دۆستان و خزمان و هاوڕێیان و هاونیشتیمانیانی قەدرگران/خەڵات بارزانی

بەناوی بنەماڵەکەمانەوە سوپاس و پێزانینمان هەیە بۆ ئێوەی بەڕێز و پایەدار، هەموو ئەو ئازیزانەی لە ناوەوە و دەرەوەی هەرێمی کوردستان بە نامە و تێلفۆن و سەردانکردن هاوبەشی و هاوخەمیتان دەربڕی بۆ پرسەی برای گەورەمان ( مەحمود شێخ عبدالله بارزانی )، لە خودای گەورە داواکارین شیفای هەموو نەخۆشەکان بدات و سەبوری ببەخشێتە ئەو خێزانانەی ئازیزانیان لەدەستداوە، خودای میهرەبان کوردستان بخاتە ژێر سایەی بەخشندەیی و پارێزراوی لە هەر نەخۆشی و ناخۆشییەك، پەیامی ڕێز و قەدر و پێزانین پێشکەشە بە هەموو خەڵکی خۆشەویستی کوردستان کە لەگەڵمان بوون، هاوخەمیتان مایەی سەبوریمان بوو.
Leave A Comment