” ڕێزدار دکتۆر محمد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان :
دروستکردنی پڕۆژەکەی چین بە بڕی پێنج ملیار دۆلار لە ھەولێر لە قۆناغی کۆتاییدایە.”
ڕێزدار دکتۆر محمد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ھەموو ڕێکارەکانی دروستکردنی پڕۆژەکەی چین کە بڕیارە بە بڕی پێنج ملیار دۆلار دروست بکرێت تەواو بووە و تەنھا ماوە زەوییان بۆ تەرخان بکەن کە زەویی تەرخان کرا دەست بە دروستکردنی دەکرێت.
ڕێزدار دکتۆر محمد شوکری گوتی: دروستکردنی پڕۆژە زەبەلاحەکەی کە وڵاتی چین بە بڕی پێنج ملیار دۆلار دروستی دەکات گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی و مۆڵەتمان پێ داوە و ڕێکارەکان تەواو بوون و تەنھا ماوە لە سنووری بەحرکە زەوییان بۆ تەرخان بکرێت و ھەرکاتێک تەرخان کرا لە ماوەیەکی نزیکدا دەست بە دروستکردنی دەکرێت.
سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان گوتیشی: ئەو پڕۆژەیە زۆر گەورەیە و گەشتیارییە کە چەندین جۆری یاریی گەشتیاری لە ناو پڕۆژەکە دروست دەکرێت کە ڕەنگە شەش ساڵ بخایەنێت تاوەکو پڕۆژەکە کۆتایی دێت، چونکە زۆر گەورەیە و ھەرکاتێک زەوییان بۆ تەرخان کرا ئەوان دێن دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکەی خۆیان لە پارێزگای ھەولێر دەکەن.
Leave A Comment