هاوخه‌مییه‌كان بۆ كۆچی دوایی عیدو بابا شێخ

به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 29-11-2020، عیدۆ بابا شێخ په‌رله‌مانتاری خولی یه‌كه‌می په‌رله‌مانی كوردستان و برای بابا شێخی پێشووتری ئێزدیه‌كان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه له‌ته‌مه‌نی 65 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا ژماره‌یه‌ك پرسه‌نامه ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ی كۆچكردوو و سه‌رجه‌م ئێزدییه‌كان كراون كه ئه‌مه ده‌قه‌كانیانه..
پرسه‌نامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی بۆ كۆچی دوایی عیدۆ بابه‌شێخ
سه‌رۆك كۆمار د. به‌رھه‌م ساڵح، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٢٠٢٠/١١/٢٩ پرسه‌نامه‌یه‌كی ھاوخه‌می ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه و كه‌سوكار و سه‌رجه‌م برا ئێزیدییه‌كان كرد به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی تێكۆشه‌ری دێرین و روناكبیر عیدۆ بابه‌شێخ.
ده‌قی پرسه‌نامه‌كه:
به داخێكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی تێكۆشه‌ری دێرین و كه‌سایه‌تی ناسراو و نیشتمانپه‌روه‌ر (عیدۆ بابه‌شێخ) مان پێگه‌یشت.
كاك عیدۆ نیشتمان په‌روه‌رێكی سه‌ر راست و روناكبیرێكی لێوه‌شاوه‌بوو، خۆی و بنه‌ماڵه تێكۆشه‌ره‌كه‌ی رۆڵێكی دیار و به‌رچاویان هه‌یه له خه‌بات و كوردایه‌تیدا، له قوڵكردنه‌وه‌ی گیانی پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی له‌نێوان ئاین و پێكهاته جیاوازه‌كاندا، له‌كاروانی شۆڕش و تێكۆشاندا رۆڵ و پێگه‌یان دیار و به‌رچاوه.
به‌م بۆنه‌یه‌وه پرسه و هاوخه‌می خۆم به بنه‌ماڵه و كه‌سوكار و سه‌رجه‌م برا ئێزیدییه‌كان راده‌گه‌یه‌نم و له یه‌زدانی مه‌زن داواكارم گیانی شاد بكات.
د.به‌رهه‌م ساڵح
سه‌رۆك كۆماری عێراق
پرسه‌نامه‌ی سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی بۆ كۆچی دوایی هه‌ڤاڵ عیدۆ
به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی تێكۆشه‌رو كه‌سایه‌تی دیاروكۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینی ئێزدییه‌كان ، عیدۆ بابه شێخ برای بابه شێخی كۆچكردووی ئێزدییه‌كان و شه‌ھیدی سه‌ركرده حسێن بابه شێخ ، یه‌كێك له‌ره‌مزه‌كانی یه‌كێتی و شۆڕشی نوێ پرسه‌و ھاوخه‌می قوڵی خۆمان راده‌گه‌یه‌نین .
عیدۆ بابه‌شێخ له‌بنه‌ماڵه‌یه‌كی دیار‌و خاوه‌ن ھه‌ڵوێست و شۆڕشگێڕبوون و له‌شۆڕشی نوێ‌دا ، رۆڵی گرنگ و پێشه‌وایه‌تییان بینیوه‌و ھه‌میشه له‌ریزی پێشه‌وه‌ی خه‌بات و قوربانیداندا بوون و خاوه‌ن مێژوویه‌كی پڕشانازین . سه‌رباری ئه‌وه‌ی یه‌كێك بوو له رووناكبیرو خاوه‌ن قه‌ڵه‌مه‌دیاره‌كان و خزمه‌تێكی زۆری به‌كه‌لتورو ره‌سه‌نایه‌تی ئاینی ئێزدییه‌كان و گه‌له‌كه‌مان كرد .
كۆچی دوایی عیدۆ بابه‌شێخ خه‌مێكی گه‌وره‌یه بۆ ھه‌موولایه‌كمان ، و وه‌ك سه‌رۆكایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان خۆمان به‌شداری خه‌می بنه‌ماڵه‌و ئێزدییه‌كان ده‌زانین و ھیوادارین ئه‌مه دواناخۆشی بێت و رۆحی ھه‌ڤاڵی كۆچكردووشمان بۆ ھه‌میشه شادبێت .
سه‌رۆكایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
قوباد تاڵه‌بانی سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی عیدۆ بابا شێخ ده‌كات
به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی نیشتمانپه‌روه‌ر و ڕۆشنبیری ناسراوی كورد ئێزدی عیدۆ بابا شێخ، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته ده‌كات كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ڕێزان بنه‌ماڵه‌ی كۆچكردوو عیدۆ باباشێخ
به‌ڕێزان خوشك و برایانی ئێزدی
هه‌واڵی كۆچی دوایی تێكۆشه‌ر و كه‌سایه‌تی نیشتمانپه‌روه‌ر و رۆشبیری ناسراوی كورد و ئێزدی عیدۆ بابه‌شێخ له دڵه‌وه خه‌مبار و نیگه‌رانی كردین.
عیدۆ بابه‌شێخ له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئاینی و تێكۆشه‌ر و قوربانیده‌ره، برای باباشێخی كۆچكردووی ئێزدییه‌كان خرتۆ باباشێخ و شه‌هیدی سه‌ركرده‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان (حسێن بابه‌شێخ) ـه، ته‌مه‌نی خۆشی ته‌رخانكردبوو بۆ خزمه‌تكردنی گه‌ل و نه‌ته‌وه و ئاینه‌كه‌ی و سیمبولێكی دیاری كرانه‌وه و رۆشنبیری و كاری چاك بوو، له‌یه‌كه‌م خولی په‌رله‌مانی كوردستاندا جێگه‌ده‌ستی دیار بووه و خزمه‌تی زۆریشی به‌میدیا كردووه.
بۆ ئه‌م كاره‌ساته ناخۆشه به‌شداری خه‌می له‌ده‌ستدانی عیدۆ باباشێخ-ین و له‌دڵه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه و خۆشه‌ویستان و دۆستانی و سه‌رجه‌م خوشك و برایانی ئێزدی ده‌كه‌ین.
جێگای به‌هه‌شتی به‌رین بێت و خوا سه‌بووری هه‌موولایه‌ك بدات.
قوباد تاڵه‌بانی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
Leave A Comment