“فایزه‌ر” كارامەیی ڤاكسینەكەی بۆ چارەسەری كۆرۆنا بۆ %95 بەرز دەكاتەوە

K24 – ھەولێر:
ھەردوو كۆمپانیای “فایزر”ی ئەمەریكی و “بیۆنتك”ی ئەڵمانی، ئەمڕۆ چوارشەممە، رایانگەیاند، شیكردنەوەكانی كۆتایی لەسەر داتاكانی دوایین تاقیكردنەوەكان دەریخستووه كه، ڤاكسینەكەیان بەڕێژە 95% لە رێگریكردن لە تووشبوون بە “كۆڤید 19” كارامەیە.
ھەردوو كۆمپانیا گوتیشیان: ئەو ڤاكسینەی بەناوی “BNT16 2b2” زۆر كارامە بووە لە پارێزگاریكردن لە ڤایرۆسەكە و دوای 28 رۆژ لە وەرگرتنی یەكەم كوتان ده‌ركه‌وتووه، كه كوالیته‌كه‌ی بۆ گشت تەمەن و رەگەزەكان گونجاوە و كارامەیەكەی بۆ كەسانی پیر لە 94% زیاترە.
“فایزەر” ھەوڵ دەدات لە چەند رۆژی داھاتوودا، رێپێدانی به‌رهه‌مهێنان بەدەستبهێنێت، ئه‌گه‌ر لایه‌نه ته‌ندروستییه‌كان ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ردا، ئه‌وا رێگه له به‌رده‌م دابه‌شكردنی ئه‌و ڤاكسینه له كۆتایی ئه‌مساڵ خۆش ده‌كات.
Leave A Comment