پارتی و کۆمەڵ کۆ بوونەوە
هەولێر-KDP.info- شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی (فازڵ میرانی) لە شاری هەولێردا لەگەڵ شاندی کۆمەڵی ئیسلامی بە سەرۆکایەتیی (عەلی باپیر) کۆ بوونەوە. پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ئێستادا گەڕێکی دیکەی دانوستانی لەگەڵ حزب و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەست پێکردووە بە مەبەستی جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و، گەیشتنی لایەنە سیاسییەکان بۆ ئەوەی بگەنە پڕۆژەیەکی گشتگیر و تا ئێستایش لە وێستگەی سەردانەکانی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هەریەک لە لایەنەکانی یەكگرتوو، شیوعی، سۆسیالیست، زەحمەتكێشان و پارتی رەنجدەران و بەشێك لە لایەنە توركمانەكانیەکان، ئەنجامی کۆبوونەوەکان بە ئەرێنی تەواوبوونە. ئەمڕۆش شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان (فازڵ میرانی) لە شاری هەولێردا لەگەڵ شاندی کۆمەڵی ئیسلامی بە سەرۆکایەتیی…
غەفوور مەخموورى لە کۆنگرەى حەوتەمى بزووتنەوەى ( فەتح ) لە رامەڵڵا:
چارەسەری پرسی گەلى كوردستان و گەلى فەلەستین تەنها سەربەخۆیی و دامەزراندنى دەوڵەتە میدیا _ رامەڵڵا: رۆژانى ٢٩ و ٣٠ / ١١ / ٢٠١٦ سكرتێری گشتیی YNDK لە شارى رامەڵڵا لە فەلەستین بەشدارى حەوتەمین کۆنگرەى (فەتح) ی كردو لە وتارێکيدا وێرای هیواى سەرکەوتن خواستن بۆ کۆنگرەکە، داوای کرد گەلى کوردستان و گەلى فەلەستین هاوکارو پشتیوانى یەکتربن. رۆژانى سێشەممە و چوارشەممە رێکەوتى ٢٩ و ٣٠ / ١١ / ٢٠١٦، غەفوور مەخموورى سكرتێری گشتیی یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK، لە شارى رامەڵڵا لە فەلەستین ئامادەی حەوتەمین کۆنگرەى بزووتنەوەى رزگاریخوازى نیشتمانى فەلەستین ( فەتح ) بوون، کۆنگرەکە بە ئادەبوونى بەڕێز مەحموود عەباس سەرۆکى دەسەڵاتى فەلەستین و ژمارەیەکى زۆر لە شاندى وڵاتانى عەرەبى و بیانى و شاندى کوردستان دەستى…
لە پێناوی حزبدا /دڵشاد مستەفا وەسانی
چەمكی حزب و حزبایەتی، دەمێكە لە كوردستاندا، تێكەڵ بە ژیانی كۆمەڵگە بووە، لەوەتەی حزب وەك ئامرازێك بۆ گەیشتن بە ئامانجە رەواكانی گەل بەكارهاتووە، تێڕوانینی خەڵكیش بۆ حزب، بە پێی قۆناغە جیاجیاكانی خەبات بووە، بەو پێیەی حزب هۆیەك بووە، بۆ گردبوونەوە لە دەوری بەرنامەیەكی سیاسی، گەلی كوردستان بە چاوی رێزەوە سەیری كردووە، چونكە ئامرازی گەیشتن بووە بە ئامانج. پەیدابوونی حزب وەك دیاردەیەكی نوێ، لە ژیانی سیاسی و پێشمەرگایەتیدا، بە تایبەتیش لە قۆناغی دوای شەڕی دووەمی جیهانی (1939 – 1945) و لە پەنای رۆڵی كاریزمایی سەركردە و رابەردا، تەكانێكی دی بوو بۆ جوڵانەوەی رزگاریخوازیی كوردستان، حزب زۆر بە فراوانی شوێنی خۆی لەناو كۆمەڵگەی كوردستاندا كردەوە، بەجۆرێك كە وەك كەناڵێكی وریابوونەوە و كرانەوە بە رووی جیهاندا سەیر دەكرا،…
مالیكی بۆ بەشێك لە هەرزەسیاسییەكانی كورد لە بەغدا بووەتە قیبلە و موراد و قدوە. /زکری موسا
لەدوایین نمایشی كۆیلایەتیان بۆ ئەم گەندەپیاوە فڕاكسیۆنی یەكێتی لە بەغدا سەردانی مالكیان كردووە و داوایان لێ كردووە نەوتی كەركووك لەڕێگەی سۆمۆوە بفرۆشرێت و لەدەست كوردستان دەربهێنرێت ئەویش بە بیانووی دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران. خۆ هەر ئەو برادەرانە بوون پێشنیاری نانبڕینی كوردیان دایە مالیكی بۆ ئەوەی گەلی كوردستان بكەوێتە سەر ئەژنۆ و دەستبەرداری سەربەخۆیی ببێت. ئەگەر مەبەستیان دابینكردنی مووچەیە با مالیكی ناچار بكەن بودجەی كوردستان بگەڕێنێتەوە نەك ئەوەی كەركووك لە كوردستان داببڕێنن و بیخەنە ژێر ڕكێفی مالیكی. ڕێگەی دروست ئەوەیە: چۆن بودجەی كوردستانتان لەڕێگەی مالكیەوە بڕی ئەوەهایش لەڕێگەی مالیكیەوە بیگەڕێننەوە، ئەوكات خەڵك دەستخۆشیتان لێ دەكات. غەیری ئەوە هەرچی بكەن كۆیلایەتی و جاشایەتییە بۆ مالیكی.
أحدث التعليقات