تەرمێکی زۆریان پێ جێ هێشتوون.. لە تەللوەرد پێشمەرگە لە پ
بەڕێوبەری راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان
عەمید(ھەڵگورد حیکمەت) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی
راگەیاند: "دوای ئەوەی تیرۆریستانی داعش لە میحوەری کەرکووک ھێرشیان کردە
سەر ھێزی پێشمەرگە و چەند شوێنێکیان کۆنترۆڵ کرد، لەئێستادا ھێرشەکە
پێچەوانە بووەتەوە و ھێزی پێشمەرگە لە پێشرەویدایە و لە ئێستادا
گەیشتوونەتە سەر پردی تەللوەرد."
عەمید(ھەڵگورد حیکمەت)گوتیشی، ژمارەیەکی زۆری چەکدارانی داعش کوژراون و
زیاتر لە 10تەرمیشیان کە بیانین کەوتوونەتە دەست ھێزی پێشمەرگەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، تائێستا شەڕ بەردەوامە و ھێزی پێشمەرگە لە پێشرەویدایە.
بڵند ئیبراھیم
Leave A Comment