پەیامی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان هاونیشتیمانیانی خۆشەویست بەبۆنەی ساڵی نوێی زایینی پیرۆزبایی لە گەلی كوردستان و هەموو جیهانیان دەكەم. هیوادارم ساڵی ٢٠١٧ ببێتە ساڵی نەمانی شەڕ و تیرۆر و بەدیهاتنی ئاشتی و خۆشگوزەرانی لە كوردستان و هەموو شوێنێكی جیهاندا. ساڵی ٢٠١٦، بەهۆی ڕەوشی خراپی ئابووری لە ئەنجامی بەردەوامبوونی بڕینی بودجەی هەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتی عێراق و دابەزینی نرخی نەوت و خەرجییەكانی شەڕی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و میوانداریی سەدانهەزار ئاوارە و پەنابەر، بارگرانییەکی لێ کەوتەوە کە بووە هۆی سەختیی گوزەران بۆ گەلەکەمان، بەڵام ئێوەی هاونیشتیمانییانی کوردستان، خۆڕاگرییەکی کەموێنەتان پێشان دا و بوونە پشتوپەنا بۆ پێشمەرگە قارەمانەکانمان تا گەورەترین داستانی تێکشکاندنی تیرۆرستان تۆمار بکەن. لێرەدا بە پێویستی دەزانم سوپاسی بێ پایانی گەلی كوردستان بكەم بۆ خۆڕاگری و هەڵوێستی…
ئەمە کوردایەتى نییە، شەر پێفرۆشتنە پارتى دەیکات!! کاوێز مەلا پەروێز
دوایى داگیرکردنى ناوچەى دێرسیم لە لایەن دەوڵەتى خەڵافەى ئیسلامییەوە لە ناوەڕاستى ساڵى 2014، پارتى دوایى ئەوەى ژماریەک هاووڵاتى عەلەوى لە ژێر هەڕەشەکانى دەوڵەتى ئیسلامى پاراست و جێ پێی سەربازیى خۆیى لەو ناوچەیە کردەوە، بەد سوودى لەو دۆخە وەرگرت. کاریى لەسەر سۆزى ئایینى عەلەوییەکان بە ئاین کرد، بوو بەشێک لەو هەوڵانەى کە پێشووتر هەبوون، لەو مشتومڕەى ئایا ئەوان کوردن یان عەلەوین، بەمە خزاییە نێو کۆمەڵگەى عەلەوییەکانەوە بە سوود وەرگرتن لە کۆمەکى دارایى و تفاقى سەربازیى ئانکەرا، زۆرێک لە لاوانى عەلەوییەکانى کرد بە مووچە خۆر و چەکداریى حەشدى شەعبى و بەرزایەکانى چیایى سەرحەدیى داگیرکرد، هۆکارێکیش بوو لە نەگەرانەوەى خەڵکى ئاوارەى ئەو شارە، وەک ئەوەى وتەبێژیى وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکە رایگەیاند. پەکەکە، بە هەموو زمانەکانى ئاشتى دیپلۆماسى نەتەوەیى داوا…
دیسان هەرێمی كوردستان نەك.. باشوور! كاروان ئاكرەیی
پێش ماوەیەك لە بەغدا بەڕێز مەسعوود بارزانی- سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكیدا لەگەڵ بەڕێز عەمار حەكیم ووتی: ئێمە لە ئێڕاق جیانابینەوە بەڵكو سەربەخۆیی خۆمان رادەگەیەنین، ئەم روونكردنەوەیە قسەو باسێكی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا لە كۆڕو كۆبوونەوەكان و لەنووسین و بەرنامە تەلەفزیۆنەكانیش بە بەرفرەوانی قسەی لەبارەوە كرا، سەرۆكی هەرێم لەم لێدوانەیدا، دەستی لە سەر راستییەكی مێژوویی داناوە كە بەرهەمی خەباتێكی دوور و درێژی پێشمەرگە و خەڵكی كوردستانە، ئەویش. هەرێمی كوردستانە كە واقعێكی دەستووری و سیاسی دانپێدراوە، واتە خاكی هەرێمی كوردستان موڵكی خەڵكەكەیەتی و بەشێكە لەووڵاتە زەوتكراوەكەی نەك بەشێكە لە ووڵاتی ئێڕاق (ئەگەر شتێك لەواقعدا بەو ناوە مابێت!) كەواتە كێشەی موڵكییەتی خاكی هەرێمی كوردستان لەبەرژەوەندی كورد و خەڵكی كوردستان یەكلابووتەوە ئەمەشیان دەسكەوت و پێشكەوتنێكی گرنگە رووە و…
وەڵامێک بۆ هۆشیار عەبدوڵا خیانەت لای ئێوە بەکیلۆیە یا مەترو ڕبە!؟ (ئومێد خۆشناو)
لەو دەمەی گفتوگۆی لایهنەکان ودیداروسەردانەکان دەستی پێکردۆتەوە،هەندێک لە هەڵسوڕێنراوانی گۆڕان،لەبری قسەو نوسینی خێر،بۆدەربازبوون لەو دۆخە.ڕێک بەپێچەوانەوە وهک یاریزانێکی تاک ڕۆیشتوو،بێ ئهوهی بزانن (ئۆف ساید)ه دەرفەتیان وەرگرتوەو قسان دەکەن ودەنووسن!. یەکێک لەو هەڵسوڕێندراوانە هۆشیار عەبدوڵایە،لەنوسینێکی پڕ لەهستریاو نەخۆشیە پارتی،لەژێر ناوی دوا وتاری ساڵ باش خۆی سەغڵەت کردووەو ئهو جاره بۆتە قسە بێژی پەکەکە. ئهو بەڕێزە دەڵێ،حزبەکانی کوردستان ڕوئیاوستراتیژیەتیان نییه،تەنها پەکە کە ڕوئیاو ستراتیژیەتی هەیە. بێشک کاک هۆشیار ڕاست دەکەی،چونکە تۆ لەدەلاقەی حزبەکەی خۆتەوە،سەیری گشت حزبەکان دەکەیت!. بەڕاستی تۆ ناحەق نیت کەوا دەڵێیت،لەبەرئهوهی تۆو ئەفرادەکانی تری ناو حزبەکەت هێندە پەشۆکاون،ئێستا تێدەگەن کە،حزبەکەتان چهندە بێ پلان وستراتیژیەت ومەنهەجیەت وڕوئیاو دونیا بینیە،هەر لەبەر ئەم تەرزو تێزەشە،نەدەزانن چیتان دەوێ نەدەشزانن چیتان لێدێت وبەرەو کوێ دەڕۆن،کاروانچی ڕێگایهکی فەوزەوین ونازانن کەی وچۆن…
أحدث التعليقات