• سەرەتا
  • كوردستاني
  • جيهاني
  • عێراقی
  • ئيزدياتي
  • چالاکی
  • ئەرشیف
  • سەرنڤیسکار
  • عربــي
  • كوردي
  • Kurdî

گوتار :

هزركرنا شاش دبیته‌ سه‌ده‌مێ توندوتیژیا خێزانی دلڤین شه‌مال -

الخميس, 3 ديسمبر, 2020

باران … فاتمه قاسم حه بیب -

الثلاثاء, 1 ديسمبر, 2020

حكومەتێك موچەی فەرمانگەیەك نادات، چاوەریی چی لێ دەكرێ د . مەیادە نەجار -

الثلاثاء, 1 ديسمبر, 2020

ئەوەی لە پەرلەمان رویدا لە دژی هەنگاوەکانی چاکسازی بوو /نەوزاد محمد -

الإثنين, 30 نوفمبر, 2020

چەند راو سەرنجێک لەسەر کوبوونەوەى ئەمڕوى پەرلەمانى کوردستان/د. صباح زيباري -

الإثنين, 30 نوفمبر, 2020

ئۆپۆزوسیۆنێ ئارامیا سیاسی و په‌رله‌مانی تێكدایه‌ دلڤین شه‌مال -

الإثنين, 30 نوفمبر, 2020

چارەسەر ل هەولێرێ یە /سەردار هێتوتی -

الإثنين, 30 نوفمبر, 2020

چیرۆکا مه‌ و ڤی دختۆرێ جامێر چه‌وا بوو هه‌کو دختۆرێ دوژمنی برینێن مه‌ ده‌رمان کرین؟رزگار کێستەیێ -

الإثنين, 30 نوفمبر, 2020

القائمة

ده‌سپێک
دەنگوباس
کوردستانی
ئيزدي
عێراقی
جيهاني
زانست
هه‌مه‌ڕه‌نگ
وه‌رزش
جڤاکی
چالاکی
گوتار
بوجوون
بيروزباهي
هونه ر و رؤشنبيري
ساخله مي
په‌یوه‌ندى
K TV

پەیرەو پروگرامی پارتی دیموکراتی کوردستان



K TV

روابط

  • پەیامنێر
  • روژناما خەبات
  • کوردپورتال

أحدث المقالات

  • ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٨١)
  • مووچه‌ی وه‌زاره‌تێكی دیكه‌ دابه‌ش ده‌كرێت
  • هزركرنا شاش دبیته‌ سه‌ده‌مێ توندوتیژیا خێزانی دلڤین شه‌مال
  • مەسرور بارزانی: حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەموو لایەک زیاتر پەرۆش و خەمخۆری ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستانە
  • رێزگرتن ل کەسانێن زەحمەت دیتی ئەرکێ مەیە .
  • مه‌سرور بارزانی: لە بەیانییەوە دەست بە دابەشکردنی مووچە ده‌كرێ
  • سەرۆك بارزانی پێشوازی لە وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری هێزە چەكدارەكانی بەریتانیا کرد /  لێدوان عەبدولرەحمان
  • سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی رووسیا لە عێراق دەکات

گەڕان

الأرشيف

ڤەیسبوک

Facebook

كاروانی كوردستانی بەهێزتر بەهیچ پیلانگێرییەك ناوەستێت .. رێبوار حەمەلاو شوانی

الكاتب admin on الأربعاء, نوفمبر 4, 2020 · شاركنا الرأي 

بەدرێژایی مێژوو خەباتی رزگاریخوازی گەلی كورد بە سەركردایەتیی پارتی و بارزانی ، دوژمنان و داگیركەرانی كوردستان بەردەوام لە هەوڵی دروستكردنی درز و ناكۆیی لە نێوان ریزەكانی میللەتەكەمان بوونە و بەردەوام هەوڵیانداوە كۆسپ و تەگەرە لە بەردەم گەیشتن و بەدەسهێنانی مافەرەواكانی كورد وكوردستان دروست بكەن ، بۆ زۆرجاران پیلانگێری قرێژیان گرتۆتەبەر و لە رێگەی تیرۆر و بەكارهێنانی هەندێك كەس ولایەن ویستویانە رێگریی لەو كاروانە پر شانازییە كە هەڵگری ئومێد و ئاواتی هەموو گەلی كورد لە گەیشتن بە ئامانجەكانی بگرن .
بە درێژایی مێژو داگیركەران و دوژمنانی كوردستان بەردەوام هەوڵیان داوە یەك هێزی سیاسیی گەورە لە كوردستان نەبێت تا داكۆكییكاری مافەرەكانی كورد بێ‌ ، بەڵكو هەمیشە هەوڵیان داوە كورد وكوردستان لێكبترازێنن تا كورد لاواز بێ‌. چونكە هەبوونی یەك هێزی گەورە و یەك سەركردەی بەهێز زۆر پرس و كێشە یەكلایی دەكاتەوە و كورد بە یەكدەنگی دێڵێتەوە. پارتی بەهێز بوو كوردستانیش بەهێزتر دەبێت، بەتایبەت لەسەر پرسە گرنگەكان و ئیدارەی وڵات و هەوڵەكانی بۆ بەدەسهێنانی مافەرەواكانی كوردستان.
پارتی وبارزانی ، بەوە ناسراون كە هیچ كات سازش لە سەر مافەرەواكانی گەلی كورد ناكەن و لەو پێناوشدا هەمیشە باج و قوربانی گەورەی بەخشیووە و هەر ئەوەشە وایكردووە بەردەوام لە نێو مەرٍامە و نەخشەی شووم وپیلانێگرییە هەرێمایەتی و نێوخۆیییەكان بێت .گەلی كورد ، وەك هەمیشە بە متمانەی تەواوە دەروانێتە هەنگاوەكانی پارتی و بارزانی و ستراتیژی كوردستانێكی بەهێزتر بۆ دەستەبەركردن و بەدەستهێنان و پاراستنی مافەكانی ئەم گەلە، چونكە ئیدی بۆ خەڵكی ڕوون بووەوە كە پارتی هەڵگر و پارێزەری پەیامی كوردایەتییە.
كاتێك كوردستانێكی بەهێزتر و ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لەدوای‮ ‬دروستكردنی‮ ‬كابینەی‮ ‬نۆیەم دەكەین‮ ‬،‮ ‬پێویستە سەرەتا مانێك لەبەرخۆدانی‮ ‬سەدەیەك كوردایەتی‮ ‬و تێكۆشان بكەین،‮ ‬دەگەینە ئەو راستییەی‮ ‬كە هەرێمی‮ ‬كوردستان تاكە قەوارەی‮ ‬سەربەخۆیە بۆ سەرجەم پارچەكانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬لەبەر ئەوە بۆ ئێمە و‮ ‬كوردستانیانی‮ ‬سەرجەم پارچەكان زۆر گرنگە هەموو هەولێكمان بۆ سەرخستنی‮ ‬ئەم پرۆسە نوێیەی‮ ‬ئێستای‮ ‬هەرێم بێت،‮ ‬لەلایەكی‮ ‬ترەوە لەدایكبوونی‮ ‬كابینەی‮ ‬نۆیەمی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێم لەم قۆناغە هەستیار و پڕلەگۆرانكارییەدا زۆر تایبەتمەندیی‮ ‬جیاواز هەڵدەگرێت،‮ ‬زۆربەی‮ ‬چاودێرانی‮ ‬سیاسی‮ ‬پێیان وایە قۆناغەكە كۆمەڵێك خەسڵەتی‮ ‬تایبەتمەندی‮ ‬دەبێت كەكاردانەوەی‮ ‬لەسەر ئایندەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و ناوچەكە بەجێدەهێلێت‮.‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
پارتی خاوەن ، سەركردایەتییەكی حەكیم و جەماوەرێكی خۆراگر ولە خۆبوردەیە ، كە بەرگەی سەختترین قۆناغەكانیان هەر ئاوەریی وڵاتان و پیلانگێریی ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەكان و نێوخۆییەكان گرتووە و بەردەوام لە پێناو گەیاندنی دۆزی رەوایی گەلەكەی نەك حزبەكەی ئامادەی هەموو قوربانیی و باجدانێك بووە ، بۆیە، هەر كاتێك تووشی پیلانگێری گەورە بۆتەوە، ئینجا جارێكی تر و بە شۆرٍش وبەرخۆدانێكی گەورەتر لە گۆرٍەپانی خەبات ئامادە بۆتەوە ، توانیوێتی دەسكەوتی گەورەتر و پر شانازیی تر بۆ گەل و نیشتیمانەكەی تۆمار بكات .
نموونەی بەرچاویش ، كاتێك لە ساڵی 1975 پیلانگێری قرێژ دژی گەورەترین شۆرٍشی گەلی كورد جێبەجێكرا، پارتی و بارزانی رانەوەستان لە خەبات ، بەڵكو جارێكی تر و بە شۆرٍشێكی تر و پێشكەوتنخواز دەستكەوتی گەورەیان تۆمار كرد ، توانییان هەر لە راپەڕینەوە كە بەرهەمەكەی پەرلەمان و حكومەت و فیدراڵی بوو ، ئەوا دوای رووخانی رژێمی بەعس ، لە ساڵی 2003 مافەرەواكانی گەلی كورد لە نێو دەستووری هەمیشەیی عێراقی فیدراڵ دا بچەسپێنێت .
دواتر بەهۆی پابەندنەبوونی دەسەڵاتدارانی بەغدا بە مافە دەستوورییەكانییەوە ، ئەوا پارتی دیموكراتی كوردستان بە رابەرایەتی سەرۆك مسعود بارزانی گەورەترین شۆڕشی ئاشتی و دیموكراسی لە سەر ئاستی ناوچەكە و عێراق بە پشتیوانی گەلی كورد و هەموو ئەو هێز ولایەنە ئازادیخواز و سەربەخۆیخوازانە ئەنجام بدات و سەركەوتنی گەورە بەدەست بهێنێت و تاج و تەختی داگیركەران و نەیارانی كورد بهەژێنێت و بڵێت كە ئیتر سەردەمی ژێر دەستكردن و ستەمكاری بەرانبەر بە گەلی كورد كۆتایی هاتووە و دەبێت مافەرەواكانی بگەرێتەوە .
ئەگەر چی دوژمنان و ناحەزانی گەلەكەمان لە رۆژی 16ی ئۆكتۆبەری 2017 جارێكی تر مێژوویی پیلانگێری و گەلەكۆمەكیان دژی گەلی كورد چەندبارە كردووە ، بەڵام بینیمان ئەمجارەش بە خۆراگری گەلەكەمان و بەرگری قارەمانەی هێزی پێشمەرگە كوردستان ، ئەوا پیلانەكانیان مایەپووچ و شكستپێهێنرا . ئەمجارەشیان گەلی كورد بە سەركردایەتیی كوردستان ، چووە قۆناغێكی نوێتر و بە دروشمی كوردستانێكی بەهێزتر هاتەوە گۆرٍەپانی خەبات ، ئێستا كابینەی نۆیەمی حكومەتی كوردستان بە ستراتیژی و پلانی ژیرانە لە گشت بوارەكاندا هەنگاوەكانی بەرەو پێشەوەیە و ئەوەش وایكردووە ناحەزانی گەل و نیشتیمانەكەمان چاویان هەڵنەیەت و وەك دەبنیرێت ، لە ماوەی دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەمی كوردستانێكی بەهێزتر ، چەندین نەخشە و پیلانگێری دژی هەرێمی كوردستان و بەپاسایی بێ‌ بنەما جێبەجێ دەكرێت ، بەڵام بەدڵنییاییەوە، گەلی كورد بە سەركردایەتیی پارتی و بارزانی هەموو ئەو نەخشە و پیلانانەی ناحەزانی گەلەكەمان بە حیكمەت و ژیری خۆی شكست پێدەنێت بەرەو ئایندەیەكی گەش و كوردستانێكی ئاوەدان و پێشكەوتووتر ..
جاری بینراو: 11

ضمن قسم مێژو · الكلمات المفتاحية


Leave A Comment

أحدث التعليقات

    Most Viewed Posts

    • دلوبيك له سوزى دايك/نازانم له‌ كوى وه‌ بنوسم له‌ سه‌ ر ت ئه‌ ى ژیانم ئه‌ ى هه‌ ناسه‌ ى گیانم ,ئازیزان , با ئه‌م جاره‌ ش په‌ یمانمان نوى بكه‌ ینه‌وه‌ له‌ گه‌ ل دایك ,هه‌ میشه‌ له‌ كه‌ ل به‌/Salim Sh Barzani Ksu (4٬598)
    • كورتةيةك له سةر ژيانى ئةو پياوه مةزنةى تةواوى ژيانى بؤ كورد و كوردستان تةرخان كرد ئةويش جةنةرال (مةلا مستةفا بارزانى)يه….. ((شکری بارزانی)) (1٬643)
    • 12/17سالیادا هه‌لوه‌شاندنا كومارا كوردستان ل مهاباد ((شــــــاكر عــــــلى)) (1٬373)
    • ميژوى پرسه روه رى ئافره تى كورد.Bayan Dolamary‎‏. (1٬310)
    • پارێزگاریكردن له ‌ژینگه پاراستنی ژیانه‌ / شاخه‌وان خالید (1٬292)

    Most Viewed Posts

    • دلوبيك له سوزى دايك/نازانم له‌ كوى وه‌ بنوسم له‌ سه‌ ر ت ئه‌ ى ژیانم ئه‌ ى هه‌ ناسه‌ ى گیانم ,ئازیزان , با ئه‌م جاره‌ ش په‌ یمانمان نوى بكه‌ ینه‌وه‌ له‌ گه‌ ل دایك ,هه‌ میشه‌ له‌ كه‌ ل به‌/Salim Sh Barzani Ksu (4٬598)
    • كورتةيةك له سةر ژيانى ئةو پياوه مةزنةى تةواوى ژيانى بؤ كورد و كوردستان تةرخان كرد ئةويش جةنةرال (مةلا مستةفا بارزانى)يه….. ((شکری بارزانی)) (1٬643)
    • 12/17سالیادا هه‌لوه‌شاندنا كومارا كوردستان ل مهاباد ((شــــــاكر عــــــلى)) (1٬373)
    • ميژوى پرسه روه رى ئافره تى كورد.Bayan Dolamary‎‏. (1٬310)
    • پارێزگاریكردن له ‌ژینگه پاراستنی ژیانه‌ / شاخه‌وان خالید (1٬292)

    جميع الحقوق محفوظة 2021 Hekar.net · تابع الخلاصات ·              E-Mail: [email protected]