هەواڵی کۆچی دوایی (شێخ عیدۆ باباشێخ)/Muna Kahveci
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (شێخ عیدۆ باباشێخ)، رۆشنبیر و نووسەر و ئەندامی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستانم پێگەیشت، کۆچکردوو کەسایەتییەکی دیار و رۆشنبیرییەکی گەورەی ئیزێدییەکان بوو، ئەندامێکی چالاکی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان بوو، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی بنەماڵە بەرێزەکەی و سەرجەم کوردانی ئیزیدی دەکەم، داواکارم لە خوای گەورە سێبوری و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانی خۆیەوە.
انا لله وانا الیه راجعون.
Leave A Comment