جێگره‌كه‌ی بایدن بووه ئه‌ستێره‌ی مێژووی ئه‌مه‌ریكا /لوقمان غه‌فوور

K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
كامالا هێرس مێژوویه‌كی نوێی له ئه‌مه‌ریكا تۆمار كرد، وه‌ك یه‌كه‌مین ژن كه هه‌م ره‌شپێست و هه‌م ئاسیایی و به‌ڕه‌گه‌ز هیندی، بووه جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، كه ئه‌و وڵاته هێشتا جێگری ژنی به‌خۆیه‌وه نه‌دیوه.
هێرس – ته‌مه‌ن 56- به‌رهه‌می له‌دایكبووی ژن و پیاوێكی هندی و جامایكاییه. رۆژی 7ی تشرینی دووه‌م، كامالا هێرس بووه یه‌كه‌مین جێگری سه‌رۆكی ژن له مێژووی ئه‌مه‌ریكا، به‌مه ئه‌مه‌ریكا روویه‌كی نوێی به‌به‌رگا كرا.
هێرس كه سیناتۆری ویلایه‌تی كالیفۆرنیایه بووه ئه‌ستێره‌ی مێژووی 200 ساڵی ئه‌مه‌ریكا. سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 7ی تشرینی یه‌كه‌م، هێرس له‌كاتی مه‌شقی به‌یانیانیدا له پاركێكدا له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه بۆ جۆ بایدن به پێكه‌نینێكی زۆره‌وه ده‌ڵێت: “ئێمه كردمان. ئێمه كارمان كرد، ئه‌ی جۆ تۆ سه‌رۆكی داهاتووی ئه‌مه‌ریكایت”. هێرس زانكۆی هوارد-ی ته‌واو كردووه كه به‌زانكۆی كه به زانكۆی ره‌ش پێسته‌كان ناسراوه له ئه‌مه‌ریكا.
له‌وكاته‌دا له هوارد بووه په‌یوه‌ندی كردووه به یانه‌یه‌كی ژنانه‌وه كه سه‌ر به كۆمپانیای ئه‌لفا كابا ئه‌لفا سۆرۆره‌تی. له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا له مانگی سێپتێمبه‌ر له‌گه‌ڵ سی ئێن ئێن، ده‌ڵێت: “تۆ ئه‌توانی خوێندكارێكی هونه‌ره‌جوانه‌كان بیت و له‌هه‌مانكاتدا سه‌رۆكێكی په‌سه‌ندكراویش بیت، ده‌شێت تۆ پادشا بیت و سه‌روه‌ری بگێڕیته‌وه بۆ وڵات، له‌هه‌مانكاتدا سه‌رۆكی یانه‌یه‌كی زانستیش بیت. ده‌شێت ئه‌ندامی یانه‌یه‌كی ژنان بیت و یان رێكخراوێكی قوتابیان به‌ڵام حه‌زبكه‌یت په‌یوه‌ندی به كۆلێژی یاساوه بكه‌یت”.
ئه‌م قسانه‌ی هێرس له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه حه‌ز و ئاره‌زوو جودایه له‌وه‌ی خزمه‌ت بكه‌یت چونكه هێرس له‌و كاته‌وه له كۆشكی سپی-دا بووه وه‌ك سیناتۆر هێرس هه‌رگیز ئاماژه‌ی نه‌داوه به‌وه‌ی كه بیه‌وێت قۆرخی شوێنه‌كه‌ی بكات و سكاڵا ده‌رببڕێت له كاری سیاسی، بۆیه ئێستا ده‌ڵێت: “من گوێم له خه‌ڵك نه‌گرتایه، خه‌ڵك گوێی لێنه‌ده‌گرتم، بۆیه گوێمان له‌خه‌ڵك گرت بۆیه بردمانه‌وه”.
گه‌یشتنی هێرس و بایدن به سه‌رۆكایه‌تی دوای ململانێیه‌كی توند دێت له جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی ویلایه‌ته‌كانی (میشیگان و به‌نسلڤانیا و نێڤادا) كه كۆی گشتی ده‌نگه‌كانی بایدن بۆ كۆمه‌ڵه‌ی هه‌ڵبژێردراو گه‌یشته 290 ده‌نگ كه ئاماژه‌یه بۆ كۆتایی تره‌مپۆكراسی له ئه‌مه‌ریكا و سه‌ركه‌وتنی یه‌كه‌م ژن -ی ره‌ش پێست به‌سه‌ر پیاوێكی سپی پێستی وه‌ك مایك پێنس-ی جێگری تره‌مپ. سه‌ركه‌وتنی هێرس خاڵی وه‌رچه‌رخانه بۆیه گۆڤاری ئه‌تله‌نتا به‌مانشێتێكی گه‌وه‌ر نوسیویه‌تی: “هه‌موو ئه‌و ده‌نگه نه‌زان و بێئاگایانه له مێژووی ئه‌مه‌ریكا و كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مه‌ریكی شكستیان هێنا كه ده‌یانوت كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مه‌ریكی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی راسیسزمه، له‌كۆمه‌ڵگه‌ی راسیزمدا گۆڕانكاری زه‌حمه‌ته”.
هێرس له وتارێكیدا له مانگی ئاب له‌به‌رده‌م كۆنگره‌ی نیشتمانی دیموكراته‌كان، كاتێك داوای لێكرا خۆی بپاڵێوێت بۆ جێگری سه‌رۆك، وتی: “بوونم لێره نیشانه‌یه بۆ دڵسۆزی نه‌وه‌كانی رابردوو”. ئاماژه‌ی به نمونه‌ی ژنی وه‌ك كۆنستانس بیكه‌ر مۆتلی و وه‌فانی لۆهامه‌ر و شیرلی تشیسشولم له مێژووی ئه‌مه‌ریكا. وتیشی: “ژنان و پیاوان به‌ڵێن ئه‌ده‌ده‌ن كه پێكه‌وه یه‌كسانی و ئازادی و دادپه‌روه‌ری بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مه‌ریكی ده‌سته‌به‌ربكه‌ن”.
Leave A Comment