بۆبنبرکردنی کێشەکان باشترین بژاردە دانیشتنە لەگەڵ نیومالی شیعە نوسین: شوکرمحمد هەرکی
زۆر نوسینین و شیکاری مانکرد لەسەرئەوباردۆخەی هاتوتەڕۆژەڤ ، کەقولبونەوەی ناکۆکیەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستانە ، جا ئەگەر تاکو ئێستای هیچ هەولێک نەدرابێ بۆچارەسەری یەک جارەکی لێرە لەم نوسینە وەکو نوسەرو دلسۆزێکی نیشتمان ، لەئەنجامی پەرۆشیمان و پێنوسم هەمیشە لەخزمەتی گشتی و بەرژەوەندی گشتی کوردستانیان دەبێ بەقناعەتەوە ، ئەوەی هزرمان بۆبچێت و شیاوی بلاوکردنەوەبێ بەرەچاوکردنی باردۆخ و ئەمنی نیشتمانی دەیخەمەڕوو ، چونکە لەناخۆشترین قۆناغین ، هاولاتی لەروخانن ،ئەودیدگایەش نەپارانەوەیەو نەسوال کردنە بەلکو رێگەچارەی مەنتق و عقل پێمان ئەلێ ، دەبێ سەرکردایەتی سیاسی لەنێومالی کورددا بگەنە رێکەوتن ئینجا دەست ببەن بۆئەم بژاردەیە ، کە بێ یەکو دوو” دانیشتن و گفتگۆ پەیوەندی دوستانەو لێک تێگەیشتن و بەرژەوەندی هاوبەشەهەم لەنێوان هەرێمی کوردستان هەم نیومالی شیعە” ئەمە حەقیقەتەکە یە، جائەگەر ویستمان بێ بەرژەوەندی ملەت بپارێزین و لەم میحنەتە دەربازی بکەین ، ئەوایان باشترین بژاردەیە چونکە ، ئێمەی کوردستانی شەریکی هاوبەشین لە حکومی عیراقدا ، بەپێی دەستوریش مادەکان دیارن ، بەلام ئەگەر لەبەرهەرهۆیەک بێ دورکەوتنەوەو نەمانی پەیوەندی سیاسی ، ئەمەی لێدەکەوێتەوە کە هەیەو ڕەنگبێ خراپتریش بێ چۆن؟ هەم دەولەتن ، هەم زۆرینە کەوابو دەبێ لەگەل منتق بدوێین ، پاشان هەموکۆمەلگای نێودەولەتی و ئەمریکاو ئەوروپاش ، دەلێن لەگەل عێراقێکی بەهێزداین ، کەواتە خۆمان بکەین باشترە نەک پێمان بکەن ؛ ! پاشان سەیری هێزی هەرێمی بکەین کێ هەژمون و بالادەستە ڕونە لای هەموان ، بۆیە ئەمە نەتنازول و نەپاشەکشەی قەومی و ئامانجەگەورەکەیە ، بەلکو عقل و منتق ، وادەخوازێ و سیاسەتیش بەرژەوەندیە ، ئەمە بەباشترین بژاردە دەزانم لەتیمێکی حکومەت ، لەپەیوەندی دابن ، دلنیان دەرنجامی ئەرێی دەبێ ، پاشان ئەومشتومرەی هەیە ئەومقۆمقۆیەی اعلامیش نامێنێت ، کە هەندێ خۆیان لەبەرەی گەڵ بزانن ، ئەوانی تر بەنەیار ، واتا درزدورست بوە لە خیتابی کوردستانی لەبغداد ، بەباشی نازانم ، جا بۆبەرژەوەندی کەسی و حزبێ بێ ، یان هەژمون و قسەی ئەم و ئەو ، ئەوەگرنگە دیدگای ڕەسمی هەرێم بێ جا چ دانیشتن و گفتگۆ ، لێک تێگەیشتن و بەرژەوەندی هاوبەش و رێکەوتن بێ ، بۆیە بۆلەبەرچاوگرتنی باردۆخ و هەرێمی و نێودەولەتی و نێوخۆیمان دلی هاولاتی ئاوبخواتەوە ، باگەرێکی سەردانی ئەحزاب و هاوپەیماناتی شیعی بکرێت ، بەزەروری دەزانم و دەگەینە مکتسبات ، هەم ئاسای و هەم سیاسیە ، چونکە لای هەموان ڕۆنە زۆرینەی پەرلەمانن ، پاشان راستە حکومی عیراق فیدرالیە ، لێ دەبینین لەئاستی حکومەت و پەرلەمان سبارەت موچەو بودچەو قەرز چ دەگوزەرێت ، کەواتە بەم شێوەیە ناگەینە ئەنجام ، بەدانشتنی سیاسی و دۆستانە بریاری یاسای و سیاسیشی لێ دێتە بەرهەم ، ئەوەی ماوە دەبێ دەست پێ بکەین ناکۆکیەکان وەلابنێن خەمی خەلک و ئەزمون و هاونیشتمانیان لەسەروی هەمو بەرژەوەندیەکان دابنێن ، بۆئەوەی بگینە حکومی ریشیدو قۆناغی هاولاتی بوون ، نمونەیەکی جونی دیموکراسی و ئامنی پێشکەشی هەرێمی و کۆمەلگای نێودەولەتی بکەین ، ئەگرنا پێچەوانە ، بگوزەرێت ، حالمان بەرەو تەفرەقەو لێک ترازان و نەمانی ئینتماو بێ ئومێدی دەچین ، ئەوکات ئەگەر نەخۆشیەکمان هەبێ ، دواتر دەبێتە دوئەوەندە هەم چارەسەری قورسترو هە تێچوی زۆرتری دەوێ .
/باسرمە نوسەرو چالاکی سیاسی پێنج شەمە 26ــــــــ11ـــــــــــ2020
Leave A Comment