ریفراندۆمی سەربەخۆیی و دارێژتنەوەی رۆژهەڵاتی ناوەراست تازە/ریبوار شوانی
لە ساڵی هەرێمی كوردستان 1991 بوونی هەیە ، بەتایبەتی كە خاكەكەی دوای جەنگی یەكەمی كەنداوەوە لەلایەن ناوچە دژە فڕێن بە سەرۆكایەتی ئەمەریكاوە پارێزراوە.ئێستا دوای یارمەتیدانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە جەنگی دژ بە داعش ، كوردەكان خوازیارن كە وڵاتی سەربەخۆیی خۆیان دابمەزرێنن.بەشی هەرە زۆری خەڵكی كوردستان كە كوردن گەیشتۆتەنە ئەو دەرئەنجامەی كە ئێستا باشترین دەرفەتە بۆ ئەوەی كورد دەوڵەتی خۆی دابمەزرێنێت.حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەموو مەرجەكانی دەوڵەتبوونی هەیە : خاوەن پەرلەمان ، سووپای تایبەتی بە خۆیەتی كە بە پێشمەرگە ناسراوە و لە تێكشكانی داعش رۆڵێكی سەرەكی گێراوە.كورد.پرۆسەی ریفراندۆمی چاوەروانكراوی هەرێمی كوردستان كە بڕیاروایە لە بیست و پێنجی ئەیلوولی داهاتوو ئەنجام بدرێت ، وڵاتانی ئێران ، توركیا ، عێراق و سووریا نیگەران كردووە چونكە كورد پێكهاتەیەكی سەرەكین لەو وڵاتانە بەڵام لە مافەكانیان بێبەش كراون.هەروەها ئەم وڵاتانە پێیان وایە كە ئەمە بەرنامەیەكی رۆژئاوایە كە سەر لە نوێ نەخشەی ناوچەكە دادەرێژنەوە و رۆژهەڵاتێكی ناوەراستی تازە دروست دەكەنەوە .
Leave A Comment