بانگەشەی هەڵبژاردن /Sasan Awny
Sasan Awny ماوەیەک لە پێش دەست پێکردنی هەڵمەتی پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنەوە ، کۆمەڵێکی زۆر هەڤاڵ و هاوڕێ و کادیر و کەسی خۆشەویست بە بەردەوامی هاوڕێمن و بەشێکی زۆری ئەرکی قورسی پەیوەندیکردن و پلان و بانگەشەی هەڵبژاردن و سەردانیکردنەکانم لەگەڵ بەڕێوە دەبەن ، تیایدایە لە شاری ترن یاخود زۆر دوورن و بەردەوام بە پەیوەندی تەلیفۆنی و نامە پێشنیاریان هەیە یا لە جیاتی من کارەکان رادەپەڕێنن یاخود لە کارە هونەریەکاندا هاوکارمن ،یان لە فەیسبووک و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لاپەڕەی پاڵپشتی کردنم بەڕێوە دەبەن و هەوڵ دەدەن چالاکیەکانمان بە خەڵک بناسێنن ، هەروەها بەشێکیان بوونەتە تیمی خۆبەخشی ریکلام کردن و بە رۆژ یاخود بەم نیوە شەوانە لە هەولێر و شارەکانی تر بەسەر شەقام و شوێنە بەرزەکان فلێکس و پۆستەر و کارتەکانم…
دیكۆمێنتارییەك لەسەر 31ی ئاب
رووداو- هەولێر 17 ساڵ بەسەر رووداوی 31 ی ئابدا تێپەڕ دەبێت، ئەو روداوەی كوردستانی بەسەر دوو بەرەدا دا بەشكردووە، یەكێتی و ئەوانەی لەوەوە نزیكن بە خیانەتی دەزانن، لەولاشەوە پارتی و ئەوانەی لەپارتیەوە نزیكن بەهەوڵێكی مێژوویی دەزانن بۆ كۆتایی هێنان بە باڵادەستی ئێران لەكوردستان و یەكلا بوونەوەی شەڕی ناوخۆ. 31 ی ئاب روداوێك یان شەڕێك نیە دابڕوا بێت لە مێژووی پێش خۆی، بەڵكو درێژكراوەی ئەو زنجیرە شەڕە ناوخۆیانەیە كە لەناوەڕاستی شەستەكانی سەدەی رابردووەوە دەست پێدەكات، بەرهەمی دەست تێوەردانی هەرێمایەتییە لە ساتەوەختەكانی شەڕی ناوخۆ، شەڕی ناوخۆی نێوان پارتی و یەكێتی لەدوای راپەڕینەوە چوە قۆناغێكی دیكەوە، بەتایبەتی لە ساڵی 1994 ەوە. 2ی مانگی5 ساڵی 1994 شەڕی یەكێتی و پارتی لە قە ڵادزێ دەستی پێكرد، لەماوەیەكی…
باراك ئۆباما: کردەی سەربازی دژ بە سووریا ئەنجامدەدەین
Rudaw 2013-08-31 09:37 pm رووداو- ئاری رەسوڵ باراك ئۆباما، سەرۆكی ویلایەتە یەكگروەكانی ئەمریكا رایگەیاند، ئەمریكا لە هەموو كاتێكدا ئەمادەیە هێرش بكاتە سەر سووریا. ئۆباما، لە میانی كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا كە كەمێك پێش ئێستا لە كۆشكی سپی بەڕێوەچوو رایگەیاند:” ئێمە ئامادەی هێرشین، بەڵام لەوانەیە ئەم هێرشە بەیانی بێت، هەفتەیەكی دیكە بیت یان مانگێكی دیكە”. ئۆباما ئاماژەی بەوەدا ئەمریكا پێویستە ئەو هێرشە ئەجامبدات و داواشی لە كۆنگرێس كرد دەنگ لەسەر بڕیارەكە بدەن، چونكە بەشداری نوێنەرانی هاووڵاتیان زۆر گرنگە”. جەختیكردەوە بڕیاری هێرشكردنە سەر سووریا كارێكی دروستە بۆ دیموكراسی، ئەوەشی گوت كە پێشبینی ناكات هەموو وڵاتان هاوڕابن لەگەڵ بڕیاری هێرشكردنەكە. سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاگوتی:” دەزانم ئەمریكییەكان نایانەوێت ئەزموونی دیكەی وەك عێڕاق و ئەفغانستان ببین، بەڵام نابێت نەتەوەیەكگرتوەكانی ئەمریكا چاو لەسەر دیمەشق دابخات”….
راپۆرتێكی ڤیدیۆیی دهربارهی ئاڵۆزی نێوان لایهنگرانی گۆڕان و یهكێتی له كهلار
NRT TV 2013-08-31 10:22 pm شهوی رابردوو له قهزای كهلار بهشێك له لایهنگرانی بزووتنهوهی گۆڕان، چهند پۆستهر و دروشمێكی یهكێتیان له بارهگای مهكتهبی رێكخراوه دیموكراتییهكان دڕاندو بهو هۆیهشهوه ئاڵۆزی لهنێوان لایهنگرانی ههردوولادا هاتهئاراوه، چهند كهسێكی ناو بارهگاكهش بریندار بوون، لهبهرامبهریشدا رێكخراوه دیموكراتییهكانی یهكێتی سكاڵایان لهسهر ئهو كهسانه تۆمار كرد كه پۆستهرهكانیان دڕاند. ڤیدیۆ راپۆرت ڤیدیۆ راپۆرت بۆ خوێندنهوهی ئهم ههواڵه له ماڵپهڕی NRT TV کلیک لێره بکه
أحدث التعليقات