• سەرەتا
  • كوردستاني
  • جيهاني
  • عێراقی
  • ئيزدياتي
  • چالاکی
  • ئەرشیف
  • سەرنڤیسکار
  • عربــي
  • كوردي
  • Kurdî

گوتار :

هزركرنا شاش دبیته‌ سه‌ده‌مێ توندوتیژیا خێزانی دلڤین شه‌مال -

الخميس, 3 ديسمبر, 2020

باران … فاتمه قاسم حه بیب -

الثلاثاء, 1 ديسمبر, 2020

حكومەتێك موچەی فەرمانگەیەك نادات، چاوەریی چی لێ دەكرێ د . مەیادە نەجار -

الثلاثاء, 1 ديسمبر, 2020

ئەوەی لە پەرلەمان رویدا لە دژی هەنگاوەکانی چاکسازی بوو /نەوزاد محمد -

الإثنين, 30 نوفمبر, 2020

چەند راو سەرنجێک لەسەر کوبوونەوەى ئەمڕوى پەرلەمانى کوردستان/د. صباح زيباري -

الإثنين, 30 نوفمبر, 2020

ئۆپۆزوسیۆنێ ئارامیا سیاسی و په‌رله‌مانی تێكدایه‌ دلڤین شه‌مال -

الإثنين, 30 نوفمبر, 2020

چارەسەر ل هەولێرێ یە /سەردار هێتوتی -

الإثنين, 30 نوفمبر, 2020

چیرۆکا مه‌ و ڤی دختۆرێ جامێر چه‌وا بوو هه‌کو دختۆرێ دوژمنی برینێن مه‌ ده‌رمان کرین؟رزگار کێستەیێ -

الإثنين, 30 نوفمبر, 2020

القائمة

ده‌سپێک
دەنگوباس
کوردستانی
ئيزدي
عێراقی
جيهاني
زانست
هه‌مه‌ڕه‌نگ
وه‌رزش
جڤاکی
چالاکی
گوتار
بوجوون
بيروزباهي
هونه ر و رؤشنبيري
ساخله مي
په‌یوه‌ندى
K TV

پەیرەو پروگرامی پارتی دیموکراتی کوردستان



K TV

روابط

  • پەیامنێر
  • روژناما خەبات
  • کوردپورتال

أحدث المقالات

  • ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٨١)
  • مووچه‌ی وه‌زاره‌تێكی دیكه‌ دابه‌ش ده‌كرێت
  • هزركرنا شاش دبیته‌ سه‌ده‌مێ توندوتیژیا خێزانی دلڤین شه‌مال
  • مەسرور بارزانی: حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەموو لایەک زیاتر پەرۆش و خەمخۆری ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستانە
  • رێزگرتن ل کەسانێن زەحمەت دیتی ئەرکێ مەیە .
  • مه‌سرور بارزانی: لە بەیانییەوە دەست بە دابەشکردنی مووچە ده‌كرێ
  • سەرۆك بارزانی پێشوازی لە وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری هێزە چەكدارەكانی بەریتانیا کرد /  لێدوان عەبدولرەحمان
  • سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی رووسیا لە عێراق دەکات

گەڕان

الأرشيف

ڤەیسبوک

Facebook

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق: دەست بە جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی شنگال دەكەین

الكاتب admin on الأربعاء, نوفمبر 25, 2020 · شاركنا الرأي 

ئەمڕۆ چوارشەممە گوتەبێژ بە ناوی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق بۆ (باسنیوز)ی دووپات كردەوە كە دەست بە جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی شنگالی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدراڵیی عێراق دەكەن.

لیوا تەحسین خەفاجی گوتەبێژ بە ناوی فەرماندەییەكە ئاماژەی بە سەردانی ئەمڕۆی شاندی ئاسایشی فیدراڵیی عێراق كرد بۆ نەینەوا، بە ئامانجی دەستپێكردنی جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی ئاساییكردنەوەی دۆخی شنگال.

خەفاجی بە پەیامنێری (باسنیوز)ی راگەیاندووە كە سەردانی شاندە باڵاكە بۆ نەینەوا، بە ئامانجی جێبەجێكردنی ئەم ڕێككەوتنەیە كە بەم دواییە بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی شنگال ئیمزا كراوە.

گوتیشی هاتنی شاندە ئاسایشیە باڵاكە بۆ نەینەوا گرنگی خۆی هەیە و بۆ پشتیوانیە لە چارەسەركردنی كێشەكانی ئەم ناوچانە و هاریكاریكردنی گەڕانەوەی ئاوارەكانی شنگالە بۆ زێدی خۆیان.

پێشتر هەر یەک لە هەولێر و بەغدا، رێککەوتننە مێژووییەکەی شنگالیان سەبارەت بە ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال لە هەردوو بواری ئەمنی و ئیداریدا راگەیاند، کە دەبێتە هۆی ئاوەدانکردنەوەی شارەکە و گەڕانەوەی خەڵکە کۆچبەرەکەی و دەرکردنی تێکڕای گرووپ و هێزەکانی ناو شارەکە“.

ئەم سەردانەی شاندی ئەمنیی عێراقی بۆ مووسڵ، دوای سەردانی شاندێکی عێراقی هات بۆ هەولێر لە ناوەڕاستی هەفتەی رابردوو، بە سەرۆکایەتیی قاسم ئەلئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی و کۆبوونەوەی لەگەڵ رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوەخۆ لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی جینین بلاسخارت، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و تیایدا باس لە هەنگاوەکانی دەستکردن بە جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی شنگال کرا.

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێم، ئاماژەی بە رێککەوتننامەی نێوان هەردوو لا کرد بە دانانی خشتەیەکی زەمەنی، بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی رێککەوتننامەکە لە لایەنی ئیداری و ئەمنی و سەربازی و دەستکردن بە ئاوەدانکردنەوەی شنگال لە نزیکترین کاتدا. هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، قائمقامێکی نوێ بۆ قەزای شنگال دادەندرێ، جەختیشی کردەوە، خەڵکی رەسەنی شارەکە کاروبارەکانی شارەکە بەڕێوە دەبەن و هەر هێزێکی دەرەکی لە شارەکەدا بێ، پێویستە بچنە دەرەوە و هیچ شوێنیان لە ئایندەی شنگالدا نییە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، نەتەوە یەکگرتووەکان چاودێریی جێبەجێکردنی بڕگەکانی رێککەوتننامەکە دەکەن. جەختیشی کردەوە، کە وەکو خۆی جێبەجێ دەکرێ.

لای خۆشیەوە قاسم ئەلئەعرەجی، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی گوتی: ”دۆسێی شنگال گرنگ و هەستیارە“. ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، چەند هەنگاوێکی گرنگ لە م دۆسێیەدا بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخەکە و گەڕانەوەی ژیانی هاووڵاتییان بۆ ناوچەکە و گەڕانەوەی کۆچبەران و بەڕێوەبردنی شارەکە لەلایەن رۆڵەکانی ئەو شارە، گیراونەتە بەر“. گوتیشی: ”هەموو ئەوانەی دەیانەوێ سەقامگیریی شنگال بشێوێنن، دوور دەخرێنەوە“.

هەروەها گوتی، جگە لە عێراقییەکان هیچ کەس و هێز و لایەنێکی دیکە لە شنگال نامێنێ، ئەوەی لەناو سنووری شنگالدا دەبێ هێزە عێراقییەکانن و ئەوان ئاسایشی ناوچەکە دابین دەکەن، لە لایەن هەرێمی کوردستانیشەوە هەماهەنگی و هاوکاریی دەکرێن بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتننامەکە.

جاری بینراو: 10

ضمن قسم دەنگوباس · الكلمات المفتاحية


Leave A Comment

أحدث التعليقات

    Most Viewed Posts

    • دلوبيك له سوزى دايك/نازانم له‌ كوى وه‌ بنوسم له‌ سه‌ ر ت ئه‌ ى ژیانم ئه‌ ى هه‌ ناسه‌ ى گیانم ,ئازیزان , با ئه‌م جاره‌ ش په‌ یمانمان نوى بكه‌ ینه‌وه‌ له‌ گه‌ ل دایك ,هه‌ میشه‌ له‌ كه‌ ل به‌/Salim Sh Barzani Ksu (4٬430)
    • كورتةيةك له سةر ژيانى ئةو پياوه مةزنةى تةواوى ژيانى بؤ كورد و كوردستان تةرخان كرد ئةويش جةنةرال (مةلا مستةفا بارزانى)يه….. ((شکری بارزانی)) (1٬523)
    • 12/17سالیادا هه‌لوه‌شاندنا كومارا كوردستان ل مهاباد ((شــــــاكر عــــــلى)) (1٬311)
    • ميژوى پرسه روه رى ئافره تى كورد.Bayan Dolamary‎‏. (1٬256)
    • پارێزگاریكردن له ‌ژینگه پاراستنی ژیانه‌ / شاخه‌وان خالید (1٬102)

    Most Viewed Posts

    • دلوبيك له سوزى دايك/نازانم له‌ كوى وه‌ بنوسم له‌ سه‌ ر ت ئه‌ ى ژیانم ئه‌ ى هه‌ ناسه‌ ى گیانم ,ئازیزان , با ئه‌م جاره‌ ش په‌ یمانمان نوى بكه‌ ینه‌وه‌ له‌ گه‌ ل دایك ,هه‌ میشه‌ له‌ كه‌ ل به‌/Salim Sh Barzani Ksu (4٬430)
    • كورتةيةك له سةر ژيانى ئةو پياوه مةزنةى تةواوى ژيانى بؤ كورد و كوردستان تةرخان كرد ئةويش جةنةرال (مةلا مستةفا بارزانى)يه….. ((شکری بارزانی)) (1٬523)
    • 12/17سالیادا هه‌لوه‌شاندنا كومارا كوردستان ل مهاباد ((شــــــاكر عــــــلى)) (1٬311)
    • ميژوى پرسه روه رى ئافره تى كورد.Bayan Dolamary‎‏. (1٬256)
    • پارێزگاریكردن له ‌ژینگه پاراستنی ژیانه‌ / شاخه‌وان خالید (1٬102)

    جميع الحقوق محفوظة 2021 Hekar.net · تابع الخلاصات ·              E-Mail: [email protected]