نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عیراق کۆبووەوە
لەدوایین وێستگەی دیدارەكانیدا، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە 30ـی نۆڤەمبەری 2014 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری لەلایەن بەڕێز د.ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی عیراقەوە پێشوازی كرا. لە دیدارەكەدا رەوشی ئێستای عیراق و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و گرنگی هاوكاری و هەماهەنگی هەموو لایەنەكان لەشەڕی دژی تیرۆردا؛ خرایە بەر باس و بۆ سەركەوتن بەسەر تیرۆر هەردوولا یەكێتی و یەكڕێزی لایەنە عیراقیەكانیان دووپاتكردەوە و هەروەها تیشك خرایە سەر ڕەوشی ئاوارەكان لەهەرێمی كوردستان و پێویستی هاوكاریكردنیان لەلایەن عیراق وكۆمەڵگەی نێودەوڵەتیەوە. لەلایەكی دیكەی دیدارەكە هەردوولا كێشەكانی نێوان بەغدا و هەولێریان خستەڕوو و هیوایان خواست سەردانی شاندی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا و دروستبوونی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق؛ ببێتە دەرفەتێك بۆ چارەسەركردنی هەموو كێشەكان. بەڕێز وەزیری دەرەوەی عیراق جەختی لەوە…
ڤیدیۆ.. كۆنترۆڵكردنەوەی 6 گووند لە دەشتی مەخموور لەلایەن رەنجە جەمال
رووداو- مەخموور بە گوێگرتن لە گۆرانییە نەتەوەییەکانی کورد لە رێگای ئەو بڵندگۆیانەی لەسەر ئۆتۆمبێلە سەربازییەكان بەسترابوون، كاژێر 06:30 بەیانی رۆژی یەكشەممە 30/11/2014، لە دەشتی مەخموور هێرشی پێشمەرگە بۆ سەر داعش لە چەند قۆڵێكەوە دەستیپێكرد. لە ماوەی چەند کاژیرێکدا هێزەكانی پێشمەرگە توانییان 6 گووند، دووگرتکانی سەروو و خواروو کە کوردنشین بوون، لەگەڵلا گووندەکانی عەلیاوا، جەدیدە، گۆبەیبە و تەرجان کە عەرەبنشینن کۆنترۆڵبکەوە و ئاڵای کوردستانیان تێداهەڵکرا . لەکاتی کۆنترۆڵکردەوەی گووندی جەدیدە، بۆ زیانگەیاندن بە پێشمەرگە چەکدارێکی داعش خۆی لە یەکێک لە خانوەکانی گوندەکە حەشاردابوو، دوای هەوڵیکی زۆریش دواجار پێشمەرگەیەک خۆی گەیاندە ناو خانووەکە و چەکدارەکەی داعشی کوشت . ئەو ئامانجەی پێشمەرگە بۆی هاتبوو 4 گووند بوو، بەڵام توانیان ٦ گووند لە باکووری رۆژئاوای مەخموور کۆنترۆڵبکەنەوە ،…
هێزێكی YNDK به‌شداری له ئازادكردنی گونده‌كانی ده‌ڤه‌ری مه‌خموور ده‌كات میدیا _ مه‌خموور:
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 30 / 11 / 2014 هێزێكی پێشمه‌رگه‌كانی YNDK به‌شداری شه‌ڕی ئازادكردنی گونده‌كانی ده‌ڤه‌ری مه‌خمووریانكرد و، رۆڵی به‌رچاویان هه‌بوو له ئازادكردن و پاككردنه‌وه‌ی به‌رزاییه‌كانی میجان و گونده‌كانی ( مشار ) و ( كه‌ندی قه‌لان _ وادی الغراب ) له چه‌ته‌كانی داعش. سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، هێزێكی پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK به‌سه‌رپه‌رشتی هه‌ڤاڵ قه‌هار تاهیر سه‌عید ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK ، به‌شداریان له شه‌ڕی ئازادكردن و پاكردنه‌وه‌ی گونده‌كانی ده‌ڤه‌ری مه‌خموور له چه‌ته‌كانی داعش كرد‌و، رۆڵێكی به‌رچاویان گێڕا له ئازادكردنی به‌رزاییه‌كانی میجان و گونده‌كانی ( مشار ) و ( كه‌ندی قه‌لان _ وادی الغراب ) و، پاككردنه‌وه‌یان له چه‌ته‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش، هه‌ڤاڵ قه‌هار تاهیر سه‌عید سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌و هێزه له لێدوانێكیدا بۆ میدیا وتی: (…
دیدار لەگەل ژمارەیەک کادری گەنجی ڕیکخستنەکانی پارتی و کۆبوونەوەلەگەل یەکیتی پەرلەمانتارانی کوردستان.
دیدار لەگەل ژمارەیەک کادری گەنجی ڕیکخستنەکانی پارتی و کۆبوونەوەلەگەل یەکیتی پەرلەمانتارانی کوردستان. Meeting with Some Young KDP Cadres and Kurdistan Parliamentarian Union رۆژی ٣٠/١١/٢٠١٤ لە مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوە، دیداریکمان هەبوولەگەل ژمارەیەک کادری گەنجی پارتی کە لە شارە جیاجیاکانی کوردستانەوە هاتبوون. لە گفتوگۆیەکی هەڤالانەدا ، لە سەر دوایین بارودۆخی کوردستان و سیاسەتەکانی پارتی قسەمان بۆ کردن و وەلامی پرسیارەکانمان دانەوە. هەر ئەمرۆ لەگەل ژمارەیەک لە هەڤالانم ، پێشوازیمان کرد لە شاندی یەکیتی پەرلەمانتارانی کوردستان کرد کە بە نوینەرایەتی سەرجەم لایەنە سیاسیە بەشداربووەکانی ناو یەکیتی پەرلەمانتارتان هاتبوونە لامان. پرۆژەیەکیان هینابوو بۆ کارکردن لە سەر چۆنیەتی جی بە جی کردنی مافی چارەی خۆنوسینی گەلەکەمان و داواین کرد وەک پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی لە ریگای ئەو تۆڕە فراوانەی کە هەمانە…
أحدث التعليقات