كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا هێرشێكی توند ده‌كاته سه‌ر ئه‌ردۆغان هۆشیار بەنانی
K24– هه‌ولێر: تۆلسی گابارد، كاندیدی پێشبینیكراوی دیموكراته‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا، هێرشێكی توند ده‌كاته سه‌ر ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا و به‌وه تۆمه‌تباری ده‌كات، كه پشتیوانی تیرۆر ده‌كات و هه‌وڵ بۆ رووخاندنی حكوومه‌تی سووریا ده‌دات. گابارد له گوتارێكی تۆماركراودا، كه شه‌وی رابردوو له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه ده‌دات، “ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه ئه‌ردۆغان هاوكاری داعش و قاعیده ده‌كات، له‌كاتێكدا هه‌میشه ئه‌مه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئێستا به‌كارهێنانی میلیشیا تیرۆریسته‌كانی پێشووی داعش و قاعیده له‌لایه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه رووی راسته‌قینه‌ی ئه‌و نیشانده‌دات، ئه‌و توندڕه‌وێكی ئیسلامییه و تووشی نه‌خۆشی شێتبوون بۆ گه‌وره‌یی ده‌سه‌ڵات بووه، هه‌وڵ ده‌دات خه‌لافه‌ت رابگه‌یه‌نێت، بۆ ئه‌وه‌ی خۆی پۆستی خه‌لیفه بگرێته ده‌ست، واتا سه‌ركرده‌ی باڵا”. Tulsi…
مەسرور بارزانی: تیرۆریزم هێشتا یه‌كێك له مه‌ترسییه سه‌ره‌كییه‌كانه له‌سه‌ر ئاسایشی جیهان
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ کەناڵی (ABC News)ی ئەمریکی ڕای گەیاند ئێمە ئەزموونێکی دوورودرێژی شەڕ لەدژی داعشمان هەیە و پێشمەرگە یەکەم هێز بووە کە ئەفسانەی داعشی تێکشکاندووە. سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی مەترسیی هەڵاتنی داعشییە بەندکراوەکان ئاماژەی بەوەش کردووە: “ئێمه نیگه‌رانین، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر كۆنتڕۆڵ نه‌كرابن و به‌ندیخانه‌كان پارێزراون نه‌بن. له ڕابردووش‌دا بینیومانه كه هه‌ركات ده‌رفه‌تی ڕاكردنیان هه‌بووبێت، ئه‌وا مه‌ترسییه‌كی گه‌وره دروست ده‌كه‌ن، نه‌ك هه‌ر بۆ ئاسایشی ناوچه‌كه، به‌ڵكوو بۆ ئاسایشی هه‌موو جیهان”. دوێنێ چوارشەممە (باس‌نیوز) بەشی یەکەمی ئەو چاوپێکەوتنەی بڵاو کردەوە و ئەمەش بەشی دووەمی چاوپێکەوتنی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە. ئێمه ئه‌زموونێكی دوور و درێژمان له شه‌ڕكردن دژ به داعش هه‌یه. من له ٢٠١٤ه‌وه له به‌ره‌كانی پێشه‌وه له‌گه‌ڵ…
سەرکردەیەکی گۆڕان پێشنیازێک ئاراستەی سەرۆک بارزانی دەکات
ئەندامێکی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان داوا لە سەرۆک بارزانی دەکات، هەوڵەکانی بۆ یەکخستنی دەنگی لایەنە کوردستانییەکان، چڕ بکاتەوە. په‌یمان عه‌بدولکه‌ریم، ئەندامی جڤاتی گشتیی گۆڕان بە (باس‌نیوز)ی ڕاگەیاند، دۆخه‌که هه‌ستیاره و ”ره‌نگه موئامه‌ره‌یه‌کی نێودەوڵەتی له‌دژی عێراق هەبێت، بۆ پرسی نه‌وت و ده‌ست به‌سه‌رگرتنی نەوت“. ڕوونیشی کردەوە، له مێژووی عێراقدا هیچ سه‌رۆک وه‌زیرانێک به‌قه‌د عادل عه‌بدولمه‌هدی باش نەبووە، بۆیە بەپێویستی زانی، دەرفەت بە حکوومەتی عێراق بدرێت تاوەکوو لە ماوەی ٦٠ ڕۆژدا هەوڵی جێبەجێکردنی داخوازییەکانی خۆپیشاندەران بدات. ئەو سەرکردەیەی گۆڕان بە دووری نازان، ”شەڕەکە له‌ناو پێکهاتەی عەرەبی شیعه بێت بۆ ئه‌وه‌ی دەسەڵات له عەبدولمه‌هدی وه‌ربگرنه‌وە“، بۆیە هیوای خواست، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەست لەکار نەکێشێتەوە و بۆ ئەمەش ناچار نەکرێت. پەیمان عەبدولکەریم بە گرنگی دەزانێت، لایه‌نه کوردستانییه‌کان یه‌ک…
مەزڵوم کۆبانی: تورکیا و گرووپە توندڕەوەکان مەسیحییەکان کۆمەڵکوژ دەکەن
ئەلبوومی وێنەکان فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتی (هەسەدە) رایدەگەیەنێت، کە سوپای تورکیا و گرووپە توندڕەوەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا مەسیححەکانی رۆژئاوای کوردستان کۆمەڵکوژ دەکەن. مەزڵوم کۆبانی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاندووە، تورکیا پابەندی ئەو ئاگربەستە نەبووە، کە لەگەڵ ئەمریکا رێککەوتنی لەسەر کردووە. مەزڵوم کۆبانی بە ئاماژەدان بە بەردەوامیی هێرشی سوپای تورکیا، رایگەیاندووە، ئەو سوپایە و گرووپە توندڕەوەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا هەوڵی دەست بەسەرداگرتنی شارۆچکەی تەل تەمر دەدەن، کە شارۆچکەیەکی مەسیحینشینە، ”مەسیحییەکانی تەل تەمر هەڕەشەی کۆمەڵکوژییان لەسەرە“. فەرماندەی گشتیی هەسەدە داوا لە ئەمریکا دەکات بەڵێن و ئەرکەکانی خۆی بە راگرتنی شەڕ بەجێ بگەیەنێت. ئەلبوومی وێنەکان
أحدث التعليقات