شێخ سلێمان: کورد بوون ناسنامه‌ی ئیزیدیه‌کانه بۆ پێکه‌وه ژیان له کوردستان
ڕێککه‌وتنی نێوان حکوومه‌تی هه‌رێم و حکوومه‌تی ناوه‌ندی به‌غدا بۆ هێورکردنه‌وه‌ی ده‌ڤه‌ری شنگال و هه‌نگاونان بۆ جیبه‌جێکردنی مادده‌ی ۱٤۰ بۆ ناوچه دابڕاوه‌کان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌کان بۆ سه‌ر زێدی باوباپێرانیان، شاندێکی لیژنه‌ی ناوچه‌ی هۆڵه‌ندای پارتی دیموکراتی کوردستان سه‌ردانی به‌رپرسی پێشووی ماڵی ئیزیدی له شاری ئه‌ڵمیره کرد.
ڕێزدار شێخ سلێمان که‌سایه‌تییه‌کی ناسراوی کوردی ئیزیدیه و له باوباپیرانی پله‌و پایه‌ی شێخایه‌تی وه‌رگرتوه و زیاتر له ۲۸ ساڵه خۆی و خێزانه‌که‌ی نیشته‌جێی هۆڵه‌ندان و له ۱۹۹۷ تاکو ۲۰۱۳ به‌رپرسی ماڵی کوردانی ئیزیدی و ماوه‌یه‌ک ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوچه‌ی هۆڵه‌ندای پارتی بووه و خزمه‌تێکی به‌رچاوی هه‌بووه له ڕێکخستنی کار و چالاکیه‌کانی کوردانی ئیزیدی و ڕه‌وه‌ندی کورد و حزب و ڕیبازه‌که‌ی پارتی و بارزانی و ماوه‌یه‌کیش گه‌ڕابووه بۆ کوردستان و خزمه‌تکردنی زیاتر.
له‌و سه‌ردانه‌ی شاندی لیژنه‌ی ناوچه‌ی هۆڵه‌ندای پارتی دیموکراتی کوردستان له به‌ڕێزان شێرزاد یونس ڕۆژبه‌یانی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کان و دیندار کۆچه‌ر کارگێڕ و به‌رپرسی کاروباری دیاسپۆرای کوردی له هۆڵه‌ندا پێکهاتبوون، سه‌ردانی شێخ سلێمانیان کرد‌و له نزیکه‌وه هه‌واڵیان پرسی و له به‌رامبه‌ردا شێخ سلێمان پێشوازیه‌کی گه‌رمی لێکردن، له‌و دانیشتنه‌دا وێڕای گه‌یاندنی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆیان بۆ کۆچی دوایی بابا شێخ سه‌رۆکی ڕۆحانیی ئاینی ئیزیدی که ڕۆڵێکی به‌رچاوی له پێکه‌وه ژیاندا هه‌بووه به‌خه‌ساره‌تێکی گه‌وره‌یان وه‌سفکرد و پێکه‌وه باسیان له پرسی کوردانی ئیزیدی و داواکانیان کرا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیزیدیه‌کان و ئاسایکردنه‌وه‌ی ده‌ڤه‌ره‌که‌یان.
سه‌ره‌تا شێخ سلێمان وه‌ک که‌سایه‌تییه‌کی ناسراوی کوردی ئیزیدی وێڕای سوپاسی خۆی بۆ لیژنه‌ی ناوچه‌ی پارتی و ئه‌م به‌سه‌رکردنه‌وه‌یان و گه‌یاندنی په‌یام و بیروڕاکانیان به حزب ، خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی و پارتی و سه‌رۆک بارزانی به‌خه‌مخۆری گه‌لی کورد و ئیزیدیه‌کان باسکرد وگوتی ئێمه‌ش وه‌ک کوردانی ئیزیدی، کوردستان لانکه‌ی له دایکبوونمانه به ژیانمان ده‌یپارێزین و پشتگیری له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ڕیبازه‌که‌مان پارتی و بارزانی ده‌که‌ین دڵمان خۆشه به‌م ڕێککه‌وتنامه‌یه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌کان واوه‌دانی بۆ ده‌ڤه‌ره‌که‌مان.
شاندی لیژنه‌ی ناوچه‌ی هۆڵه‌نداش سوپاسێکی گه‌رمیان کرد‌و هیوایی ئه‌وه‌یان خواست به‌زووترین کات هه‌نگاوی خێرا بنرێ بۆ ئه‌م پرسه و له کۆتایشدا شێخ سلێمان سوپاسی گه‌رمی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی کرد ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی بۆ به‌ده‌نگه‌وه هاتنی ئازادکردنی ڕفێنراوه‌کانیان که له‌وپێناوه‌دا زۆرکاری جوامێرانه‌یان ئه‌نجامداوه وجێگایی ده‌ستخۆشین.
لیژنه‌ی ناوچه‌ی هۆڵه‌ندای
پارتی دیموکراتی کوردستان
25-10-2020

Leave A Comment