پێكهاته ئایینهكان پشتگیری بۆ ریفراندۆم و سهربهخۆیی دووپات دهكهنهوه
31.07.2017 | 22:35 كلتوری پێكهوه ژیانی پێكهاته نهتهوهییهكانی ههرێمی كوردستان مێژوویهكی دوور و درێژی ههیه و به ئاشتی و ئازادی پێكهوه دهژین و ئهو پێكهاتانه پشتگیری بۆ ریفراندۆم و سهربهخۆیی دووپات دهكهنهوه و دهڵێن: مافهكانمان له ههرێمی كوردستان پارێزراوه و دهمانهوێت لهژێر دهسهڵاتی ههرێمی كوردستاندا بهردهوامی به ژیانی پێكهوهیی و یهكتر قبوولكردن بدهین.
ئێمە نایگۆڕین، ئێوە بیگۆڕن نووسینی: ئاریان فەرەج
گەلی كوردستان بڕیار لە چارەنوسی خۆی دەدات، بۆیە جگە لە خۆی، حەقی هیچ دەوڵەتێك نییە كات و میكانیزمی ئەو بڕیارەى بؤ دیاری بكات. تێبینی و سەرنجی هیچ دەوڵەتێك لەسەر وادەی ریفراندۆم، بۆ كورد مولزیم نییە، دژایەتی كردنیشی وەستانەوەیە لە دژی مافێكی ئاسایی و یاسایی گەلان كە بە هەموو پێوەرێك سەردةمی ئەو جۆرە دژایەتییە بەسەرچووە. لە پاش دوایین پێداگیری بێ چەندوچوونی ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم لەسەر وادەی پرۆسەكە لە بیست و پێنجی نۆدا، ئیدی حەق وایە دۆست و ناحەزانی ریفراندۆم لە دەوروبەر و جیهان ئەو یەقینەیان لە لا دروست بێت كە كورد نەك هەر بەجدییەتی، بەڵكو بە هیچ تكا و وەعد و بەڵێنێك و لەژێر هیچ گوشار و هەڕەشەیەكدا، ئامادە نییە پاشگەزبێتەوە یان كاتەكەی دەسكاری بكات. ئیتر…
بۆ ئەمرۆی نیشتمان، یەكریزی گەرەكە نووسینی: سەنار شێرۆكی
ئەوەی كە لە كاتی ئێستادا زۆر گرینگە یەكریزی و یەك هەڵوێستی گەڵی كوردە،دوژمنانی كورد هەر كاتەك كە كورد پەرتەوازە بووە و نەیتوانیوە رۆۆی خۆی بگێریت توانیویانە كاریگەری لە سەر بكەن و ناكۆكییەكان قوڵتر بكەن و بەو شێوەیەش قۆناغەك لە قۆناغەكانی گەلی كورد بەرەو دواوە ببەن. هەر بۆیەش باش نەبوونی باری ئابوری كوردستان و ئەو كێشانەی كە لە نەتیجەی سیاسەتە هەڵەكانی بەغدا هاتوتە پێش و كاریگەری لە سەر ژیان و داهاتی خەڵكی كوردستان لە هەموو چینەكاندا هەبووە بۆتە هۆكار بۆ ئەوەی كە هەندەك لایەنی سیاسی ئەو مەجاڵە بقۆزنەوە بۆ ئەوەی ئایتەنگ لە بەردەم ئەو پرۆسەیەدا دروست بكەن هەرچەندە كە ئەو پرۆسەیە پەیوەندی بە لایەنەك یان حیزبەكی دباریكراوەوە نییە بڵكو پەیوەندی بە تاك بە تاكی گەڵی كوردستان…
خوێنی پێشمەرگە قارەمانەكان (بەڵێ)یە بۆ سەربەخۆیی كوردستان نووسینی: موحسین دزەیی
«لە 10ی 12ی 1976 و بە بۆنەی ساڵیادی جاڕی گەردوونی مافەكانی مرۆڤ، رێكخراوی مافەكانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان، مستەفا بارزانی-یان بانگهێشت كرد بۆ ئەوەی لەو بۆنەیەدا وتەیەك پێشكەش بكات. ئاشكرایە بارەگای رێكخراوی مافەكانی مرۆڤ بەرامبەر بارەگای گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكانە لە نیویۆرك، بۆیە كاتێك مستەفا بارزانی هەستا بۆ ئەوەی وتەكەی پێشكەش بكات، لای ئەو پەنجەرەیە راوەستا كە بەرامبەر بارەگای گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بوو، ئامادەبووانی كۆڕەكە سەریان لەم هەڵوێستەی مستەفا بارزانی سوڕما و لێیان پرسی: بۆچی لای ئەو پەنجەرەیە راوەستایت و سەیری چیت دەكرد؟ لەوەڵامدا جەنابی بارزانی پێی گوتن: سەیری ئاڵای هەموو نەتەوەكانی جیهانم دەكرد كە لە بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان دەشەكێنەوە، لە ناویاندا تەنیا ئاڵای كوردستانم نەبینی. ئەم وتە بەرزەی بارزانیی نەمر واتای ئەوەیە ئەو لە…
أحدث التعليقات