• سەرەتا
  • كوردستاني
  • جيهاني
  • عێراقی
  • ئيزدياتي
  • چالاکی
  • ئەرشیف
  • سەرنڤیسکار
  • عربــي
  • كوردي
  • Kurdî

گوتار :

هزركرنا شاش دبیته‌ سه‌ده‌مێ توندوتیژیا خێزانی دلڤین شه‌مال -

الخميس, 3 ديسمبر, 2020

باران … فاتمه قاسم حه بیب -

الثلاثاء, 1 ديسمبر, 2020

حكومەتێك موچەی فەرمانگەیەك نادات، چاوەریی چی لێ دەكرێ د . مەیادە نەجار -

الثلاثاء, 1 ديسمبر, 2020

ئەوەی لە پەرلەمان رویدا لە دژی هەنگاوەکانی چاکسازی بوو /نەوزاد محمد -

الإثنين, 30 نوفمبر, 2020

چەند راو سەرنجێک لەسەر کوبوونەوەى ئەمڕوى پەرلەمانى کوردستان/د. صباح زيباري -

الإثنين, 30 نوفمبر, 2020

ئۆپۆزوسیۆنێ ئارامیا سیاسی و په‌رله‌مانی تێكدایه‌ دلڤین شه‌مال -

الإثنين, 30 نوفمبر, 2020

چارەسەر ل هەولێرێ یە /سەردار هێتوتی -

الإثنين, 30 نوفمبر, 2020

چیرۆکا مه‌ و ڤی دختۆرێ جامێر چه‌وا بوو هه‌کو دختۆرێ دوژمنی برینێن مه‌ ده‌رمان کرین؟رزگار کێستەیێ -

الإثنين, 30 نوفمبر, 2020

القائمة

ده‌سپێک
دەنگوباس
کوردستانی
ئيزدي
عێراقی
جيهاني
زانست
هه‌مه‌ڕه‌نگ
وه‌رزش
جڤاکی
چالاکی
گوتار
بوجوون
بيروزباهي
هونه ر و رؤشنبيري
ساخله مي
په‌یوه‌ندى
K TV

پەیرەو پروگرامی پارتی دیموکراتی کوردستان



K TV

روابط

  • پەیامنێر
  • روژناما خەبات
  • کوردپورتال

أحدث المقالات

  • ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٨١)
  • مووچه‌ی وه‌زاره‌تێكی دیكه‌ دابه‌ش ده‌كرێت
  • هزركرنا شاش دبیته‌ سه‌ده‌مێ توندوتیژیا خێزانی دلڤین شه‌مال
  • مەسرور بارزانی: حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەموو لایەک زیاتر پەرۆش و خەمخۆری ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستانە
  • رێزگرتن ل کەسانێن زەحمەت دیتی ئەرکێ مەیە .
  • مه‌سرور بارزانی: لە بەیانییەوە دەست بە دابەشکردنی مووچە ده‌كرێ
  • سەرۆك بارزانی پێشوازی لە وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری هێزە چەكدارەكانی بەریتانیا کرد /  لێدوان عەبدولرەحمان
  • سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی رووسیا لە عێراق دەکات

گەڕان

الأرشيف

ڤەیسبوک

Facebook

پێشنیازێكی ئەمەریكایی: غازی كوردستان ده‌كرێت ببێته‌ جێگرەوەی غازی ئێران بۆ بەغدا

الكاتب admin on الثلاثاء, نوفمبر 24, 2020 · شاركنا الرأي 

پێشنیازێكی ئەمەریكایی: غازی كوردستان ده‌كرێت ببێته‌ جێگرەوەی غازی ئێران بۆ بەغدا

K24 – ھەولێر:

پێگەی “ئێس ئاند بی گلۆبال” قسەی بەرپرسێكی ئەمه‌ریكی گواستووەتەوە، كە گوتوویەتی: حكومەتی ئیتحادی عێراق دەتوانێت خۆی لە ھاوردەی وزەی ئێرانی رزگار بكات بەڕێگای سوود وەرگرتن لە غازی ھەرێمی كوردستان.

ئەم لێدوانەی ئەو بەرپرسە ئەمەریكاییە لە كاتێكدایە، عێراق، كە دووەم بەرەھەمھێنەری نەوتە لە رێكخراوی ئۆپێك، دووچاری فشارە بەردەوامەكانی ئەمەریكا بووەتەوە لە پێناو ناچاركردنی بۆ ئەوەی لە ئێران دوور بكەوێتەوە.

“ئێس ئاند بی گلۆباڵ” یەكێكە لە كۆنترین كۆمپانیاكانی ئەمەریكایی تایبەتمەند بە سەرچاوە و بازاڕەكانی وزە و نوێنەرایەتیی لە زیاتر لە 30 دەوڵەتدا ھەیە.

پێگەی كۆمپانیاكە رایگەیاندووە، لەمیانی كۆنگرەی كوردستانی بە رێگای ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە، ئەنجوومەنی كارەكانی ئەمەریكایی- عێراقی رێكیخستبوو، جێگری وەزیری وزەی ئەمەریكا، مارك مینزیس گوتی: “ئەمریكا سووره‌ لەسەر پشتیوانیكردن لە سەروەری عێراق و بەردەوامیش دەبێت لە سەر بەرەنگابوونەوەی ھەوڵەكانی ئێران لە پێشلكردنی ئەو سەروەرییە”.

مینزیس گوتی: ھەرچەند ھەرێمی كوردستان بەرھەمەكانی لە غاز پێشبخات، نزیك دەبێتەوە لەوەی ببێتە ناوەندێكی ناوچەكە بۆ وزە و عێراقی ئیتحادیش كەمتر پشت بە هاورده‌كردنی غاز دەبەستێت.

وەزیری نەوتی عێراق، سامر غەزبان و بەرپرسانی ھەرێمی كوردستان لە نیسانی رابردوو باسیان لە ئەگەری وەبەرھێنانی بەغدا لە بواری غازدا لە ھەرێمی كوردستان كردبوو، بەڵام گفتوگۆكان بەھیچ ئەنجامێك نەگەیشت، چونكە حكومەتی نوێ لە بەغدا دامەزرا و چەند پرسێك لە نێوان حكومەتی ھەرێم و حكومەتی ئیتیحادی بێ چارەسەر مانەوە لە بارەی فرۆشتنی نەوت و دابەشكردنی داھاتە دارییەكان.

“ئێس ئاند بی گلۆبال” رایگەیاندووە، عێراق پشت بە هاورده‌ی غازی ئێرانی دەبەستێت بۆ بەرھەمھێنانی كارەبا و كەمی غاز بۆ چارەسەركردنی پچڕانی كارەبا، كە لە رابردوودا ببوە ھۆكاری سەرھەڵدانی ناڕەزاییەكان بەشێوەیەكی خوێناوی.

عێراق دووەم وڵاتە لە دوای رووسیا، لە سووتاندنی غازی سرووشتی و بەپێی مەزندەكانی بانكی نێودەوڵەتی كە لە تەمووزی رابردوو بڵاوكراوەتەوە، عێراق لە ساڵی 2019، 18 ھەزار ملیار مەتر سێجای لەدەستداوە.

ھەروەھا ئەو رێوشوێنانەی ئۆپێك گرتوویەتیە بەر كاریگەریی لە توانای عێراق كردووە لەبەرھەمھێنانی غاز.

ھێشتا عێراق لێخۆشبوونی ئەمەریكا بەدەست ده‌هێنێت لەو سزایانەی بەسەر ئێرانیدا سەپاند لە ساڵی 2018 و عێراق رێگا پێدراوە لەوەی پێداویستییەكانی خۆی لە وزەی ئێرانی بەدەستبهێنێت و بەدەرە لەو سزایانە.

لە 20ی ئەم مانگەدا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا درێژكردنەوەی لێخۆشبوونی بۆ ماوەی 45 رۆژ بە بەغدا بەخشی، ئەو ماوەیەش كەمترە لە جارەكانی پێشوو، كە 60 رۆژ بوو.

بەڵام ئەم لێخۆشبوونانەی ئەمەریكا، چەند رێككەوتنێكی وزەی لەگەڵ عێراق ھێنایەكایەوە، كە سەرۆك وەزیرانی عێراقی لە میانی سەردانیدا بۆ واشنتن لە ئابی رابردوو، بە بەھای 8 ملیار دۆلار واژووی كرد و وەزیری وزەی ئەمەریكا، دان برۆلیت، ئەو رێككەوتنانەی بە كلیلی سەربەخۆكردنی عێراق لە بواری وزەدا وەسفكرد.

سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان مەسرور بارزانی لە ھەمان ڤیدیۆ كۆنفرانسەكەدا گوتی: ھەرێم ئامادەیە غاز ھەناردەی عێراق بكات و گوتی: “ئومێد دەكەین ببینە ناوەندێكی ھەرێمی بۆ بەرھەمھێنانی وزە و ئەمباركردنی، لەگەڵ پلانەكانی ھەناردەكردنی بۆ بەشەكانی دیكەی عێراق و دەرەوە.. ئێمە ئێستا كارەبا ھەناردە دەكەین بۆ ھەندێك بەشی عێراق”.

سەرچاوە: شەفەق نیوز

جاری بینراو: 4

ضمن قسم دەنگوباس · الكلمات المفتاحية


Leave A Comment

أحدث التعليقات

    Most Viewed Posts

    • دلوبيك له سوزى دايك/نازانم له‌ كوى وه‌ بنوسم له‌ سه‌ ر ت ئه‌ ى ژیانم ئه‌ ى هه‌ ناسه‌ ى گیانم ,ئازیزان , با ئه‌م جاره‌ ش په‌ یمانمان نوى بكه‌ ینه‌وه‌ له‌ گه‌ ل دایك ,هه‌ میشه‌ له‌ كه‌ ل به‌/Salim Sh Barzani Ksu (4٬430)
    • كورتةيةك له سةر ژيانى ئةو پياوه مةزنةى تةواوى ژيانى بؤ كورد و كوردستان تةرخان كرد ئةويش جةنةرال (مةلا مستةفا بارزانى)يه….. ((شکری بارزانی)) (1٬523)
    • 12/17سالیادا هه‌لوه‌شاندنا كومارا كوردستان ل مهاباد ((شــــــاكر عــــــلى)) (1٬311)
    • ميژوى پرسه روه رى ئافره تى كورد.Bayan Dolamary‎‏. (1٬256)
    • پارێزگاریكردن له ‌ژینگه پاراستنی ژیانه‌ / شاخه‌وان خالید (1٬102)

    Most Viewed Posts

    • دلوبيك له سوزى دايك/نازانم له‌ كوى وه‌ بنوسم له‌ سه‌ ر ت ئه‌ ى ژیانم ئه‌ ى هه‌ ناسه‌ ى گیانم ,ئازیزان , با ئه‌م جاره‌ ش په‌ یمانمان نوى بكه‌ ینه‌وه‌ له‌ گه‌ ل دایك ,هه‌ میشه‌ له‌ كه‌ ل به‌/Salim Sh Barzani Ksu (4٬430)
    • كورتةيةك له سةر ژيانى ئةو پياوه مةزنةى تةواوى ژيانى بؤ كورد و كوردستان تةرخان كرد ئةويش جةنةرال (مةلا مستةفا بارزانى)يه….. ((شکری بارزانی)) (1٬523)
    • 12/17سالیادا هه‌لوه‌شاندنا كومارا كوردستان ل مهاباد ((شــــــاكر عــــــلى)) (1٬311)
    • ميژوى پرسه روه رى ئافره تى كورد.Bayan Dolamary‎‏. (1٬256)
    • پارێزگاریكردن له ‌ژینگه پاراستنی ژیانه‌ / شاخه‌وان خالید (1٬102)

    جميع الحقوق محفوظة 2021 Hekar.net · تابع الخلاصات ·              E-Mail: [email protected]