حكومەتێك موچەی فەرمانگەیەك نادات، چاوەریی چی لێ دەكرێ د . مەیادە نەجار

بێگومان یەكێك لەپرەنسیپەكانی دەوڵەتداری نەكردنی جیاوازییە لەنیوان هاولاتیانی دا، بەگشت رەگەز و پیكهاتەكانیەوە، بگرە وەك دەگوترێت یەكێك لەهەنگاوەكانی سەركەوتنی دەوڵەتدا دادپەروەری و هاوبەشییە لەنیوان گشت تاكەكانی كۆمەڵگە.
لەكاتێكدا بەغدا موچە بۆ هاوڵاتیانی عێراق دابین دەكات، بەگوێرەی دەستوور مەرجكراوە كەپێویستە بۆ سەرجەم هاولاتیانی عێراقی دابین بكرێت، بەلام بەبێ هیچ هۆكارێك حكومەتی بەغدا ماوەی زیاتر دوو مانگە مووچەی فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەنداوەكانی سەر بە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكوومەتی هەرێمی كوردستان نەناردووە، ئەوەی جێگەی سەرنجە خودی ئەم فەرمانگەیە لەسەر خواستی حكومەتی بەغدا، لەسەردەمی حكوومەتی حەیدەر عەبادییەوە، مووچەی ئەم دامەزراوەیە خرایە سەر بەغدا .
ئەم هەنگاوەی حكومەتی بەغدا ئەو پەرلەمانتارانە شەرمەزار دەكات
شایەنی باسە لێرەدا دەمەوێت ئاماژە بەو خاڵە بكەم كەماوەیەك لەمەوبەر ژمارەیەك پەرلەمانتاری كورد، كەخۆیان بەنوێنەری هەرێمی كوردستان دەزانن و بەدەنگی كورد چوونەتە بەغدا كەچی زۆر بێمنه تانە كەوتوونە دژایەتی هەرێم و داوای گواستنەوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەكەن بۆ سەر بەغدا، بەڵام سەیر لەوەدایە بەغدا ئامادەنیە موچەی فەرمانبەرانی دامەزراوەیەك بدات كە ژمارەی فەرمانبەرانی دیاریكراوە كە ژمارەيان نزیكەی 400 كەسە،ئیتر چون موچەی تەواوی فەرمانبەرانى هه ريم دەدات ، ئەمە ئەو پرسیارەیە كە گرنگە هەموومان ئاراستەی ئەو پەرلەمانتارانەی بكەن كەبوونە عێراقیەكی تووندرەو بەبێ بیركردنەوە باسی گواستنەوەی موچە دەكەن، ئەوەی شایەنی ووردبوونەوەیە ئەم هەنگاوەی حكومەتی بەغدا ئەو پەرلەمانتارانە رووبەرووی پرسیارێكی گەورە دەكاتەوە، شەرمەزارییان دەكات.
Leave A Comment