فراکسێونى یەکێتى و پەرێزی مالکى کاوێز مەلا پەروێز
خوشک و برایانمان لە فراکسێونى یەکێتى لە پەرلەمانى ئێراق دیارە دەیانەوێ پەرێزیى مالکى لەو پەڵە رەشانە پاککەنەوە، کە هۆکاریى سەرەکى نەهامەتى سەربازیى و دارایى کوردستان و ئەو ئێراقەشە کە هەڤاڵان شانازیى پێوە دەکەن، بەوەى گواییە، ئێژن مالکى لە روویى مرۆییەوە پشتیوانى پرۆژەکەمان دەکات بەوەی بەو پرۆژەیە بتوانین بەشێکى نەوتى کوردستان بگێرینەوە بۆ بەغدا تا بتوانین بەشێک لە مووچەی مووچەخۆرانى کوردستان کە مالکى زیاتر لە دوو ساڵە بریویەتى دابین بکەین؟ یەکێتىیەکانى بەغدا هەر جارەو بە بیانوویەک دەیانەوێ بمانکەنەوە بە پاشکۆیى ئێراقى لەبەر یەک هەڵوەشاوە هەموو جارێکیش لە ژێر فشاریى زۆریى کوردستانیان، بە تایبەتى یەکێتییە روانگە کوردستانییەکان، بە جۆرێک با ئەدەنەوە نە با یان دى بێت نە بۆران. ئەمجارە زۆر کۆمیدیانە لە پەنایى مالکییەوە، بەو جۆرەیى دەیانەوێ…
واژۆكردنی بە یاساكردنی ” حەشدی شەعبی” لە لایەن ” فواد مەعسوم” خیانەتە لە پێشمەرگە و كوردستان/ريبوار شوانى
ئەگەر سەرۆككۆماری عێراق ” فواد مەعصوم” یاسایی حەشدی شەعبی پەسەند بكات خیانەت لە ” پێشمەرگە دەكات .كاتێك پێشمەرگە بە شاهیدی هەموو جیهان ناوچەكە و عێراق و هەرێمی كوردستانی پاراست ، شتێك نەبوو بە ناوی ” حەشدی شەعبی “، بۆیە پێشمەرگە هەم خۆبەخشە و هەمیش نیزامییە و بە بەهێزترین هێزی زەمینی لە دونیا هەژمار دەكرێت .. بۆیە سیاسەتی دوو فاقی و بە یاساكردنی : حەشد شەعبی و پشتگوێ خستنی “ پێشمەرگە” لە رووی بودجە و مووچە ئەوە درێژەپێدەری هەمان سیاسەتەكانی نووری مالیكیە و پێوستە كورد لە بەغدا بكشێتەوە . لە لایەكی تر ئەگەر ئەو یاسایە هەموو ئەو هێزانە بگرێتەوە کە چەکدارن و پشتیوانی لە کۆمەڵگە دەکەن، ئەوا من پرسیارێک دەکەم، شوێنی پێشمەرگە لە یاسای حەشدی…
خاڵە هاوبەشەكانی پرۆژەی یەكیەتی و گۆران/ سەنار شێرۆكی
ئەوەی كە لە رابردوو بینیمان هەر یەك لە ئەو دوو حیزبە لە كێبەركێی ئەوەدا بوون كە بەناوی بە یەكگەیشتنەوەیان لە چوارچێوەی رێككەوتنی سیاسی و رێكخستنەوەی نێو ماڵی كورد سەردانی لایەنەكانی بەغدا یان كرد و بەو شێوەیەش رایان گەیاند كە بە هەموو شێوەیەك دژ بە ئەو پەیامەن كە سەرۆك بارزانی بۆ سەربەخۆیی رای گەیاندووە ئەو پەیامەی هەردوو فراكسیۆنەكەی یەكیەتی و گۆران وای لە ماڵكی و دارودەستەكانی كرد، پێشوازی لە بریارەكانیان بكەن دواترپرۆژە پرلە سەیر و سەمەرەكەی گۆران بە ناوی بیرۆكەی پارێزگاكان سەری هەڵدا ئەویش درێژە پێدەری هەمان ئامانجەكانی پێشووی ماڵكی بوو ئەو جارەش لە لایەن ئەوانەوە پێشوازی لێكراچونكە جارەكی تر كوردستانیان لە پێناو موزایدەدا لە یەك جبا دەكردەوە ،ئەوجارەش لە پیلانەكی نوێدا ،فراكسیۆنی یەكیەتی بە ناوی…
ئامانجی رێبازی بارزانی یەکبوون و یەکڕیزی کورد/ریبوار شوانی
سیاسەتی پارتی دیموكراتی كوردستان بەرەو ئاراستەی سەربەخۆیی و سەرفرازی كوردستانە، ئەم سیاسەتەی پارتی درێژەپێدەری هەموو شۆڕشەكانی كوردستانە هەر لە شێخ عوبیدوڵای نەهرەی-یەوە بۆ شێخ عەبدولسەلام بارزانی و بۆ شێخ سەعیدی پیران و شێخ مەحمودی حەفید و قازی محەمەد و مستەفا بارزانیی، خەبات و بەرخودانی هەموو ئەم شۆڕشانە بۆ یەك ئامانج بووە، ئەویش ئەوە بووە كە كورد لە كۆیلایەتی و ژێردەستەیی رزگار بكەن، لەناو ئەم پرۆسەی خەبات و قوربانیدانەدا، كاتێك لە ساڵی 1946 پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر دەستی جەنابی بارزانی نەمر دامەزرا، بووە رۆشناییەكی تازە بۆ شێوازی خەباتێكی نوێ لە ناو بزاڤی رزگاریخوازی كوردستاندا، ئەم وەرچەرخانە نوێیە لە شێوازی خەباتی نەتەوەیی، بۆ یەكەمجار بوو لە ناو مێژووی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان و تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە…
أحدث التعليقات