دەنگی کۆتایی سەرجەم لیستەکان
[19:59] 2013/Sep/30 هەولێر ٣٠ئەیلوول/سەپتەمبەر (PNA)- سەرچاوەیەکی لە پارتی دیموکراتی کوردستان تایبەت بۆ پێگەی فەرمیی پارتی(KDP.info) ئاشکرای کرد، کە کۆی دەنگەکان لە ئەنجامی هەژمارکردنی سەدا١٠٠ی دەنگەکان بەمجۆرەی خوارەیەوە کە تێیدا پارتی دیموکراتی کوردستان لە پلەی یەکەمە و 743910 دەنگی هێناوە، واتە کۆی کورسییەکانی دەکاتە 38 و گۆڕانیش بە پلەی دووەم دێت و 24کورسی بردۆتەوە و یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیش 18کورسی بردۆتەوە. بەپێی قسەکانی ئەم سەرچاوەی پارتی دیموکراتی کوردستان دەنگەکان بۆ سەرجەم لایەنەکان بەمجۆرەیە: پارتی دیموکراتی کوردستان 743910 دەنگ 38 کورسی . بزوتنەوەی گۆڕان 475475 دەنگ ، 24 کورسی. یەکێتی نیشتیمانی کوردستان 351303 دەنگ ، 18 کورسی. یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان 186153 دەنگ، 10 کورسی. کۆمەڵی ئیسلامی 118860 دەنگ ، 6 کورسی. بزوتنەوەی ئیسلامی 21710 دەنگ، 1 کورسی. حزبی…
ڕاوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشی هه‌رێم بریندارانى كرده‌وه تیرۆریستییه‌كه‌ى دوێنێی شارى هه‌ولێری به‌سه‌ركرده 30/09/2013
ئه‌مڕۆ رێزدار مه‌سروور بارزانى ڕاوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشی هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى هه‌ردوو نه‌خۆشخانه‌ى ئیمێرجێنسی و فریاكه‌وتنى ڕۆژئاواى له‌شارى هه‌ولێر كرد و بریندارانى كرده‌وه تیرۆریستییه‌كه‌ى دوێنێی شارى هه‌ولێرى به‌سه‌ركرده‌وه ، له‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا ڕاوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشی هه‌رێمى كوردستان له نزیكه‌وه هه‌واڵى ته‌ندروستى یه‌كه یه‌كه‌ى بریندارانى پرسی و هیواى زووبه‌زوو چاكبوونه‌وه و ساغ و سه‌لامه‌تی بۆ خواستن و هه‌موو پشتیوانییه‌كیشی بۆ چاره‌سه‌ركردنیان دووپاتكرده‌وه . …مشاهدة المزيد
چۆن ئەم پێنج وڵاتە دەكرێ جیاببنەوە و ببنە 14 وڵات
Rudaw 2013-09-30 05:27 pm لە بابەتێكی رۆژنامەی the new York times ی ئەمریكیدا بابەتێك هاتووە بە ناونیشانی “چۆن ئەم پێنج وڵاتە دەكرێ جیاببنەوە و ببنە 14 وڵات”، كە تێدا باس لەوە دەكرێت چۆن دەكرێت نەخشەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگۆڕدرێت و جارێكی دیكە نەخشەكە بەمشێوەیە وێنەی بكرێتەوە. جیابوونەوەی سو‌وریا ناكۆكیە تایفییەكان رەنگە وڵاتی سو‌وریا بكەن بە سێ بەشەوە، كە ئەوانیش: عەلەوییەكان: ئەمانە كەمینەیەكن و بۆ ماوەی چەند دەیەیەك حوكمی كەنارەكانیان كردووە. كوردانی سو‌وریا: رەنگە كوردانی سو‌وریا لەو وڵاتە جیاببنەوە و لە كۆتاییشدا لەگەڵ كوردانی باشووری عێراق یەكبگرن. سوننەكانی ناوەڕاست: رەنگە ئەوانیش جیاببنەوە‌و پاشان لەگەڵ سوننەكانی عێراق یەكبگرن‌و “سونستان” پێكبهێنن. دابەشبوونی عێراق لە سادەترین ئەگەردا دەكرێت كوردانی باشو‌ور لەگەڵ كوردانی سو‌وریا یەكبگرن . زۆربەی ناوچەكانی ناوەڕاستی عێراق كە سوننەكان دەستیان…
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان برینداره‌كانى هه‌ردوو ته‌قینه‌وه تیرۆریستییه‌كه‌ى دوێنێى شارى هه‌ولێرى به‌سه‌ركرده‌وه (ڤیدیۆ)
30/09/2013 سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بریندارانی ته‌قینه‌وه‌كانی دوێنێ به‌رده‌م ئاسایشی هه‌ولێری به‌سه‌ركرده‌وه. له‌مباره‌یه‌وه دكتۆر هه‌ژێن ته‌لعه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی رۆژئاوای هه‌ولێر به كوردستان تیڤیی راگه‌یاند كه له چوارچێوه‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ره‌وشی بریندارانی ته‌قینه‌وه‌كانی دوێنێی شاری هه‌ولێر؛ به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی له نزیكه‌وه ئاگاداری ره‌وشی برینداران بوو و هه‌روه‌ها بڕیاریدا كه دوو له برینداره‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردن ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكرێن. هه‌روه‌ها به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی رۆژئاوای هه‌ولێر راشیگه‌یاند كه سه‌رۆكی هه‌رێم بریاریدا كه ئه‌و منداڵه‌ی له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی گه‌ڕه‌كی ره‌حیمای شاری كه‌ركووك به هۆی ته‌قینه‌وه هه‌ردوو چاوی له‌ده‌ستدا بوو بۆ چاره‌سه‌ركردن ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكرێت. جێی باسه دوانیوه‌ڕۆی دوێنێ ژماره‌یه‌ك تیرۆریستی خۆكوژ هێرشیان كرده سه‌ر باره‌گای ئاسایشی هه‌ولێر و له به‌رامبه‌ریشدا هێزه‌كانی ئاسایش به‌رپه‌رچی هێرشه‌كه‌یان…
أحدث التعليقات