دوا بڕیار له‌باره‌ی ده‌وامی ناوه‌نده‌كانی خوێندن راگه‌یه‌ندرا /هۆشیار بەنانی

K24– هه‌ولێر:
جوتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌و بڕیارانه‌ی تا 1ی 12 له‌باره‌ی ده‌وامی خویندن له ناوه‌نده‌كانی خوێندن درابوون، تا مانگی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بن.
ئه‌م گوتانه‌ی جوتیار عادل، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی لیژنه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا هاتوون و گوتی: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا تا 7ی مانگی داهاتووش كار به بڕیاری راگرتنی ده‌وامی قوتابخانه‌كان بكرێت.
جوتیار عادل گوتی: هه‌موو ئه‌و بڕیاره‌ی سه‌باره‌ت به ده‌وامی خوێندن له قوتابخانه، زانكۆ و په‌یمانگه‌كان درابوو كه ماوه‌كه‌ی تا 1ی ئه‌م مانگه بوو، تا 7ی مانگی داهاتووش كاری پێده‌كرێت و خوێندنی قوتابیانی بنه‌ره‌تی و ناوه‌ندی و ئاماده‌یی به راگیراوی ده‌مێنێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، دوای هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دۆخی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان، له 7ی مانگی داهاتوو جارێكی دیكه لیژنه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌سه‌ر ئه‌و پرسه كۆده‌بێته‌وه و ئه‌وكات بڕیارێكی دیكه له‌و باره‌یه‌وه ده‌دات، ئه‌مه‌ش وه‌ك دووپاتیكرده‌وه، له‌پێناو پارێزگاریكردن له ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی مامۆستایان و قوتابیان.
جه‌ختیشیكرده‌وه، به‌گوێره‌ی راسپارده و رێنماییه‌كانی راپۆرتی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، هێشتا دۆخی ته‌ندروستی به‌ته‌واوه‌تی له‌ژێر كۆنترۆڵدا نییه و پێویسته رێكاره‌كانی خۆپارێزی له په‌تای كۆرۆنا به‌رده‌وام بن و توندتر بكرێن و له هه‌مان كاتدا تیمه‌كانی چاودێری له كاری چاودێریكردن به‌رده‌وام ده‌بن.
ئه‌م هه‌واڵه نوێ ده‌كرێته‌وه…
Leave A Comment