برێت مه‌كگۆرك لێدوانه‌كه‌ى هادی عامری به‌درۆ ده‌خاته‌وه
مه‌كگۆرك: ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ی له میدیا عێراقییه‌كانه‌وه باسی لێوه‌ده‌كرێت رووینه‌داوه برێت مه‌كگۆرك نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی “تویته‌ر”، لێدوانه‌كه‌ى هادی عامری به‌درۆده‌خاته‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت” ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ی له میدیا عێراقییه‌كانه‌وه باسی لێوه‌ده‌كرێت رووینه‌داوه. ئه‌مه له كاتێكدایه ، كه میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح و ئه‌مینداری گشتیی رێكخراوی به‌در دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ برێت مه‌كگۆرك نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ڕایگه‌یاندووه” شكست به‌و حكومه‌ته ده‌هێنن كه ئه‌مریكا له عێراق پێكیبهێنێت و هه‌ڵیده‌وه‌شێننه‌وه. عامری له به‌یاننامه‌كه‌یدا وتوشیه‌تی” ده‌ستوه‌ردانی ئه‌مریكا له پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌و هه‌ر حكومه‌تێكش به گوشاری ئه‌مریكا پێكبهێندرێت وه‌ك به‌كرێگیراو مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن. لای خۆیه‌وه له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی…
تره‌مپ: سیاسه‌تی نوێی ئه‌مریكا له دژی ئێران حكوومه‌تی تاران به‌ره‌و رووخان ده‌بات
31/8/2018 – 15:32 دۆناڵد ترمپ: له ئێستادا ئه‌گه‌ری رووخانی حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌دی ده‌كرێت دۆناڵد ترمپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ئاژانسی بلۆمبێرگ، كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڵاوكراوه‌ته‌وه، رایگه‌یاند: له ئێستادا ئه‌گه‌ری رووخانی حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌دی ده‌كرێت، ئه‌ویش به‌هۆی سیاسه‌ته توونده‌كانی ئیداره‌ی ئه‌مریكا له دژی ئێران. تره‌مپ هه‌روه‌ها وێرای به‌بیر هێنانه‌وه‌ی چووه‌نه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران گوتی: گرتنه‌به‌ری ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ئێمه، ئه‌گه‌ری رووخانی حكوومه‌تی ئێران خێرا ده‌كات. سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا له‌و دیداه‌ره‌دا، كه رۆژی پێنجشه‌ممه له كۆشكی سپی ئه‌نجام دراوه سه‌باره‌ت به پرسی ئێران ئاشكرای كرد، كاتێك من هاتمه كۆشكی سپی ئه‌م پرسیاره له‌سه‌ر مێز بوو كه ئاخۆ كه‌ی ئێرانییه‌كان ده‌ست به‌سه‌ر ته‌واوی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌گرن، به‌ڵام له ئێستادا…
سه‌رۆك بارزانی و برێت مه‌كگورك پرسی پێكهێنانی حكوومەتی عێراقيان تاووتوێ كرد
سه‌رۆك بارزانی و برێت مه‌كگورك – وێنه: ئه‌رشیڤ سه‌رۆك بارزانی برێت مه‌كگورك عێراق هه‌رێمی كوردستان K24 – هه‌ولێر: سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، له سه‌ڵاحه‌دین، پێشوازی له برێت مه‌كگورك، نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش و دۆگلاس سیلیمان، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق كرد و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، پرسی پێكهێنانی حكوومەتی تازەی عێراق ئاڵوگۆڕكرا. هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دوایین پێشهاتە سیاسییەكان و گۆڕانی هاوكێشەكانی نێو پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاووتوێ كرا و بیروڕا لەبارەی رێگەكانی پێكهێنانی حكوومەتی تازەی عێراق ئاڵوگۆڕكرا. هەر لەو كۆبوونەوەیەدا جەخت لەسەر پابەندبوون بە پڕەنسیپەكانی شەراكەتی حەقیقی نێوان نوێنەرانی پێکهاتەکانی عێراق كرایەوە و هەردوو لاش لەسەر ئەوە هاوڕا بوون كە هەتا راستەڕێكردنی پڕۆسەی سیاسیی عێراق لە ڕاوێژ و پەیوەندیی بەردەوامدا بن. ا. م
بەوێنەوە… سەركردەیەكی پارتی تووشی ڕووداوێكی هاتوچۆ بوو
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی هیوا گەیلانی بەرپرسی لقی 11ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە دۆڵی سماقوڵی لەگەڵ باوكی‌دا تووشی ڕووداوێكی هاتوچۆ بوون. بەپێی زانیارییەكانی (باس‌نیوز)، هیوا گەیلانی و باوكی باری تەندروستیان جێگیرە و گواستراونەتەوە نەخۆشخانە.
أحدث التعليقات