• سەرەتا
  • كوردستاني
  • جيهاني
  • عێراقی
  • ئيزدياتي
  • چالاکی
  • ئەرشیف
  • سەرنڤیسکار
  • عربــي
  • كوردي
  • Kurdî

گوتار :

هزركرنا شاش دبیته‌ سه‌ده‌مێ توندوتیژیا خێزانی دلڤین شه‌مال -

الخميس, 3 ديسمبر, 2020

باران … فاتمه قاسم حه بیب -

الثلاثاء, 1 ديسمبر, 2020

حكومەتێك موچەی فەرمانگەیەك نادات، چاوەریی چی لێ دەكرێ د . مەیادە نەجار -

الثلاثاء, 1 ديسمبر, 2020

ئەوەی لە پەرلەمان رویدا لە دژی هەنگاوەکانی چاکسازی بوو /نەوزاد محمد -

الإثنين, 30 نوفمبر, 2020

چەند راو سەرنجێک لەسەر کوبوونەوەى ئەمڕوى پەرلەمانى کوردستان/د. صباح زيباري -

الإثنين, 30 نوفمبر, 2020

ئۆپۆزوسیۆنێ ئارامیا سیاسی و په‌رله‌مانی تێكدایه‌ دلڤین شه‌مال -

الإثنين, 30 نوفمبر, 2020

چارەسەر ل هەولێرێ یە /سەردار هێتوتی -

الإثنين, 30 نوفمبر, 2020

چیرۆکا مه‌ و ڤی دختۆرێ جامێر چه‌وا بوو هه‌کو دختۆرێ دوژمنی برینێن مه‌ ده‌رمان کرین؟رزگار کێستەیێ -

الإثنين, 30 نوفمبر, 2020

القائمة

ده‌سپێک
دەنگوباس
کوردستانی
ئيزدي
عێراقی
جيهاني
زانست
هه‌مه‌ڕه‌نگ
وه‌رزش
جڤاکی
چالاکی
گوتار
بوجوون
بيروزباهي
هونه ر و رؤشنبيري
ساخله مي
په‌یوه‌ندى
K TV

پەیرەو پروگرامی پارتی دیموکراتی کوردستان



K TV

روابط

  • پەیامنێر
  • روژناما خەبات
  • کوردپورتال

أحدث المقالات

  • ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٨١)
  • مووچه‌ی وه‌زاره‌تێكی دیكه‌ دابه‌ش ده‌كرێت
  • هزركرنا شاش دبیته‌ سه‌ده‌مێ توندوتیژیا خێزانی دلڤین شه‌مال
  • مەسرور بارزانی: حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەموو لایەک زیاتر پەرۆش و خەمخۆری ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستانە
  • رێزگرتن ل کەسانێن زەحمەت دیتی ئەرکێ مەیە .
  • مه‌سرور بارزانی: لە بەیانییەوە دەست بە دابەشکردنی مووچە ده‌كرێ
  • سەرۆك بارزانی پێشوازی لە وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری هێزە چەكدارەكانی بەریتانیا کرد /  لێدوان عەبدولرەحمان
  • سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی رووسیا لە عێراق دەکات

گەڕان

الأرشيف

ڤەیسبوک

Facebook

*ئەنجومەنی وەزیران دوایین پێشهاتەکانی گفتوگۆ لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی تاووتوێ دەکات* .

الكاتب admin on الخميس, نوفمبر 26, 2020 · شاركنا الرأي 

ربما تحتوي الصورة على: ‏شخص واحد‏

• پەیڕەوی ( دیاریکردنی ماف و ئیمتیازاتی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان ) بە کۆی دەنگ پەسەند کرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/11/25 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی وەزیران کۆبووەوە.
لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا و بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ژنان ، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەوە کردەوە، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان داکۆکی لە پاراستنی مافەکانی ئافرەتانی کوردستان و سنووردانان و نەهێشتنی تووندوتیژی دژی ژنان و دیاردە کۆمەڵایەتییە نەخوازراوەکان و دابینکردنی یەکسانیی کۆمەڵایەتی و جێندەری دەکات .
دواتر سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەناوی ئەنجومەنی وەزیرانەوە ، دووبارە پرسە و هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی پارێزگاری هەولێر خوالێخۆشبوو فرسەت سۆفی ڕاگەیاند و هەروەها سەرەخۆشی لە کەسوکارو بنەماڵەی هەموو ئەو هاووڵاتییانەی هەرێمی کوردستان کرد کە بە هۆی پەتای کۆرۆناوە گیانیان لە دەستداوە.
لە تەوەری یەکەمی کۆبوونەوەکەدا ، دوا پێشهاتەکانی ڕێڕەوی دانوستان لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی سەبارەت بە ماف وشایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان خرایەڕوو، بەتایبەتیش دوای تێپەڕاندنی یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی بۆ ساڵی 2020 لە لایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە بە بێ ئامادەبوونی فراکسیۆنە کوردستانییەکان .
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەوە کردەوە ، کە هەرێمی کوردستان هەموو هەوڵێکی خۆی داوە و هەموو پابەندییەکانی خۆی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی بنەڕەتی لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی جێبەجێ کردووە و بەردەوامیشین لە گفتوگۆ. ئاماژەی بەوەشدا کە حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لایەنی فەرمی گفتوگۆیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی و بە هیچ شێوەیەک حکومەتی هەرێم، سازش لە مافە دەستورییەکان و شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان ناکات . گوتیشی دواخستنی نەناردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان، پێشینەیەکی مەترسییدارە و پێشێلکردنی مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستانە .
ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا نامەیەکی فەرمی بەناوی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بکات و داوای بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان بکات بۆ مانگەکانی پێنج و شەش و حەفت و دەی ئەمساڵ کە ماف و شایستەیەکی ڕەوای هەرێمی کوردستانە و حکومەتی فیداڵی نەیناردووە و هیچ پەیوەندییەکی بە یاسای کورتهێنانی دارایی بۆ ساڵی 2020 ەوە نییە .
ئەنجومەنی وەزیران سوپاسی هەڵوێستی نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق جینین پلاسخارت دەکات کە لە وتارەکەیدا بۆ ئەنجومەنی ئاسایش، جەختی لەوە کردبووەوە فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ، تەنیا فەرمانبەر و مووچەخۆری هەرێم نین بەڵکو هاووڵاتی عێراقین و پێویستە بابەتی مووچە نەکرێتە بەشێک لە کێشە سیاسییەکان و نابێت بە شێوەیەکی بە کۆمەڵ بکرێنە قوربانی.
ئەنجومەنی وەزیران داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات پشتگیریی لە هاتنەئارای ڕێککەوتنێکی بنەڕەتی لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بکەن لە پێناو دابینکردنی ماف و شایستە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان.

لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا ، ئەنجومەنی وەزیران پەیڕەوی ( دیاریکردنی ماف و ئیمتیازاتی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان )ی بە کۆی دەنگ پەسەند کرد .

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا ، ئانۆ جەوهەر وەزیری گواستنەوە و گەیاندن ئاماژەی بە کێشەی دیاریکردنی موڵکیەتی زەویوزاری کریستیانەکان کرد لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان . ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا، لیژنەیەکی بەداوداچوون پێکبهێرنرێت بۆ چارەسەرکردن و کۆتایی هێنان بەو کێشانە، بە ئاراستەی لە بەرچاوگرتن و دابینکردنی مافەکانی گشت پێکهاتەکانی خەڵکی کوردستان بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و سنووردانان بۆ هەر زێدەڕۆییەک کە لە ئارادا بێت.
ئەنجومەنی وەزیران هەروەها جەختی کردەوە لە شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکان لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەم و چەسپاندنی لامەرکەزیەتی ئیداریی پارێزگاکان .

ربما تحتوي الصورة على: ‏‏شخص واحد‏، ‏‏‏جلوس‏ و‏منظر داخلي‏‏‏‏
ربما تحتوي الصورة على: ‏‏‏‏أشخاص يجلسون‏، ‏طاولة‏‏ و‏منظر داخلي‏‏‏
ربما تحتوي الصورة على: ‏‏‏حمام سباحة‏ و‏منظر داخلي‏‏‏
جاری بینراو: 5

ضمن قسم دەنگوباس · الكلمات المفتاحية


Leave A Comment

أحدث التعليقات

    Most Viewed Posts

    • دلوبيك له سوزى دايك/نازانم له‌ كوى وه‌ بنوسم له‌ سه‌ ر ت ئه‌ ى ژیانم ئه‌ ى هه‌ ناسه‌ ى گیانم ,ئازیزان , با ئه‌م جاره‌ ش په‌ یمانمان نوى بكه‌ ینه‌وه‌ له‌ گه‌ ل دایك ,هه‌ میشه‌ له‌ كه‌ ل به‌/Salim Sh Barzani Ksu (4٬430)
    • كورتةيةك له سةر ژيانى ئةو پياوه مةزنةى تةواوى ژيانى بؤ كورد و كوردستان تةرخان كرد ئةويش جةنةرال (مةلا مستةفا بارزانى)يه….. ((شکری بارزانی)) (1٬523)
    • 12/17سالیادا هه‌لوه‌شاندنا كومارا كوردستان ل مهاباد ((شــــــاكر عــــــلى)) (1٬311)
    • ميژوى پرسه روه رى ئافره تى كورد.Bayan Dolamary‎‏. (1٬256)
    • پارێزگاریكردن له ‌ژینگه پاراستنی ژیانه‌ / شاخه‌وان خالید (1٬102)

    Most Viewed Posts

    • دلوبيك له سوزى دايك/نازانم له‌ كوى وه‌ بنوسم له‌ سه‌ ر ت ئه‌ ى ژیانم ئه‌ ى هه‌ ناسه‌ ى گیانم ,ئازیزان , با ئه‌م جاره‌ ش په‌ یمانمان نوى بكه‌ ینه‌وه‌ له‌ گه‌ ل دایك ,هه‌ میشه‌ له‌ كه‌ ل به‌/Salim Sh Barzani Ksu (4٬430)
    • كورتةيةك له سةر ژيانى ئةو پياوه مةزنةى تةواوى ژيانى بؤ كورد و كوردستان تةرخان كرد ئةويش جةنةرال (مةلا مستةفا بارزانى)يه….. ((شکری بارزانی)) (1٬523)
    • 12/17سالیادا هه‌لوه‌شاندنا كومارا كوردستان ل مهاباد ((شــــــاكر عــــــلى)) (1٬311)
    • ميژوى پرسه روه رى ئافره تى كورد.Bayan Dolamary‎‏. (1٬256)
    • پارێزگاریكردن له ‌ژینگه پاراستنی ژیانه‌ / شاخه‌وان خالید (1٬102)

    جميع الحقوق محفوظة 2021 Hekar.net · تابع الخلاصات ·              E-Mail: [email protected]