به‌شیر حه‌داد: له 85%ی خاڵه ناكۆكه‌كان بۆ ده‌نگدان به بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن له كه‌ركووك و نه‌ینه‌وا تێپه‌ڕێندراون
به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، تا ئێستا لێكنزیكبوونه‌وه‌یه‌كی باش له په‌رله‌مان له‌سه‌ر ده‌نگدان به بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن له كه‌ركووك و نه‌ینه‌وا هاتووه‌ته ئاراوه و ته‌نیا له 15%ی خاڵه ناكۆكه‌كان ماون، كه له‌سه‌ری رێكبكه‌ون. له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24، به‌شیر حه‌داد گوتی: چه‌ند خاڵێكی كه‌می ناكۆكی له نێوان لایه‌نه‌كان ماون و به‌منزیكانه له‌سه‌ری رێكده‌كه‌ون. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، رۆژی شه‌ممه ده‌نگیان به بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردنی 16 پارێزگا دا، ته‌نیا پارێزگای كه‌ركووك و نه‌ینه‌وایان بۆ دانیشتنی ئه‌مرۆ هێشته‌وه، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دانیشتوانی ئه‌و دوو پارێزگایه فره پێكهاته‌یه و پێویسته پێكهاته‌كانی ئه‌و دوو پارێزگایه له‌ناو خۆیان رێك بكه‌ون، بۆ ئه‌وه‌ی له په‌رله‌مان ده‌نگ له‌سه‌ر بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردنیان بدرێت. هه‌روه‌ها گوتی: ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڕیارێكی داوه، كه به‌گوێره‌ی ئه‌و…
مستەفا کازمی: ژمارەیەک تۆمەتباری هێرشەکەی سەر بارەگای پارتی دەستگیر کراون “ئەوانی دیکەش دەستگیر دەکەین” بڕیار كۆیی
مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەبارەت بە هێرشکردنە سەر بارەگای لقی ٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا توویتێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند کە ژمارەیەک تۆمەتباری هێرشەکە دەستگیر کراون. کازمی نووسیویەتی”گەڕانەوە بۆ پێكدادانی تایفی نییە، یان بەدوژمنكردنی براكان بۆ مه‌رامی سیاسی، ئەو قۆناغەمان به‌یه‌كه‌وه تێپەڕاندووه”. راشیگەیاندووە “تاوانه‌كه‌ی به‌له‌د ره‌تكراوه‌یه و ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر باره‌گای پارتی دیموكراتی كوردستان و هه‌موو ئه‌و ده‌ستدرێژیانه ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه كه ده‌كرێته سه‌ر عێراقییه‌كان و به ناوی ده‌وڵه‌ت و گه‌ل رووبه‌ڕوویان ده‌بینه‌وه، ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تباریشمان ده‌ستگیركردووه و ئه‌وانی دیكه‌ش ده‌ستگیر ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی دادپه‌روه‌ری جێبه‌جێ بكه‌ین”. به‌ره‌به‌یانی دوێنێ شه‌ممه 17-10-2020، لایەنگرانی حەشدی شەعبی هێرشیان کردە سەر باره‌گای لقی پێنجی پارتی له به‌غدا و بارەگاکە و ئاڵای کوردستانیان سووتاند.
پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر دابەشکردنی بازنەکانی هەڵبژاردن دا عێراق بەسەر 83 بازنەی هەڵبژارندا دابەش دەکرێت / سەرباز قازی
لە میانەی دانیشتنێکیدا په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی دا له‌سه‌ر دابه‌شكردنی بازنه‌کانی هەڵبژاردن به پێی ژماره‌ی كۆتای ژنان له هه‌ر پارێزگایه‌ك، به‌م پێیه‌ش عێراق به‌سه‌ر 83 بازنه‌ی هه‌ڵبژاردندا دابه‌ش ده‌كرێت. لەمبارەیەوە سەعید کاکەیی ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: “دابەشکردنی بازنەکانی ھەڵبژاردن بەسەر 83 بازنەی ھەڵبژاردندا بۆ گەرەنتیکردنی سەرکەوتنی 83 کورسی ژنانە لە کۆی 320 کورسی پەرلەمانی ئێستای عێراق”. گوتیشی: “بازنەکانی ھەڵبژاردن لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستاندا بریتی دەبن لە 12 بازنەی ھەڵبژاردن، بەم شێوەیەی خوارەوە:- ١- پارێزگای سلێمانی؛ 18 کورسی، پێنج بازنە. ٢- پارێزگای ھەولێر ؛ 15 کورسی، چوار بازنە. ٣- پارێزگای دھۆك؛ 11 کورسی، سێ بازنە. کاکەیی ڕوونیشکردەوە کە ھەرچی پارێزگاکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستانە بریتی دەبن لە 56 بازنەی ھەڵبژاردن…
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە /هەرێم جەعفەر
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق راگەیەندراوێکی لەبارەی هێرشە مووشەکیەکەی هەولێر بڵاوکردەوە و تیایدا ئەوە هاتووە، فەرمانی باڵا بۆ دەستگیرکردنی بەرپرسی هێزەکانی ئەو ناوچەیەی مووشەکەکانی تێدا هاوژێراوە دەرچووە. بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، ئۆتۆمبێلی جۆری بارهەڵگری کیا بۆ هەڵگرتنی مووشەکەکان بەکارهاتووە و گروپێکی تیرۆرستی هەولێریان کردووەتەوە ئامانج. ئاماژەی بەوەشکردووە، مووشەکەکان لە ناوچەی حەمدانییە لە پارێزگای نەینەوا و لە گوندی تەرجلە ئاراستەی هەولێر کراون و ئەو ئۆتۆمبێلەی مووشەکەکانی ئاراستە کردووە سووتاوە. ئاشکراشی کردووە، لێکۆڵینەوەی خێرا ئەنجام دەدەن و وردەکارییەکان دواتر بڵاودەکەنەوە.
أحدث التعليقات