سیناتۆرێکی ئەمەریکی: نەجمەدین کەریم داکۆکیکارێکی سەرسەختی سیاسەت و کولتوور و مافەکانی گەلی کورد بوو
سیناتۆری ئەمەریکی “ڤان هۆڵن” کە نوێنەرایەتی نوێنەری ویلایەتی مێریلاند دەکات لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسینێکی سەبارەت بە کۆچی دوایی د.نەجمەدین کەریم بڵاوکردووەتەوە و بە داکۆکیکارێکی سەرسەختی سیاسەت و کولتوور و مافەکانی گەلی کورد وەسفی کردووە. ویلاتەی مێرلاند ئەو ویلاتەیەکە کە د.نەجمەدین کەریم لێی دەژیا و سیناتۆر “ڤان هۆڵن”یش نوێنەرایەتی ویلایەتەکە دەکات، ناوبراو نووسیویەتی “دوێنێ شەو کەسێکی نموونەیی، دیپلۆماتکار، و چالاکوانێکمان لەدەست دا کە خۆی تەرخان کردبوو بۆ دادپەروەری”. ئاماژەی بە ئەوەش داوە “دکتۆر نەجمەددین کەریم بۆ ماوەیەکی درێژبوو لە شاری پرینس جۆرج دەژیا، دکتۆرێکی دیاری مێشک بوو، و داکۆکیکارێکی سەرسەختی سیاسەت و کولتوور و مافەکانی گەلی کورد بوو، دوای ڕووخانی سەددام حوسێن، دکتور نەجمەدین ژیانی ئاسوودەی مێریلەندی جێهێشت بەو هیوایەی عێراقێکی نوێ…
مەسرور بارزانی راوێژ لەگەڵ چەند گەنجێک دەکات
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ چەند گەنجێک راوێژ دەکات و لە نزیکەوە گوێیان لێ دەگرێت. سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا باس لە راوێژەکەی دەکات و نووسیویەتی، گەنجەکانمان داهاتووی ئێمەن و پێویستە گوێ لە خواست و داواکانیان بگیرێت. خۆشحاڵبووم ئەمڕۆ گوێم لەم گەنجە دڵسۆزانە گرت. ئاماژەی بەوەشکردووە، ئومێدێکی زۆرم هەیە کە گەنجەکانمان دەتوانن بەشدارییەکی کاریگەرییان هەبێت لە پێشخستن و گەشەپێدانی کۆمەڵگەکەمان.
دکتۆر بە چی مرد ؟!شێروان طالب
ئەوەی گومان لە کوردپەروەریی دکتۆر نەجمەددین بکا ، ئەبێ گومانیشی لە خۆی ھەبێ ، بەڵام دکتۆر چونکە ئەفەندییەکی بێ چەک و بێ قافڵەی مێکزەمینی بوو ، باجی کوردبوونەکەیی دا و سەرەتا شار و دواتر حیزب بەدەریش کرا ! ئەو دکتۆری مێشک بوو ، کەچی لەسەر ھەڵکردنی ئاڵا و بەڵێیەک بۆ سەربەخۆیی ، فریای کەووتن ، ئەگینا زۆری نەمابوو مێشکی بپژێنن ! ڕەحمەتی مامجەلال ئەوکاتەی کە کردی بە پارێزگار وتی : دکتۆر دکتۆری مێشکە و کەرکووکیش وەک مێشک ھەستیارە ، ئەو بۆ کەرکووک باشترینە ! دەی ئەوەی ئەو بۆ کەرکووکی کرد ، چوو ، لەبار برا ، دواجار مێشکی خۆیشی لەسەر دانا ! نێچیرڤان بارزانی لە پەیامی سەرەخۆشییەکەییدا بۆ دکتۆر نەجمەددین ئەڵێ : دووركەوتنەوەی لە كەركووك بە…
کورد چۆن بە ئامانج دەگات/ئەسرین شوانی
گەلی کورد وەک گەلێکی ئازاو چاونەترس لە ناوچەکەدا توانیویانە بە ئازایەتی و بوێری خۆیان بمێننەوە،لە کاتێک دا چوار دەوریان بە دوژمنان و داگیرکەران تەنراوە،لە دێرزەمانەوە شەڕی مانەوەو مافەکانیان دەکەن،کەچی تا ئێستا بەقەد قوربانیەکانیان ئازادیان بۆ فەراهەم نەبوە،بۆیە لەسەر کورد پێویستە بۆ گەیشتن بە ئازادی و سەربەخۆی، پێویستیان بە یەکگرتوی هەیە دور لە ڕەنگ و ئایدیا،لە جێگاێ متمانە بە دوژمن و داگیرکەر لە نێوان یک یەکتان خۆش بوێت و بڕوا بە داگیرکەران مەکەن،چونکە داگیرکەرانی کوردستانچەنێک دۆستایەتیتان بکەن بۆ کەم بایەخ کردنی دۆزەکەتانەو تا حەبلەکە لە گەڵتان ڕێ دەکات و بە پاڵێک ئێوە بۆهەڵدێرو لێرەوار غلۆر دەکاتەوە. ئەسرین شوانی
أحدث التعليقات