گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە شنگال دۆزرایەوە
لەلایەن داعشەوە گولەباران کراوبوون گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە سەنتەری قەزای شەنگال دۆزرایه‌وه و پێشبینی دەکرێت نزیکەی رووفاتی 10 کەسی تێدابێت. دوێنی هه‌ینی گۆڕەکە کە نزیک بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی شنگالەوە و ژمارەیه‌ک رووفات لەخۆ دەگرێت کە تا ئێستا ڕوون نییە چەند کەسن، بەڵام به‌پێی زانیاریە سەرەتاییەکان دەڵێن لە نێوان 6 بۆ 10 هاووڵاتی ئێزدی دەبن . لە مانگی ئابی 2014 قەزای شەنگال له‌لایه‌ن تیرۆریستانی داعش داگیركرا، دواتر دەستیان كرد بە كۆمەڵكوژی و دەستگیركردنی هاووڵاتیانی شەنگال.
خه‌ڵكی شنگال چاوه‌ڕێی رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدان ماهر شنگالی
K24– شنگال: به گوێره‌ی به‌دواداچوونێكی كوردستان 24 تا ئێستا 15% ئێزدییان گه‌ڕاونه‌ته‌وه شنگال و ته‌نیا یه‌ك خێزانی كریستیانیش گه‌ڕاوه‌ته‌وه ناوچه‌كه، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی كه‌می موسڵمانانیش گه‌ڕاونه‌ته‌وه. له باره‌ی دۆخی شنگال به گشتی، عیسا شەمعون، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی قه‌زای شنگال بۆ كوردستان 24 رایده‌گه‌یه‌نێت: گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان پێویستی به حكوومه‌تێكی خۆجێی نوێ هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه پێویستی به ره‌زامه‌ندی هه‌ردوو حكوومه‌تی فیدڕاڵ و هه‌رێمی كوردستان هه‌یه. له سنووری قه‌زای شنگال به ته‌واوی ناحیه، كۆمه‌ڵگه و گونده‌كانییه‌وه، نزیكه‌ی 80%ی دانیشتوانی ئێزیدین و ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش موسڵمان، كریستیان و عه‌ره‌بن، به‌ڵام تا ئێستا ته‌نیا 15%ی ئێزیدی گه‌ڕاونه‌ته‌وه و له كریستیانه‌كانیش ته‌نیا یه‌ك ماڵ گه‌ڕاوه‌ته‌وه و له كۆی موسڵمانه‌كانیش ته‌نیا 2%ـیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر زێدی خۆیان. ئاواره‌ی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی ناوچه‌كه‌ش چاویان له‌وه‌یه، رێككه‌وتنێك له…
پێنتاگۆن: له هاوكاریكردنی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بين
مایكل پاتریك مالرۆی، یاریده‌رده‌ی جێگری وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ئه‌مه‌ریكا پنتاگۆن كوردستان 24 K24 – هه‌ولێر: وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، له هاوكاریكردنی و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بن. مایكڵ مالرۆی، یاریده‌ده‌ری جێگری وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا، له هه‌ڤپه‌یڤینێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ كوردستان24، رایگه‌یاند كه ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له مه‌شقپێكردن و پڕچه‌ككردن و راوێژكردن و هاوكاریكردنی هێزی پێشمه‌رگه تاوه‌كو دڵنیابن مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش نه‌مێنێت. مایكڵ مالرۆی گوتیشی: “ستایشی قوربانیدانی هێزه‌كانی عێراق به‌گشتی و هێزی پێشمه‌رگه به‌تایبه‌تی ده‌كه‌ین”. له باره‌ی ئه‌گه‌ری چالاكبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش، ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، چه‌كدارانی داعش بۆشایی ئه‌منی له ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانیان قۆستووه‌ته‌وه كه له‌نێوان هێزه‌كانی عێراق و هێزی پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه هه‌یه و داواش ده‌كات كه سوپای عێراق و…
یاسای هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان ناكۆكی دروستده‌كات نەورەس عەبدوڵڵا ن
K24– هه‌ولێر: لێژنەی ناوچەی كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، یاداشتێكیان ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كردووە، بۆ ئەوەی سكاڵا دژی یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان لە دادگای فیدڕاڵی تۆمار بكات. ئەندامانی لێژنەكە له‌و باوه‌ره‌دان، یاساكە پێشێلكردنی دەستوورە، چونكە رێگە بە ئاوارەكان نادات لە دەرەوەی ناوچەكانی خۆیان دەنگ بدەن و ناچاركراون بۆ دەنگدان بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان. ناسر هه‌ركی، پەرلەمانتاری كورد لە بەغدا دەڵێت: یاساكە پێچەوانەی ماددەی 140 ـە، چونكە لە ماددەی 140 ـدا ھاتووە، ھەلبژاردن لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم بەرێوەناچێت، تا ئەو كاتەی دۆخەكە ئاسایی دەكرێتەوە، بۆیە بەشێك لە فراكسیۆنە كوردستانییەكان ھەوڵی ھەمواركردنەوەی یاساكە دەدەن. ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان لەكاتێكدا ئەنجام دەدرێت، كە ھێشتا بەشێك لە ئاوارەكان نەگەڕاونەتەوە زێدی خۆیان، یاسایەكەش رێگەیان پێنادات لە ھەرێمی كوردستان دەنگ بدەن،…
أحدث التعليقات