سبەی پەرلەمانى کوردستان کۆدەبێتەوە سەرباز قازی
سەرۆکى لێژنەى شەهیدان و ئەنفال لە پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند لە کۆبوونەوەى سبەیی پەرلەمان خوێندنەوەى دووەم بۆ پڕۆژە یاساى بە جینۆسایدناساندنى کوردانى ئێزیدى ئەنجام دەدرێت. سەوسەن محەمەد سەرۆکى لێژنەى شەهیدان و ئەنفال لە پەرلەمانى کوردستان بە (باس‌نیوز)ى راگەیاند: ” رۆژى پێنجشەممە 1ى ئاب پەرلەمانى کوردستان کۆبوونەوەیەکى نائاسایى ئەنجام دەدات تایبەت بە خوێندنەوەى دووەم بۆ پڕۆژەیاساى بە جینۆسایدناساندنى کوردانى ئێزیدى، کە تێیدا گفتوگۆى تێر و تەسەل دەکرێت لەبارەى بڕگە بە بڕگەى مادەکانى پڕۆژە یاساکە بۆ ئەوەى سەجەم ئەندامانى پەرلەمان بۆچوونى خۆیان بخەنەڕوو بۆ دەوڵەمەندکردنى پڕۆژە یاساکە، ئێمەش وەکو لێژنەى شەهیدان چەندین کۆبوونەوەى تایبەت بە پڕۆژە یاساکەمان ئەنجامداوە لەگەڵ لێژنەى یاسایى پەرلەمان و وەزارەتى شەهیدانى هەرێم و د. ڤاڵا فەرید وەزیرى هەرێم بۆ کاروبارى پەرلەمان”. …
کوڕی ئەنفالکراوێکی بارزانی: 36 ساڵه چاوەڕێی گەڕانەوەی باوکم دەکەم رەمەزان هەڕنی
لە بەرەبەیانی ڕۆژی 31/7/1983دا، هێزەکانی ڕژێمی بەعس دەستیان بە گرتن و ئەنفالکردنی بارزانییەکان کرد و تا دوا ڕۆژی پرۆسەکە، 8000 بارزانی‌یان گرت و بێ سەروشوێنیان کردن. ئێستا کە 36 ساڵ بەسەر ئەم جینۆسایدەدا تێدەپەڕێت، بەڵام تەنیا 596 ڕوفاتی شەهیدانی ئەنفالکراو لە گۆڕە بەکۆمەڵەکانەوە گەڕێندراونەتەوە و لە گۆڕستانێکی تایبەت لە بارزان بە خاک سپێردراون. فاتما، هاوسەری ئەنفالکراوێکی بارزانییە، بە چاوی پڕ گریانەوە چیرۆکی پڕ ئازاری ئەو چرکەساتە بۆ هەفتەنامەی (باس) دەگێڕێتەوە و دەڵێت: ”لەو ڕۆژەوەی، کە بە بەرچاوی منەوە، هاوسەرەکەم و کەسوکارەمیان گرتن و تا ئێستاشی لەگەڵدا بێت، هیچ ڕۆژێکی خۆشم لە ژیانمدا نەبینیوە. لە ماوەی 36 ساڵی بێکەسیماندا، شوێنی دایک و باوکمان بۆ منداڵەکانمان گرتبووەوە، ڕۆژانی پشووش کارمان دەکرد و ڕەنجمان دەکێشا، بە دەردەسەری…
چیرۆكی تراژیدیای ئه‌و ئافره‌ته‌ی به‌ر له 36 ساڵ ماره‌بڕاو كرا.. به‌ڵام هه‌رگیز ئاهه‌نگه‌كه‌ی نه‌كرد تەیفور محەممەد
K24– بارزان: شوكریه محه‌مه‌د، ئه‌و ئافره‌ته‌یه كه به‌ر له 36 ساڵ چاوه‌ڕێی رۆژی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی ده‌كرد، به‌ڵام دوو رۆژ به‌ر له واده‌ی دیاریكراو بۆ ئاهه‌نگه‌كه، ده‌ستگیرانه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته به‌ر شاڵاوی ئه‌نفال و بۆ هه‌تاهه‌تایه ناگه‌ڕێته‌وه و ئاهه‌نگه‌كه‌ش بۆ هه‌میشه سازنه‌كرا. ئه‌و ئافره‌ته كە باوكیشی ئه‌نفالكراوه، خاوه‌ن چیرۆكێكی تراژیدی و خەفەتبارە، له‌ته‌مه‌نی 25 ساڵیدا له‌كۆمه‌ڵگای قوشته‌په پرۆسه‌ی ماره‌بڕینی بۆ ئەنجام ده‌درێت، به‌ڵام هه‌رگیز ئاهه‌نگه‌كه‌ی ساز ناكرێت، ئه‌و ئێستا له‌كۆمه‌لگای دارا داز له ده‌ڤه‌ری بارزان له‌گه‌ل دایكی ده‌ژیت. شوكریه چیرۆكی كاره‌ساتباری خۆی بۆ كوردستان 24 ده‌گێڕێته‌وه و باسی ئه‌و به‌ره‌به‌یانه ده‌كات، كه به‌ر له 36 ساڵ له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی گه‌زه‌نگی خۆر چۆن هێزه‌كانی رژێمی به‌عس هه‌ڵیانكوتایه سه‌ریان و خۆشه‌ویست و ئازیزه‌كانیان راپێچی بیابانه‌كانی باشووری عێراق كرد. وێڕای ئه‌و…
مه‌راسیمی ساڵڕۆژی جینۆسایدی بارزانییه‌كان ده‌ستیپێكرد
K24 – هه‌ولێر: به ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، رێواس فایه‌ق و سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی، له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌نفالكراوانی بارزان، مه‌راسیمی 36 ساڵه‌ی یادی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه ده‌ستیپێكرد. له سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌دا، پارێزگاری هه‌ولێر، نه‌وزاد هادی له وته‌یه‌كدا وێڕای به‌خێرهێنانی میوانه‌كان و به‌شداربووانی مه‌راسیمه‌كه، باسی له نه‌هامه‌تی و ئه‌و سته‌مه‌ی كرد، كه رژێمی به‌عس به‌رامبه‌ر به هاووڵاتیانی كورد به گشتیی و بارزانییه‌كان ئه‌نجامیداوه. دواتر هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تاجه‌گوڵینه‌یان له‌سه‌ر گڵكۆی قوربانیانی جینۆسایدی بارزان دانا. هه‌ر له‌و مه‌راسیمه‌دا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، به‌شیر حه‌داد و نوێنه‌ران و كونسوڵخانه‌كانی وڵاتانی بیانی تاجه‌گوڵینه‌یان له‌سه‌ر مه‌زاره‌كه دانا. لە 31/07/1983، رژێمی…
أحدث التعليقات