• سەرەتا
  • كوردستاني
  • جيهاني
  • عێراقی
  • ئيزدياتي
  • چالاکی
  • ئەرشیف
  • سەرنڤیسکار
  • عربــي
  • كوردي
  • Kurdî

گوتار :

هزركرنا شاش دبیته‌ سه‌ده‌مێ توندوتیژیا خێزانی دلڤین شه‌مال -

الخميس, 3 ديسمبر, 2020

باران … فاتمه قاسم حه بیب -

الثلاثاء, 1 ديسمبر, 2020

حكومەتێك موچەی فەرمانگەیەك نادات، چاوەریی چی لێ دەكرێ د . مەیادە نەجار -

الثلاثاء, 1 ديسمبر, 2020

ئەوەی لە پەرلەمان رویدا لە دژی هەنگاوەکانی چاکسازی بوو /نەوزاد محمد -

الإثنين, 30 نوفمبر, 2020

چەند راو سەرنجێک لەسەر کوبوونەوەى ئەمڕوى پەرلەمانى کوردستان/د. صباح زيباري -

الإثنين, 30 نوفمبر, 2020

ئۆپۆزوسیۆنێ ئارامیا سیاسی و په‌رله‌مانی تێكدایه‌ دلڤین شه‌مال -

الإثنين, 30 نوفمبر, 2020

چارەسەر ل هەولێرێ یە /سەردار هێتوتی -

الإثنين, 30 نوفمبر, 2020

چیرۆکا مه‌ و ڤی دختۆرێ جامێر چه‌وا بوو هه‌کو دختۆرێ دوژمنی برینێن مه‌ ده‌رمان کرین؟رزگار کێستەیێ -

الإثنين, 30 نوفمبر, 2020

القائمة

ده‌سپێک
دەنگوباس
کوردستانی
ئيزدي
عێراقی
جيهاني
زانست
هه‌مه‌ڕه‌نگ
وه‌رزش
جڤاکی
چالاکی
گوتار
بوجوون
بيروزباهي
هونه ر و رؤشنبيري
ساخله مي
په‌یوه‌ندى
K TV

پەیرەو پروگرامی پارتی دیموکراتی کوردستان



K TV

روابط

  • پەیامنێر
  • روژناما خەبات
  • کوردپورتال

أحدث المقالات

  • ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٨١)
  • مووچه‌ی وه‌زاره‌تێكی دیكه‌ دابه‌ش ده‌كرێت
  • هزركرنا شاش دبیته‌ سه‌ده‌مێ توندوتیژیا خێزانی دلڤین شه‌مال
  • مەسرور بارزانی: حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەموو لایەک زیاتر پەرۆش و خەمخۆری ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستانە
  • رێزگرتن ل کەسانێن زەحمەت دیتی ئەرکێ مەیە .
  • مه‌سرور بارزانی: لە بەیانییەوە دەست بە دابەشکردنی مووچە ده‌كرێ
  • سەرۆك بارزانی پێشوازی لە وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری هێزە چەكدارەكانی بەریتانیا کرد /  لێدوان عەبدولرەحمان
  • سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی رووسیا لە عێراق دەکات

گەڕان

الأرشيف

ڤەیسبوک

Facebook

هێڤیدار ئه‌حمه‌د “راستییه‌كان” له‌ باره‌ی دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان ده‌خاته‌ڕوو

الكاتب admin on الإثنين, نوفمبر 30, 2020 · شاركنا الرأي 

هێڤیدار ئه‌حمه‌د "راستییه‌كان" له‌ باره‌ی دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان ده‌خاته‌ڕوو

په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، “هێڤیدار ئه‌حمه‌د”

K24 – هه‌ولێر:

له‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستاندا، ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری سه‌ر به‌ یه‌كێتی و گۆڕان و لایه‌نه‌ ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی دیكه‌، كه‌شوهه‌وای دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستانیان شێواند و په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، “هێڤیدار ئه‌حمه‌د” له‌ رێی پۆستێكی ئه‌كاونتی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، له‌ ژێر ناونیشانی “چه‌ند حه‌قیقه‌تێك له‌ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان” ورده‌كاری زیاتری خستووه‌ته‌ڕوو.

“هێڤیدار ئه‌حمه‌د”، نووسیویه‌تی: “سەرەتا ئۆپۆزیسیۆن بۆ موزایەدە گوتییان دەبێت بابەتی مووچە باس بکرێت، کە بڕیاردرا مووچە ببێ بە بابەتی ئەمڕۆی پەرلەمان، ئۆپۆزیسیۆن ھەستان بە تێکدانی ھۆڵێ کۆبوونەوەکە و بەشێک لە یەکێتی لەگەڵیان بوون بۆ ئەوەی کۆبوونەوە نەکرێت واتە راست ناکەن و دژی ئەم خەڵکەن”.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ روونیكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌و شانده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكیهێناوه‌ بۆ دانووستان له‌گه‌ڵ به‌غدا (5) كه‌سن، له‌و ژماره‌یه‌ (3) كه‌سیان سه‌ر به‌ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانن، كه‌ ئه‌وانیش، (قوباد تاڵه‌بانی، ئامانج ره‌حیم، دارا  ره‌شید)ن و یه‌كێكیشیان سه‌ر به‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌، كه‌ هاوكات وه‌زیری داراییه‌ و “ئاوات شێخ جه‌ناب”ه‌ و ته‌نیا یه‌كێكیان پارتییه‌، كه‌ ئه‌ویش، “ئومێد سه‌باح” سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، شاندی دانووستان تا ئێستا (12) جار سه‌ردانی به‌غدای كردووه‌، بۆ پرسی مووچه‌، به‌ڵام هیچ رۆژێك نه‌مانبیستووه‌، سه‌رۆكی شانده‌كه‌ “قوباد تاڵه‌بانی” بێت و بڵێت یه‌كێتی و گۆڕان ویستیان رێكبكه‌وین، به‌ڵام پارتی نه‌یهێشت و رێگر بوو له‌ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا.

سه‌باره‌ت به‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و هه‌ڵوێستی په‌رله‌مانتاره‌كانی، “هێڤیدار ئه‌حمه‌د”، نووسیویه‌تی: “ئاوات شێخ جه‌ناب” وه‌زیری داراییه‌ و رۆژێك نه‌هاتووه‌ بڵێت داهاتمان زۆره‌ و سه‌رۆكی حكومه‌ت و پارتی رێگه‌ ناده‌ن مووچه‌ دابه‌ش بكه‌ین.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، “هێڤیدار ئه‌حمه‌د” ده‌ڵێت: “لەم ھەرێمە راستە پارتی زۆرینەیە، بەڵام شەریکی ھەن لە حکومەت و پێکەوە بڕیاردەدەن. پارتی دووڕووی ناکات و لە بەرپرسیارێتیش راناکات و بە ئەخلاقەوە مامەڵە دەکات”.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان ره‌خنه‌ی له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ گرتووه‌ و نووسیویه‌تی: “ئەمانە پێیەکیان لە حکومەتە و یەکێکیش ئۆپۆزیسیۆن. بەشەو لەگەڵ بەغدان و بە رۆژ لەگەڵ ھەرێمن”.

هه‌روه‌ها له‌ باره‌ی په‌رله‌مانتاره‌كانی یه‌كێتییه‌وه‌ نووسیویه‌تی: “ئەندامەکانی یەکێتی کە داوای مووچەیان دەکرد، خۆیان جورئەتییان نییە بەو ھەموو دزی و تاڵان و قاچاخچێتییەی لە باشماخ و پەروێزخان دەکرێ بڵێن کاکە نابێت بکرێت، كه‌چی بەشێکییان لە پەرلەمان داوای مووچەیان دەکرد! نەشمان بیستووە رۆژێک تیمی یەکێتی لە حکومەت بڵێن مووچە ھەیە و پارتی نایدات؟”.

سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشاوه، “له‌ په‌رله‌مانی كوردستان گۆڕان بووەتە دوو بەش، یەک دنیا پۆست و پلەیان ھەیە، ئەگەر بەو وەزعە رازی نین بۆ لە حکومەت ناکشێنەوە؟”.

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، دوای هه‌ڵوێستی ژماره‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانتارانی گۆڕان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ “ژووری رۆژنامه‌وانی” بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، ره‌تیكردووه‌ته‌وه‌، هه‌ڵوێستی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی بزووتنه‌وه‌كه‌ هه‌ڵوێستی ره‌سمی بزووتنه‌وه‌كه‌یان بێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یاندا هاتووه‌: “هه‌موو لێدوان و ده‌ربڕینێكی دیكه‌ی سیاسیی، كه‌ لەلایه‌ن به‌رپرسانی حزبی و حكومی و په‌رله‌مانتارانه‌وه‌ بۆ میدیاكان ده‌درێت، گوزارشت له‌ رای فه‌رمی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ناكات”.

هه‌ر له‌و میانه‌یه‌دا، دوای دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، “ئومێد خۆشناو” له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، رێككه‌وتنەکانی لایه‌نه‌ پێكهێنه‌ره‌كانی ناو حكومه‌ت، ته‌نیا بۆ پۆست و پله‌ نه‌بووه‌، بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی بووه‌ و ده‌بێت پێداچوونه‌وه‌ به‌و رێککەوتنانە بكرێت.

گوتیشی: “شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە چوونەتە بەغدا، چەندین جار لێدوانیان داوە و بۆ رایگشتی رایانگەیاندووە، پێشوەچوون لە پرۆسەکەدا هەیە. شاندی دانوستاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت بە فایلی دەوڵەمەندەوە بێنە پەرلەمان و بۆ رایگشتی روونبکەنەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند لەگەڵ چارەسەردا بووە و چ ئەقڵییەتێکیش لە بەغدا هەبووە بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان لاواز بکرێت”.

لەبارەی ناڕەزایی پەرلەمانتارانیش لە هۆڵی کۆبوونەوەی پەرلەمان، کە داوایان کرد دانیشتنەکە تایبەت بکرێت بە پرسی بودجە و مووچە، ئومێد خۆشناو گوتی: “ئەوە هەڵمەتی هەڵبژاردن بوو کە ئەمڕۆ لە پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد، ئێمە لەگەڵ ئەوەداین واقیعییانە دۆخی کوردستان لەبەرچاوبگرین و رێزی خەڵکی کوردستان بگرین، کە بەرگەی زۆریان گرتووە و چیدیکە یاری بە سۆز و عاتیفەیان نەکرێت”.

لەکۆنگرە رۆژنامەوانییەکەیدا، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی گوتی: “داواشمان لە هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن ئەوەیە: با بەرپرسیارانە کاربکەین، واز لە موزایەدات بهێنین، بە تەپڵ لێدان لە پەرلەمانی کوردستان کێشەکان چارەسەر نابن، کوا ئەو دەنگە زوڵاڵانەی ئەمڕۆ لە پەرلەمان بوون، لە بەغدا جارێک گوێبیست نەبووین ئەوان داکۆکی لە خەڵکی کوردستان بکەن”.

نو
جاری بینراو: 20

ضمن قسم دەنگوباس · الكلمات المفتاحية


Leave A Comment

أحدث التعليقات

    Most Viewed Posts

    • دلوبيك له سوزى دايك/نازانم له‌ كوى وه‌ بنوسم له‌ سه‌ ر ت ئه‌ ى ژیانم ئه‌ ى هه‌ ناسه‌ ى گیانم ,ئازیزان , با ئه‌م جاره‌ ش په‌ یمانمان نوى بكه‌ ینه‌وه‌ له‌ گه‌ ل دایك ,هه‌ میشه‌ له‌ كه‌ ل به‌/Salim Sh Barzani Ksu (4٬172)
    • كورتةيةك له سةر ژيانى ئةو پياوه مةزنةى تةواوى ژيانى بؤ كورد و كوردستان تةرخان كرد ئةويش جةنةرال (مةلا مستةفا بارزانى)يه….. ((شکری بارزانی)) (1٬354)
    • 12/17سالیادا هه‌لوه‌شاندنا كومارا كوردستان ل مهاباد ((شــــــاكر عــــــلى)) (1٬181)
    • ميژوى پرسه روه رى ئافره تى كورد.Bayan Dolamary‎‏. (1٬171)
    • پارێزگاریكردن له ‌ژینگه پاراستنی ژیانه‌ / شاخه‌وان خالید (1٬014)

    Most Viewed Posts

    • دلوبيك له سوزى دايك/نازانم له‌ كوى وه‌ بنوسم له‌ سه‌ ر ت ئه‌ ى ژیانم ئه‌ ى هه‌ ناسه‌ ى گیانم ,ئازیزان , با ئه‌م جاره‌ ش په‌ یمانمان نوى بكه‌ ینه‌وه‌ له‌ گه‌ ل دایك ,هه‌ میشه‌ له‌ كه‌ ل به‌/Salim Sh Barzani Ksu (4٬172)
    • كورتةيةك له سةر ژيانى ئةو پياوه مةزنةى تةواوى ژيانى بؤ كورد و كوردستان تةرخان كرد ئةويش جةنةرال (مةلا مستةفا بارزانى)يه….. ((شکری بارزانی)) (1٬354)
    • 12/17سالیادا هه‌لوه‌شاندنا كومارا كوردستان ل مهاباد ((شــــــاكر عــــــلى)) (1٬181)
    • ميژوى پرسه روه رى ئافره تى كورد.Bayan Dolamary‎‏. (1٬171)
    • پارێزگاریكردن له ‌ژینگه پاراستنی ژیانه‌ / شاخه‌وان خالید (1٬014)

    جميع الحقوق محفوظة 2021 Hekar.net · تابع الخلاصات ·              E-Mail: [email protected]