ڕه‌گ و ڕیشه‌ی ڕووه‌كه‌كان/سلام كریم سیدان

تۆڕێكی چاڵاكن له په‌یوه‌ندی و به‌یه‌كگه‌یشتن و هه‌ماهه‌نگی و به‌خشین.
پۆپكه‌ی هه‌ر سه‌ره ره‌گێگى ڕوه‌كی ناو ئه‌و تۆره ئاڵۆزه توانای راییكردن و ئه‌نجامدانی گورزێك له كرداری به‌رده‌وامی كیمیایی و فیزیایی وردی هه‌یه.
توێژینه‌وه‌كان سه‌لماندویانه كه لێك تێگه‌یشتن له نێوان تۆڕه ریشاڵه‌كان به روونی هه‌یه و هاوئاهه‌نگن له پێدانی پێویستیه‌كانیان له كاربون و نایترۆجین و فۆسفۆر و هۆرمونات و خۆراكه‌كانی..هتد.
له‌و پرۆسه‌یه‌ش ره‌گی كه‌ڕو(فطر) رۆلێكی یه‌كجار مه‌زن ده‌بینن له وه‌رگرو به‌خشه‌ر و هه‌ردوو لا سوودمه‌ندن له‌م هاوئاهه‌نگیه.
تشارلز داروین له كتێبه‌كه‌یدا به نێوی (The Power Of Movement In The Plants) دا ده‌ڵێ: (زێده‌ڕۆیی نیه گه‌ر بڵێین ڕیشاڵه ورده‌كان وه‌ك زینده‌وه‌ره وردیله خاوه‌ن هۆشه‌كان له جیهانی زینده‌وه‌ران هه‌ڵس و كه‌وت ده‌كه‌ن”
ئه‌و ڕه‌گ و ڕیشاڵانه له ژێر زه‌وی كتومت له تۆڕی ئه‌نته‌رنێت ده‌چێت له گه‌یاندنی زانیاری و خێراییه‌كه‌ی و ورده‌كاریه‌كه‌ی.
زه‌روریه گرنگیدان به سه‌وزایی و چاوخشانه‌وه به دارستانه‌كانمان و بیان پارێزین له داربڕینى عه‌شوایی چونكه ئه‌و دارستان و سه‌وزاییانه ده‌وڵه‌مه‌ندن به جیناتی میراتگری (دایك) و ڕه‌گه‌زه ره‌سه‌نه‌كان تۆڕی ئاڵوزی كه‌ڕوه‌كان كه به دینه‌مۆی به‌رده‌وامی به ژیانی ئه‌و تۆڕه زیندووه ده‌دات.
سلام كریم سیدان

Leave A Comment