ئەوپارتەی دەیەوێ تەمەن درێژبێت…پارتەکانی کوردستان بەنمونە نوسین:شوکرمحمد هەرکی
کیاناتی سیاسی لەهەرێمی کوردستان خاوەن ئایدیاو پەیرەو بەرنامەی خۆیانن هەریەکیان دەیەوێ لەژێر ئەو ئایدیایەی هەیەتی ممارسەی سیاسی بکات ، بۆگەیشتنە دەسلات و ئەوانەی لەدەستلاتن ، لەژێر پرسنپ و بناماکانی خۆیان دەیانەوێ خزمەت بە گەل وخاک و، نیشتمانی کوردستان بکەن، بەهەمو ڕەنگ و دەنگەکانەوە ، لەمێژوی چەندسالەی کیانی سیاسی کوردیدا ، زۆرشت بەدی ئەکرێت ، لەتالی و سوێری ، سەرنجام رەنگبێ قوربانیشیان دابێ لەپێناو ئامانجەی کەهەیانە ، گومانی تیادانیە هەموپەیرەوکان جوانن ئەگربێت و وەکو خۆیان جێ بەجێ بکەن ، بەلام ناتوانین بلێین وەکو خۆدەچێتە وار ی جێبەجێکردن، هەرئەمەشە لەبەرژەوەندیەکانیان ئەدات و ئاخو دەست ڕۆیشتوانی ناوحزبەکەخۆی بۆیە تاڕادەیەک جوانی و عدالەت و دورشمەکان دەکەنە فاکت ، پاشان سواری شەپۆلی ناعەدالەتی ئەبن بەتایبەتی خەلک و جماوەرو دلسۆزەکانیان ، لای هەمو روشنفکرێک ڕوونە کەئامانجی ئەحزابی سیاسی چیەو؟ بۆچی هەول ئەدەن جا ئەگەر رێکاری دیموکراسی و شفایەت و بروابون بەهەلبژاردن و کراسی خزمەتیان کردیانەبەخۆیان ، کەببێتەهۆی رەزامەندی خەلک و جەماوەر ئەوا رۆژ بەرۆژ گەشەدەکەن و هەلبژاردن دوای هەلبژاردن ، دەبنە جێگای متمانەی دەنگەدەر لەهەلبژاردنی پەرلەمانی دا ، وهەم بۆنیوخۆی حزبیش هەمان شێوە دەبێتە پێوەر ، بەلام پێچەوانە کەئاماژەمان بۆدا روالەتێکی جوان و ناوەرۆکێکی پرلە ناعەدالەتی و شمولیەت ، ئەوە ماوەیەک دەتوانن ئیش لەسەرپشتی عوام بکەن و بەخۆشی یان ناخۆشی و واقعیەتێک دورست دەکەن خەلک ناچارە بەدوای ئەم ئاوازەدا بکەوێت ، بەلام لەئەنجامی سەرهەلدانی گروپی باشتر دەبنە جێگرەو دەنگی خەلک ، بۆیە سیاساتی هەمو حزبە کوردستانیەکان دەتوانین بلێن دوسەریە ، واتا نەک هەموی رەش ناهەموی سپی بەلکو رەشو سپی تیابەدی ئەکرێت ، بەلام ئەوەی گرنگە روەو راستەقینەی سپیاتیەکەیە ، کەلەگۆرەپاندا بتوانێ هەلگری پەیامی خزمەت و بەرژەوەندیە بالاکان بێت ، نەک پێچەوانەی سەپاندن و هەژمون ، پالپشتی هێزیتری دژەکورد خۆی قەلەوبکات و سمێلە بۆیاغ کراوەکانیان بابدەن ، واتا لەسەرپشتی خەلکی هەژارو مەزلوم ، ئەوکات نەمانای دیموکراسی دەمینێت و نەتەمنیان ئەواندە درێژووەبێت. خۆلەهەموولاتان حزب بربرەی پشتی ملەتەلە پێک هێنانی حکومەتی هاولاتی دا ، بەلام نمونەی قیمەو مروڤایەتی و پێش کەش کردنی پرۆژەیە بۆخزمەت کردن ، واتا ئەوان ئێش لەسارتاکێکی زیندوی کارامە دەکەن تاکو کۆمەلگایەکی بەرهەم داربهێتە کایەوە نەک پێچوانەی هەندێ حزب و دەستەو گروپی ڕۆژهەلاتی ، کەپرن لە ناشرینی و سەپاندن و هەرشەو چەواشەکاری و بەمەرکردن و دواجار لەناوبردنی دەنگی دلێرو ئازا ، دەتوانین بلێن جیاوازی زۆرە ئەوروپا بەگشتی ، خزمەتی تاک و کۆمەلگاو نیشتمانی خۆیان لەبەرچاو دەگرن ئینجا دەتوانی بیتە ریزودرێژە بەممارسەی سیاسی بدەیت ، لێرە پێچەوانە دەبینین ، زیاتر فرۆشتنەوەی کوردایەتی و ناسنامەی کوردبون و نەتەوەو دەولەت هیچ نرخێکی نەماوە ، شتەکان بەئاقارێک دەرۆن ، جێگای شەرمەزاری و هەلوێستە لەسەرکردنە ، مەبەستمان هەموحزبی سیاسیە ،ئەوا خۆیان، نیمایش کردوە واتا خۆیان دەولەمەندو ئەندام لایەنگر کەهی هەمو حزبەکان ، جەماوەری کوردستانی پێک دەهێنن ، دەبینن لەچ دۆخێکدا ژیان دەگوزەرێنن ، بۆیە هەرگاڤ لەسەربنەرەتی دلسۆزی و نیشتمانی و پرۆژەی کارمان کرد ئەوکات دەبینە رێنیشنان دەری جەماوەرو هەلگری ئامانجی مەزن ، کەسەربەخۆی و سەروەری گەلی کوردستانە ، نەک جیاوازتر بەبەرگێکی دورشم بازی و میکاڤیلیانەو ، لەناوەڕۆکدا ، ئەوا بێت بەهاری تەمانیان کورت دەبێ ، لەلایە ن گەل و هێزە کۆلۆنیزمیەکانی جیهانی کەسەرکێشی جیهان دەکەن .
/باسرمە دوششەمە، بابەتی دوەم 23ــــــ11ــــــ2020
Leave A Comment