قسیەک لەسەر پرسی گەنج و هۆکاریەتی کۆچ کردنیان بۆدەرەوەی وڵات نوسین:شوکر محمد هەرکی
نامانەوێ بچینە بنج و بنەوانی پێناسەو هێزی گەنجان گرنگ چونەسەر گرفتەکەیەو هۆکاریەتی و دەرنجام و خستنەڕووی وردەچارەسەرە، لەم هەلومەرجەی ئێستا بەرۆکی هەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە ، گەنجیش وەک توێژێکی هەرەگرنگی کۆمەلگا پشکدارە لەچەشتنی ئەم نەهامەتیانە و دەستەموکردنیان و نەمانی نەفس و هەوایەکی دیموکراسی ، بۆیە چاری ناچار رولەبژاردەی تر ، دەکات ئەویش گرتنەبەری برینی رێگای مەرگ بۆ گەیشتنە بەهارێک ، بۆخۆبتوانێ بونیادوژێرخانێک بهێنەکایەو خۆشی و دوارۆژی فەراهەم بکات ، جا هۆکاریەت هەربژێو ژیان نیە ، بەلکو هەندێ تێنوی ئازادی زیاترو ، دوارۆژێکی دادپەروەرو خوێندنێکی باشترن ، هەندێ تر بۆ تێرکردنی ئارەزوەکانە کەمافی سەرەتای هەرمرۆڤێکن لەکۆمەلگای دیموکراسی دا، بۆیە هۆکاریەت گرنگە دەست نیشان بکەین ئینجادەگەیتە دەرنجام ، بۆیە ئەگەر بەرپرسیاریەتی و هەلی کارو خزمەت و خوێندن و داهێنان ، بکەوێتە سەر حکومەت ئەوەراستیەکە حاشای لێ ناکرێت ، بەلام ئەمەدەرنجامی هەمو کابینەکانە ، پاشان نەبونی پلانە ، و نەبونی بەرژەوەندی گشتی و خۆشەویستی نیشتمانە ،چۆن؟ ئاوا رێگەبدرێت گەنج بێئومێدبێت ئینتماو وەلاءی نەمێنێ جێگای داخ و هەلوێستەلەسەرکردنە ، چونکە ناکرێت پشت بکرێتە ئەم چینەی دوارۆژی نیشتمانی لەسەرشانی ئەوان بونیاد ئەنرێت، کەواتە بۆوای لێهاتوە ؟ دەبێ بەوژدانەوە پەنجە بخینەسەربرینەکان ، هەروەک ئاماژەمان پێدا ئەم کۆچ کردنە دوسەرەیە ، هەیە بۆئەوەی لەئەوروپا بتوانێ زانستێک و داهاتێکی باش بەدەست بهینیت ، بێت لەکوردستان خزمەتی هاونیشتمانیان و ئەزمونی هەرێمی کوردستان پێی دەولەمەنبکات ، ئەمە جورێکە و هەیەو کراویشە بەرداومە، جێگای شانازین ، جۆری تر لەئەنجامی بێ ئومێدی و نەبونی دەرفەتی کارو بژێو ، ئەمەش هەیە ، جۆریتر ، ئەگەر گەشتبێتە ئەوقناعەتە نیشتمان و خاک و نەتەوەی بون و کوردایەتی هیچ بایەخێکی نەماوە و واتا ئەو خۆی تیادانابینێتەوە ، ئەمیان ترسناکەو دەبێ حکومەت لەپلانەکانی خۆی جیان بکاتەوە ئەمە زەنگێکە، هەم مەترسیەو هەمیش بەفیرۆچۆنی سامانی ولاتە ، ناکرێت و نابێت ، دواجار دەچینە خانەی زەرەرمەندی ، بۆیە گرتنەبەری رێکاری لەهۆشیاری نەتەوەی و “خۆبژێواندن” و لەسەرپێی خۆ،وەستان و قۆناغەکە هەروانابێ تێدەپەری بەهیمەتی دلسۆزانی گەل و نیشتمان ، پاشان لەئەولەویەتی حکومەت و وەزارەتی مەعنی بێت کەبتوانن دەرفەت بقۆزنەو جێگایان بکەنەوە ، واتا باخۆمان ڕابهێنین لەسەرئەوەی چۆن نیشتمان و ئاوەدانکردن وەو بوژاندنەوە ئەرکی هەمولایەکە بەتایبەتی چینی گەنج ، ناکرێت وابەئاسانی دەست بەرداری بونیادنان بین ساحە چۆل بکەین ، پاشان بەدیل چیە؟ ، لەلای تر ئەوە گرنگە گەنجەکانمان لەهەولی ئەوەدابن خۆیان بهەشتێک دورست بکەن لەزێدی خۆیانو بۆنەوەی داهاتوش نەک لە دایسپۆرا ، چونکە نەک ئەوبەهەشتە نیە ، کەوەک کەباب بۆنی لەدورەوە خۆشە ، بەهەرحال ، ئەوەی گرنگە بتوانین پێکەوەدەرەچەیەک بدۆزینەوە لەمالی خۆمان خزمەت بکەین نەک ببینە شاگردی ئەم و ئەو لەولاتان ، پاشان هەروەک ئاماژەمان پێکرد دەبێ حکومەت و پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێم ئەم بەرپرسیاریەتە بەباشی لەبەرچاو بگرن ، ئەرکی زانکۆ راگەیاندن و مزگەوتەکان و کۆمەلگای مەدەنیە پێکەوە دەست باربن لەهۆشیارکردنەوە و دەرخواردی ، نیشتمانی و نەتەوەی ، ئەوکات دەگەینە کەناری ئارامی و بێن فرەی .
/باسرمە چوارشەمە ۲٥ـــــ۱۱ــــــ۲۰۲۰
Leave A Comment