كهمال كهركووكی: پێویسته پێش ههڵبژاردن سهرژمێری له كهركووك بكرێت نەورەس عەبدوڵڵا
كەمال كەركوكی، سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كەركوك و گەرمیان K24 – ههولێر: پارتی دیموکراتی کوردستان داوا دەكات بەر لە ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك، بەپێی ماددەی 140 دۆخی كهركووك ئاسایی بكرێتەوە و سەرژمێری تێیدا ئەنجامبدرێت. لهو بارهیهوه، كەمال كەركوكی، سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كەركوك و گەرمیان رایگهیاند، ئەگەر بەر له ھەڵبژاردن ئەم ھەنگاوانە نەگیرێنە بەر، خەڵكی كەركووك نەفرەت لەوانە دەكەن، كە ھەڵبژاردنەكە بەم شێوەیە لە شارەكە ئەنجام دەدەن. گوتیشی: دهمانهوێت ههڵبژاردنێك بكرێت تهعبیر له خهڵكی رهسهنی كهركووك بكات. ئهو بابهته تا ئێستا له ئارادا نییه. پێویسته بارودۆخی كهركووك ئاسایی بكرێتهوه. سهرژمێری بكرێت. ههڵبژاردن دوای سهرژمێری بكرێت. بە گوێرهی پڕۆژە یاسای ھەمواری یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان، كەركووكیش لەگەڵ پارێزگاكانی دیكە…
لە (لۆزان)ەوە/Salar Osman
دەرمانی دەردی کورد لای خۆیەتی !.. ـ کە چووینە شاری لۆزان لە سویسرا هەستێکی زۆر ناخۆش دایگرتم، هەستی غەدر لە کورد، غەدرێک کە تا ئێستایش بەردەوامە!.. ـ لەوێ سەردانی ئەو ئوتێلەمان کرد، کە پەیمانی لۆزانی لێ مۆرکراوە، ئەو پەیمانەی کە کوردستانی تیدا کرا بە چوارپارچە !.. ـ ئوتێلەکە ناوی(کۆشکی ئۆشی) یە و لە ساڵۆنی ئۆتێلەکەدا تابلۆیەک هەڵواسراوە و تیایدا نووسراوە : ( کۆشکی ئۆشی، کۆنفرانسی لۆزان بۆ ئاشتیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، لە 1922/11/15 تا 1923/7/23) وڵاتانی بەشدار ، بەریتانیا، فەرەنسا، ئەمریکا، ئیتاڵیا، ژاپۆن، ڕۆمانیا، تورکیا، سربیا ـ کڕواتیا، سلۆڤینیا، بوڵغاریا و ڕووسیا ) بەشداریان لەو کۆنفرانسەدا کردووە و ئاکام پەیمانی لۆزانی لێ واژۆ کرا). ـ دوێنێ دونیا غەدری لە کورد کرد و ئەمڕۆیش هەمان غەدر…
کۆتا رۆژی مانگی ئازار و ئازارەکەی و رێگای کەمکردنەوەی کەمێک لە ئازارەکە سوورە مەرگەیی
یەکەم رۆژ و کۆتا رۆژی مانگی ئازار کۆچی دوایی دوو سەرکردە، دوو پێشەوا، دوو خەمخۆر و دوو کوردپەروەر، دوو رابەری بزووتنەوەی رزگاریخوازی خەڵکی کوردستان بوو, یەکەم رۆژی مانگی ئازاری ساڵی ١٩٧٩ کۆچی دوایی پێشەوا و رابەر بارزانی نەمر بوو, ئەو پێشەوا و رابەرەی هەموو ژیانی بە بەدیهێنانی خۆزگەکانی کورد بەخشی, کۆتا رۆژی ساڵی ١٩٤٧ یەکەم سەرۆک کۆماری یەکەم کۆماری کوردستان بە تاوانی کوردبوون چووە ژێر پەتی سێدارەی داگیرکارانی کوردستان. ئەو یەکەم رۆژ و کۆتا رۆژەی مانگی ئازار و ئازارەکەی بۆ کورد لەبیر نەکراون، تەنها بە پابەند بوون بە رێبازەکەیان دەتوانین کەمێک لە ئازاری ئەو ئازارە کەم بکەینەوە، رێبازی ئەوانیش سەربەخۆیی بۆ کوردستان و ئازادی بۆ کورد بوو، ئەو سەربەخۆیی و ئازادیەش بێ یەکهەڵوێستی و…
سەرۆک بارزانی و سەرۆکی پارتی تورکمان ئیللی کۆ بوونەوە لێدوان عەبدولرەحمان
سەرۆک بارزانی لەگەڵ سەرۆکی پارتی توركمان ئیللی کۆبووەوە و تێیدا چەند پرسێکیان تاوتوێ کرد. ئەمڕۆ یەكشەممە 31/3/2019، لە سەلاحەددین سەرۆك بارزانی، پێشوازی لە ڕیاز ساری كەهیە، سەرۆكی پارتی توركمان ئیللی كرد و تێیدا دووپات لە كاركردن بۆ پێكەوەژیان و برایەتی و تەبایی نێوانیان کرایەوە. لە دیدارەكەدا سەرۆكی پارتی توركمان ئیللی سوپاسی هەڵوێستەكانی سەرۆك بارزانیی كرد لە پشتگیریكردنی مافی توركمان و پێكهاتەكانی تر لە قۆناغە جیاجیاكان و نووسینەوەی دەستووری عێراق و هەروەها لە ژیانی سیاسیی هەرێمی كوردستاندا. هەر لەو دیدارەدا جەخت لە لێكتێگەییشتن و ڕاوێژی لایەن و پێكهاتەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان كرایەوە. هەروەها ئەوەیش دووپات كرایەوە كە بەرژەوەندیی هەموو نەتەوە و ئایینەكان لە دژایەتیكردنی توندڕۆیی و كاركردن بۆ پێكەوەژیان و برایەتی و تەبایی نێوانیان دایە….
أحدث التعليقات