پەیامى سەرەخۆشى سکرتێرى گشتیى YNDK بۆ بنەماڵەى خوالێخۆشبوو (عیدۆ بابا شێخ)

بەڕێزان بنەماڵەى خوالێخۆشبوو (عیدۆ بابا شێخ) خوشکى بەڕێزمان خاتوو مریەم بابا شێخ سڵاوێكی گەرم … بەخەم و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی کەسایەتیى ناسراوى کوردستان و ئێزدیخان، تێکۆشەرو یاساناس و نووسەرو ئەندامى پێشووى پەرلەمانى کوردستان کاک (عیدۆ بابا شێخ)مان پێگەیشت، کاک عیدۆ بابا شێخ برایەکى بە وەفاو ئازیزى ئێمە بوو، بەناوی خۆمان و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتی و ئەندامانی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەى بەڕێزتان و خانەوادەکەتان و تەواوى خوشک و برایانى ئێزدى دەكەین و خۆمان بە هاوبەشى خەمتان دەزانین و، ئومێد دەكەین ئەوە دواخەم و ناخۆشیتان بێت و، لە یەزدانی مەزن دەپاڕێینەوە دڵنەوایی و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوویش بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانی خۆی. براتان غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ٢٩ / ١١ / ٢٠٢٠


Leave A Comment