• سەرەتا
  • كوردستاني
  • جيهاني
  • عێراقی
  • ئيزدياتي
  • چالاکی
  • ئەرشیف
  • سەرنڤیسکار
  • عربــي
  • كوردي
  • Kurdî

گوتار :

هزركرنا شاش دبیته‌ سه‌ده‌مێ توندوتیژیا خێزانی دلڤین شه‌مال -

الخميس, 3 ديسمبر, 2020

باران … فاتمه قاسم حه بیب -

الثلاثاء, 1 ديسمبر, 2020

حكومەتێك موچەی فەرمانگەیەك نادات، چاوەریی چی لێ دەكرێ د . مەیادە نەجار -

الثلاثاء, 1 ديسمبر, 2020

ئەوەی لە پەرلەمان رویدا لە دژی هەنگاوەکانی چاکسازی بوو /نەوزاد محمد -

الإثنين, 30 نوفمبر, 2020

چەند راو سەرنجێک لەسەر کوبوونەوەى ئەمڕوى پەرلەمانى کوردستان/د. صباح زيباري -

الإثنين, 30 نوفمبر, 2020

ئۆپۆزوسیۆنێ ئارامیا سیاسی و په‌رله‌مانی تێكدایه‌ دلڤین شه‌مال -

الإثنين, 30 نوفمبر, 2020

چارەسەر ل هەولێرێ یە /سەردار هێتوتی -

الإثنين, 30 نوفمبر, 2020

چیرۆکا مه‌ و ڤی دختۆرێ جامێر چه‌وا بوو هه‌کو دختۆرێ دوژمنی برینێن مه‌ ده‌رمان کرین؟رزگار کێستەیێ -

الإثنين, 30 نوفمبر, 2020

القائمة

ده‌سپێک
دەنگوباس
کوردستانی
ئيزدي
عێراقی
جيهاني
زانست
هه‌مه‌ڕه‌نگ
وه‌رزش
جڤاکی
چالاکی
گوتار
بوجوون
بيروزباهي
هونه ر و رؤشنبيري
ساخله مي
په‌یوه‌ندى
K TV

پەیرەو پروگرامی پارتی دیموکراتی کوردستان



K TV

روابط

  • پەیامنێر
  • روژناما خەبات
  • کوردپورتال

أحدث المقالات

  • ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٨١)
  • مووچه‌ی وه‌زاره‌تێكی دیكه‌ دابه‌ش ده‌كرێت
  • هزركرنا شاش دبیته‌ سه‌ده‌مێ توندوتیژیا خێزانی دلڤین شه‌مال
  • مەسرور بارزانی: حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەموو لایەک زیاتر پەرۆش و خەمخۆری ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستانە
  • رێزگرتن ل کەسانێن زەحمەت دیتی ئەرکێ مەیە .
  • مه‌سرور بارزانی: لە بەیانییەوە دەست بە دابەشکردنی مووچە ده‌كرێ
  • سەرۆك بارزانی پێشوازی لە وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری هێزە چەكدارەكانی بەریتانیا کرد /  لێدوان عەبدولرەحمان
  • سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی رووسیا لە عێراق دەکات

گەڕان

الأرشيف

ڤەیسبوک

Facebook

قوتابخانە بێ نازەکەی گەڕەکمان /شۆڕش خالید ئاژگەیی

الكاتب admin on الخميس, أغسطس 31, 2017 · شاركنا الرأي 

ربما تحتوي الصورة على: ‏شخص واحد‏

رۆژ و رۆژگارێکی خۆش بوو، پڕ لەساتەوەختی لە بیر نەکراوو تەژی ئومێد و ھیڤی….یەکسانی لە ماف، لە ئەرک، لە خواردن و تا رادەیەکیش لە جۆری ژیان، ئەگەر بە ھەڵەدا نە چووبم.

برامبیستوومە پرسیاری حاڵ و ژیان وگوزەرانی منت کردووە، نازانم بە درووستی پرسیارکردنەکەت بە چ بۆنەیەکەوە بووەو ھۆکاری پشت پرسیارەکە چی بووە، ئەمە با بمێنێ، چونکە لەم قۆناغەدا و لەو ساتەی ئێستا منی تێدامە، بە دڵنیاییەوە زۆر بەلامەوە گرینگ نیە…..تۆزێک درەنگە!

نازانم بیرت ماوە یا نا؟ من وتۆو زۆرێک لەوانەی ئێستاکە لە بە دەوروو بەرتەوەن ( ھەموویان نا) و ژیانت ئەپارێزن و کارووبارەکانی رۆژانەت بۆ ڕایی ئەکەن و چ وەک بەردەست یا کارگوزار سەرقاڵی بە جێ گەیاندنی ئەرکە پێ سپێردراوەکانن و جاری واھەیە ئاوڕ لە سێبەری بەر خۆرە تاوی خۆشیان نادەنەوەو وادەزانن ھەربەم شکڵ و شێوەیە ھاتوونەتە سەرئەم دوونیاوە، دەرچووی یەک قوتابخانەین. نەک ھەر خۆمان تەنانەت باوکیشم ھەر لەم قوتابخانەیە خوێندوویەتی ( ھەڵبەتە ئەگەر بیرتان مابێ) و سەرەتای ژیانی و لە تافی لاوەتیدا ،بە ئەلفوبێی سیاسی و چەمکەکانی شورشگێری و خەبات و نیشتیمان پەروەریەوە ئاشنایەتی پەیدا کردووە و بۆتە ئەو کەڵە پیاوە ماندوو نەنانەس و دڵسۆزو نیشتیمان پەروەرە گیان فیداو قارەمانەی، تا مردن شانازی پێوەدەکەم و ھەمیشەش سەرسامم پێوەی.

بیرتە قوتابخانەی گەڕەکەکەمان وێڕای نەبوونی خزمەت گوزاری سەرەتایی و پاسی ھاتوچۆو شوورەی بەرزو بڵند و دیواری تەلبەند کراوو دارودرەختی سەوزو نایاب و فریز و گوڵ و رویحانی نایاب و تێر ئاوو و کارەبای نەپچراوی ھەمیشەیی و ئامێرەکانی فێنک کەرەوەو پاسەوان و دەرگەوان، تەنیا یەک فەراشی ھەبوو.

قووتابخانەی گەڕەکمان شوێنی بەیەک گەیشتنی ھەموو بیروبۆچوونە جیاوازەکان بوو….مەڵبەندی کۆڕو کۆبوونەوەی جەماوەری و پێکەوە ھەڵکردنی گشت تیرەو تایفەو دەستەو خێڵێک بوو، دوور لە پەتای کوشندەی ناوچەگەرێتی و دەستەگەری و ھەلپەرەستی و بەرژەوەند خوازی و ڕق و قین و دووبەرەکی و ترازانی کۆمەڵایەتی.

قوتابخانەکەمان، بوو بوو بە موگناتیسی کۆکەرەوەمان لە دەور بەرێوەبەرە خۆنەویستە خاکیە دڵپاکە ماندوو نەناسەکەی لە قرچەی گەرمای ھاوین و سەرماوسۆڵەی وەرزی زستاندا ئامادەی بینین و دیدارمان بوو.

ھەرجارەی بمانویستایە، بە سینگێکی فراوان و دڵێکی کراوە، ئامادە بوو لەگەڵمان بکەوێتە گفتوگۆوە بە مەبەستی چارەسەر کردنی کێشە و گیرو گرفتەکانمانەوە.

ئەو، مامۆستا و رێ پیشاندەرو وتەکانی چرای رۆشنکەرەوەی ژیان و تاریکی و دواڕۆژمان بوو…ماندوونەناس و ئەرک ناس و خاکی و میوانگر بوو… دەورووبەری، وەک تۆری جاڵجاڵۆکە بە خەڵکی نەشیاوی ھەلپەرەستی ماستاو ساردکەرەوەو خۆبەرە پێشەوەولووت بەرزو لە خۆبایی، دەور نەدرابوو…

ساڵانێک ھاتن و ڕۆیشتن….ڕۆژە تاڵەکان بوون بە بیرەوەری لە بیر نەکراو ڕۆژە خۆشەکانیش بوون بە بەشێک لەو ساتانەی تا مردن لە بیر ناکرێن و ھەمیشە بە زیندوویی دەمێننەوە…

دوای بەسەربردنی ساڵانێک لە ژیانی ئاوارەیی، ھاتمەوە سەردانی قوتابخانەکەمان بکەمەوە.

شوکر بەڕێوەبەرە بەرێزەکەمان ھەر لە شوێنی خۆی مابوو، بەڵام ماندووتر لەجاران و سەرقاڵتر لە پێشان… بەو ئومێدەی وەک جاری جاران لەگەڵ مامۆستاو بەڕێوەبەری خۆشەویست و ڕێزلێگیراو بکەومە گفتو گۆوە، ھاتم سەردانی بینایەی قوتابخانە بکەم…زۆر لام سەیر بوو….دیوارێکی تەلبەند کراوو بەرز کەوتە بەر دەمم…نەیانھێشت…پرسیارم کرد، وتیان گەرەکە پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنەوە بکەی..ئامۆژگاریان کردم گەر ژمارە تەلەفۆنەکەت بە ژمارەیەکی تایبەتی دەست پێ نەکات، نەک ھەر وەڵام نادرێیوە تەنانەت ژمارەکەشت بلۆک دەکرێت و ئەخرێیتە پەراوێزەوە و خۆشت لەبەر چاوت ئەکەوێ!!!!!!

پێیان وتم ئێستا جاری جاران نیە وەک کاروانسەرا ھەرکاتێ حەزت کرد سەردانی قوتابخانە بکەی بەڵکو گەرەکە فارس وتەنی لە ( حەوت خانی ڕۆستەم) تێپەڕی و چوار خاڵی پشکنین ئاگاداری ھاتنت بکەی!!! جیا لەمەش پێویستە سنگت فروان بێ و جارێ لە بینینی بەرێوەبەر پەلە نەکەی، چونکە زۆر کەس بەو ھیوایەوە سەری نایەوەو بە دیداری بەرێزیان شاد نەبوون و ھەناسە سارد دەرچوون!!

دوای تێپەڕینی چەند ڕۆژێک و بۆ ئەوەی ھەناسەسارد و نەبم و بە ھەنسک و چاوی پڕ لە گریانەوە داواکاریەکەم رەت نەکرێتەوە، بریارێکی مێژوویی و چارەنوس سازم دا وپەیوەندیم کرد بە ژمارەکەوە، یەکێک وەڵامی دایەوە و پرسیاری کرد، کێم، خۆم ناساند…وەڵامدەرەوە دیار بوو سکرتێری فەراشی قوتابخانە بوو، نەک سکرتێری بەڕێوەبەر، دوای تێپەڕینی نزیکەی چل چرکە وبێ سێ و دوو، پێی وتم جەنابی بەڕێوەبەر بەھۆی سەرقاڵیەوە جارێ دەرفەتی بینینی جەنابتی نیە و دەبێ چەند مانگێک لە ژووری چاوەڕوانیدا دامە بکەی!!!

جارێ لە حەپەسان و سەرسووڕمانیدا نیو کاتژمێر بەنج بووم و بۆ چەند ساتێک خۆم و خەمەکانم لە بیر خۆم بردنەوە….یادی سی ساڵ پێشتر کەوتە خەیاڵم…ئەو ڕۆژانەی نە دیوار ھەبوو، نە تەلبەند، نە لێشاوی پاسەوان نە ئەم ھەموو خاڵی پشکنین و نە ئەم ھەموو سکرتێر و کاربەڕێ کەرە….بیرم کردەوە…بیرێکی قووڵ…لەگەڵ خۆم وڕێنەم کرد…بیستبووم لە سەردەمی جیھانگەرایی و داھێنانە خێراکانی شۆڕشی تێکنۆژیاو بچووک بوونەوەی جیھان لە شێوەی گوندێکی بچووک، جیھان زۆر پێشکەوتووە، ئاستی پەیوەندیەکان گۆڕانی ڕیشەیی بەسەردا ھاتووەو مرۆڤ لە بوونەوەرێکی ناچالاک و تەپیوو تەمەڵ و تەوەزەل، بۆتە بوونەوەرێکی چالاک و ئازاو چاونەترس و داھێنەر و لە زۆر حاڵەتدا لە رۆبۆت ئەچێ.

بیرم کردەوە یا من لە گەڵ ڕەوتی گۆڕانکاریەکان ھەڵم نەکردووەو لە کاروانی پێشکەوتن و گەشەی مرۆڤایەتیدا دوا کەوتووم یا ئەوەتا لە ململانێی نێوان کەمپەکانی ڕۆژئاواو ڕۆژھەڵات و دۆڕانی کۆمۆنیزم و سەرکەوتنی کاپیتالیزم و کاڵ بوونەوەی چەمکەکانی شۆرشگێڕی و پاشەکشەی لیبراڵیزم و دیموکراسی و ھاتنە ئارای داعشیزم و پۆپۆلیزم و پلۆڕالیزم و فرەیی و باڵا کردنی چەمکەکانی مرۆڤدۆستی و مافی مرۆڤ و ئافرەت و چارەی خۆ نووسین و سازانی نیشتیمانی و کۆدەنگی و یەکدەنگی و سیستەمی پەڕلەمانی و سەرۆکایەتی و ململانێی نێوان بەرەی خێر و بەرەی شەڕ و شارچێتی و خۆ خۆری و …………فێری ھیچ نەبوومە و ھاتوومەتە وە نێو جیھانێک کەوا تەواو جیاواز و دەبڕاوە لە تێگەیشتنە ڕووکەشیەکەی من و پێشینە ھەژارە فەرھەنگی و کۆمەڵایەتی و ڕامیاری و ئیدارەییەکەمەوە و ھاوتەریب نیە لەگەڵ مەفاھیمی تازەی سیستەمی نوێی جیھانی و مافی گەلان و بە ھیچ شێوەیەکیش لەگەڵ مافی گشتپرسی و بژاردەی سیاسی و ڕۆڵی ماس مێدیا نایەتەوە!!!

من ھەر بەم گێرمە کێش و پرسیارانەوە خەریک بووم و بیرکردنەوەکان زۆر ھیلاکیان کردم و برست و توانایان لێبڕیم.
ساڵان ھاتن و بە خێرو خۆشی و سەلامەتی ڕۆیشتن و بنە و بارگەیان تێکنا…من ھەر سەرقاڵی لێکدانەوەی گڕی کوێرەکەی سەرەوەو دۆزینەوەی وەڵامی پرسیارە نەبڕاوەکانم بووم… وێڵی دۆزینەوەی ھۆکاری پرسیارەکەی برادەرە ( براو ھاوڕێ) کەی سەردەمی چوونە بەر خوێندنی قوتابخانە بێ نازەکەی گەڕەکەکەمان بووم…زۆر فشارم بۆ خۆم ھێنا…. ھەر نەمدۆزیەوە..ئەم لاو ئەولام زۆر کرد…لە گووگڵ پرسیارم کرد…لە فیس بووک بە دوایدا گەڕام….ھەر بۆم نەدۆزرایەوە…. کاتێک ھاتمەوە سەرخۆم بینیم پێنج ساڵی رەبەقە من لە چاوەڕوانی دۆزینەوەی بەرسڤە قەناعەت ھێنەرەکاندام… بۆیە وازم ھیناو ھاتمەوە ھۆش خۆم و قەناعەتم بەخۆم ھێناو مەردانە بڕیارێکم دا، پاشگەز بوونەوەی تێدا نەبوو… بڕیارەکە بڕیاری کۆتایی بوو بە ئاراستەی دۆزینەوەی ئاراستەیەکی تری ژیان، جیا لەو ئاراستەیەی ھەموو تەمەنم لە پێناویدا کردە قوربانی…چوونکە وام نەکردبا، بە دڵنیاییەوە لە ھۆش خۆم دەچووم و زاکیرەم لە دەست دەداو دەگەیشتمە کاروانی نەمرانی لە بیر کراوو پەراوێز خراوی نێو یادەوەریە ڕاگوزەرەکانی مێژووە پڕ لە شانازیەکەی ئەو کەڵە پیاوانەی خۆنەویستانە، ئەمڕۆیان درووست کرد و بەردی بناغەی ئەم ئەزمونەیان دانا.

خۆمانین برا
من ئێستاشی لەگەڵدابێ بەدوای دۆزینەوەی ( میکانیزمێکی گونجاو) ی بەرسڤی پرسیارەکان و ھەواڵ پرسین و نەپرسینەکانی تۆوە، وێڵم.

جاری بینراو: 18

ضمن قسم گوتار · الكلمات المفتاحية


Leave A Comment

أحدث التعليقات

    Most Viewed Posts

    • دلوبيك له سوزى دايك/نازانم له‌ كوى وه‌ بنوسم له‌ سه‌ ر ت ئه‌ ى ژیانم ئه‌ ى هه‌ ناسه‌ ى گیانم ,ئازیزان , با ئه‌م جاره‌ ش په‌ یمانمان نوى بكه‌ ینه‌وه‌ له‌ گه‌ ل دایك ,هه‌ میشه‌ له‌ كه‌ ل به‌/Salim Sh Barzani Ksu (4٬598)
    • كورتةيةك له سةر ژيانى ئةو پياوه مةزنةى تةواوى ژيانى بؤ كورد و كوردستان تةرخان كرد ئةويش جةنةرال (مةلا مستةفا بارزانى)يه….. ((شکری بارزانی)) (1٬643)
    • 12/17سالیادا هه‌لوه‌شاندنا كومارا كوردستان ل مهاباد ((شــــــاكر عــــــلى)) (1٬373)
    • ميژوى پرسه روه رى ئافره تى كورد.Bayan Dolamary‎‏. (1٬310)
    • پارێزگاریكردن له ‌ژینگه پاراستنی ژیانه‌ / شاخه‌وان خالید (1٬292)

    Most Viewed Posts

    • دلوبيك له سوزى دايك/نازانم له‌ كوى وه‌ بنوسم له‌ سه‌ ر ت ئه‌ ى ژیانم ئه‌ ى هه‌ ناسه‌ ى گیانم ,ئازیزان , با ئه‌م جاره‌ ش په‌ یمانمان نوى بكه‌ ینه‌وه‌ له‌ گه‌ ل دایك ,هه‌ میشه‌ له‌ كه‌ ل به‌/Salim Sh Barzani Ksu (4٬598)
    • كورتةيةك له سةر ژيانى ئةو پياوه مةزنةى تةواوى ژيانى بؤ كورد و كوردستان تةرخان كرد ئةويش جةنةرال (مةلا مستةفا بارزانى)يه….. ((شکری بارزانی)) (1٬643)
    • 12/17سالیادا هه‌لوه‌شاندنا كومارا كوردستان ل مهاباد ((شــــــاكر عــــــلى)) (1٬373)
    • ميژوى پرسه روه رى ئافره تى كورد.Bayan Dolamary‎‏. (1٬310)
    • پارێزگاریكردن له ‌ژینگه پاراستنی ژیانه‌ / شاخه‌وان خالید (1٬292)

    جميع الحقوق محفوظة 2021 Hekar.net · تابع الخلاصات ·              E-Mail: [email protected]