داوای دست لە کار کێشانی سەرۆک وەزیرانی عیراق کاک عادل عبدالمهدی کۆتایی کێشەکانی عیراق نیە !حسیب ادیب
داوای دەست لە کار کێشانی سەرۆک وەزیرانی عیراق لەم بارەدۆخی نالەباری ئێستای عیراق، نەک چارەسەری، بەلکۆ مەتەرسیەکی گەورە دەبیت ، ئەویش بە دووای داوەکاری مەرجەعی شیعە ئایتۆلله سیستانی ، راستە گردبۆنەوەی ئەم دووایەی عیراق لە شارەکانی بەغدا، بەسرا، نەجەف، کربەلا و چەندین شاری تر کە هۆیان، گەندەلی لە سیستمی حۆکمرانی، نەبۆنی هێلی کار و نەبۆنی خزمەتگۆزاری بویە و هۆی بەدەرکەۆتنی هاولاتیانی عیراقی بۆ سەر شەقام و تێکدان و سۆتاندنی زۆربەی دام و دەزگایی حکۆمی، داوایان گۆرینی حۆکمرانی و تایبەت دەستۆری عیراقه. بەلام هەر ئەمرۆش بە دووای تەسلیمی نامەی سەرۆک وەزیرانی عیراق بۆ پەسندی پەرلەمانی عیراق، هەلە و مەرج و گردنبۆنەوە لە شاری بەسرای عیراق بەردەوام بۆ. داوای خەلکی عیراق تەنیا دەست لە کار کێشانی سەرۆک…
وڵامێک بۆ سایتی میللەت/ سوورە مەرگەیی
سایتی میللەت دەڵێ: وازهێنانی سەرۆک وەزیرانی عێراق شکست بوو بۆ پارتی. ئەو گوتنەی سایتی میللەت زۆر هەڵدەگرێ، بە ئاوڕدانەوەش لە هەڵوێستەکانی عادل عەبدولمەهدی دەردەکەوێ کە شکست و سەرکەوتنەکانی پارتی و کورد تێکەڵکێشن و لە کوێ پارتی شکستی هێنابێ هەموو کورد شکستی هێناوە و جاش و عێراقچییەکان سەرکەوتنی کاتییان بەدەست هێناوە، لە کوێش پارتی سەرکەوتنی بەدەست هێنابێ هەموو کورد سەرکەوتوو بووە و جاش و عێراقچییەکان تووشی شکستی ئەبەدی بوون. لە دوای رووخانی رژێمی بەعس عادل عەبودولمەهدی لە هەر پۆستێکدا بووبێ تاکە سەرکردەی عەرەبە کە دژایەتی کوردی نەکردووە، دوای بوونیشی بە سەرۆک وەزیران هەموو هەوڵەکانی لەسەر ئەوە چڕ کردنەوە کە پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا ئاسایی بکاتەوە و کۆتایی بە سیاسەتی مووچە و قووت بڕینی خەڵکی کوردستان بێنێ،…
پەیامی سەرۆك بارزانی لەبارەی بارودۆخی هەنووكەیی عێراق
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان بە بایەخەوە بەدواداچوون بۆ پەرەسەندنەكانی ئەم دوایە دەكەین و پێشوازی لە هەر هەنگاوێكیش دەكەین كە كاریگەری لەسەر چارەسەركردنی قەیرانەكە هەبێت و ڕێگە لە ڕووخان و فەوزا یان گەڕانەوە بۆ سەردەمی دیكتاتۆرییەتی شووم بگرێت. لە هەر گۆڕانكارییەكیشدا پێویستە مافی هەموو پێكهاتەكان ڕەچاو بكرێت و، هەر گۆڕانێك دەبێ بەپێی میكانیزمە دەستوورییەكان بێت. هەروەها ئامانج لێی چەسپاندنی ئاساییش و سەقامگیری و باڵادەستیی یاسا بێت و داواكارییە ڕەواكانی جەماوەری بەشخوراویش بەدی بهێنێت. هەر لێرەدا ئیدانەی توندوتیژییە بەردەوامەكان و كوشتنی خەڵكی بێگوناح دەكەین و، سەرەخۆشیش لە كەسوكاری شەهیدان دەكەین و هیوای چاكبوونەوەی خێرایش بۆ برینداران دەخوازین. مسعود بارزانی 30ـی 11ـی 2019
ئەزموون/زکری موسا
ئەگەرچی تورك و فارس و عەرەب جیۆگرافیای دانپێنراویان هەیە و خاوەنی سوپا و ئابووری و مێژووی سەدانساڵەی حوكمڕانین، بەڵام لە پڕۆژەی پێكەوەنانی دەوڵەت و هاووڵاتی شكستیان خواردووە. حكوومەتەكانیان كێشەیان لەگەڵ گەلەكانیان هەیە. بەرگەی داواكاریی سیاسیی هاووڵاتیان ناگرن، ناتوانن لەگەڵیاندا بەشێوەیەكی شارستانیانە بدوێن، دەیانكوژن، ئەشكەنجەیان دەدەن. زیندانەكانیان پڕن لە ئەو هاووڵاتیانەی وەك دەستەڵاتداران بیر ناكەنەوە. ئێستا و بە درێژایی سەدەی بیستەم لە ئێران و توركیا و زۆربەی وڵاتانی عەرەبیدا شۆڤینییەتی نەتەوەیی و مەزهەبی تەوەری سەرەكیی گەییشتن بە دەستەڵات و مانەوە بووە. مۆنۆپۆڵ و دزی و گەندەڵی و ئیدارەدانی خەراپ، كڕینی چەك و مافیاگەری و دواكەوتوویی و هەژاری و دابەزینی ئاستی ژیانی خەڵك و دروستكردنی ناسەقامگیری لە ناوچەكە بەرهەمی ئەو دەوڵەتانە بووە. هەموو ئەو دەوڵەتە شكستخواردووانە داگیركاری…
أحدث التعليقات