هۆكاری چوونی هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بۆ كه‌ركوك ئاشكرا ده‌بێت
هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رایان دیلۆن كه‌ركوك ئه‌گه‌ری روودانی بارگرژی له ناوچه جێناكۆكه‌كان K24– هه‌ولێر: به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رادیۆی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا، هاوپەیمانان هێزێکى تایبەتى ڕەوانەى بنکەى سەربازى کەیوه‌ن (K1) له کەرکووک کردووە و ئامانج لە ناردنى ئەو هێزە، ئامادەکارییە بۆ قۆناغى داهاتوو و رێگریكردنه لە دروستبونى بارگرژى لەسنوورى کەرکووک و قەزاى خورماتوى سه‌ر به‌پارێزگاى سەڵاحەدین. وه‌ك راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی پێكردووه “هێزەکانى ئەمەریکا و هاوپەیمانان ترسیان لەوە هەیە بارگرژییەکانى کەرکووک و خورماتوو تەشەنە بکەن و لەدەست دەربچن، بۆیە لەئێستاوە هێز لەسەربازگەى کەیوه‌ن کۆدەکەنەوە و خۆیان بۆ قۆناغى ئەگەرى سەرهەڵدانى بارگرژى ئامادەدەکەن”. ئەحمەد عەسکەرى ئەندامى ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکووک له لیستی برایه‌تی، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاندووه “عێراق ئێمەى چەککردووە و هێزمان لەکەرکووک نەماوە، کەچى ئەوان چیان بوێت بەچەکەوە دەیکەن”. عه‌سكه‌ری گوتیشى: “هاتنى هێزەکانى…
خەتی خوار لەبن سەری گای پیرە سوورە مەرگەیی
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رێککەوتننامەی سترتتیجی لەگەڵ پارتی واژۆ دەکرد، نەوشیروان مستەفاش باڵێکی یەکێتی لەگەڵ خۆی دەبرد و بەردەرکی سەرای دەگرت و دەیگوت: کوردستان تونس و میسرە و (ارحل). یەکێتی نیشتیمانی کوردستان شەریکی حکومەتە و لە چاک و خراپ نیوەی هەیە، لە سلێمانیش دەڵێ: حکومەت دز و گەندەڵە و شکستی خواردووە. یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەڵێ: ئێمە خاوەنی درووشم و ستراتیجی مافی چارەی خۆنووسینین، باڵێکی لەگەڵ ریفراندۆم بوو، باڵێکیشی دژی ریفراتدۆم بوو، باڵە دژەکەی بە دژایەتی ریفراندۆم نەوەستا و کەرکوکی فرۆشت و هەوڵیدا سەرکردەکانی ئەو باڵەش بخاتە ناو پیلانی لەناوبردن کە لەگەڵ ریفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان بوون. بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتیمانی هەزار و یەک تۆمەت بۆ یەکتری هەڵدەبەستن، کەچی بۆ دژایەتی کردنی پارتی گۆڕان و باڵێکی…
بریارٍی ریفراندۆمی سەربەخۆیی دەستووری و هەوڵی داگیركاری وسرٍینەوەی كورد نادەستوور بوو..ریبوار شوانی
دوای راپەرێنە شكۆمەندەكەی خەڵكی كوردستان لە ئاداری 1991 و هەروەها كۆڕه‌وه ملیۆنییه‌كه، به بڕیاری 688ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، خه‌ڵكی كوردستان گه‌ڕانه‌وه سه‌ر زێدی باب و باپیرانیان و نه‌وای ئارام كارا كرا. ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی، كه هه‌نگاو بە هه‌نگاو هه‌رێمی كوردستان ببێته ئه‌مری واقیع، په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرا و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاته دامه‌زراندن، واته دوای 1992 عێراق بووه دوو قه‌واره‌ی جیاواز، قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵیی عێراق. دوای پرۆسه‌ی ئازادیی عێراق و رووخاندنی رژێمی پێشووی، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان، ئه‌نجومه‌نی حوكم و ده‌ستوورێكی نوێ بۆ عێراق هاته نووسین. ده‌ستوور گرێبه‌ستێكی جڤاكییه و به‌م پێیه هه‌مووان به‌شدار بوون له‌سه‌ر نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور و له پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسیدای ده‌نگی له‌سه‌ر درا. ئه‌مه‌ش وای كرد، كه هه‌رێمی كوردستان به…
کۆشکی سپی پلانی هەیە بۆ لابردنی تیلەرسن لە پۆستی وەزیری دەرەوە لەلایەن عەلی زەڵمی
رێکس تیلەرسن ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا AFP / MANDEL NGAN رووداو- نیویۆرک تایمز پەیوەندییەکانی نێوان سەرۆکی ئەمریکا و وەزیری دەرەوەی ئیدارەکەی گرژی تێکەوتووە و کۆشکی سپیش پلانێکی ئامادەکردووە بۆ دوورخستنەوەی رێکس تیلەرسن لە پۆستەکەی. بەپێی میدیا ئەمریکییەکان ، چەند بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی رایانگەیاند، پلانەکە بەو جۆرەیە کە رێکس تیلەرسن لە پۆستی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لادەبردرێت و مایک پۆمپیۆ، بەڕێوەبەری ئاژانسی هەواڵگری ناوەندی ناسراو بە “سی ئای ئەی” دەبێتە وەزیری دەرەوە. بە گوێرەی پلانەکەی کۆشکی سپی، تۆم کۆتن، سیناتۆری کۆمارییەکان لە ویلایەتی ئەرکەنساس شوێنی مایک پۆمپیۆ دەگرێتەوە و دەبێتە بەڕێوەبەری سی ئای ئەی. بەرپرسە ئەمریکییەکان گوتیان، ئەو بابەتە لەگەڵ تۆم کۆتن باسکراوە و ئەویش رەزامەندی نیشانداوە کە ئامادەیە ئەو پۆستە وەربگرێت. میدیا ئەمریکییەکان رایانگەیاند،…
أحدث التعليقات