پارێزگاریكردن له ژینگه پاراستنی ژیانه / شاخه‌وان خالید
پیسبوونی ژینگه
گۆڕانكارییه‌كان له ژینگه‌ی زینده‌وه‌ر و گیانداران به‌هۆی چالاكی ڕۆژانه‌ی مرۆڤه‌وه، هۆكاری سه‌ره‌كی پیسبوونی ژینگه‌یه و ده‌بێته هۆی تێكچوونی باری ئاسایی شوێنه‌كه و گۆڕانی بۆ دۆخێكی نائاسایی و به‌رهه‌مهێنانی پێداویستیه‌كانی ژیانی مرۆڤ له سه‌رچاوه‌ی وزه و خۆراك وه هه‌روه‌ها چالاكی رۆژانه‌ی مرۆڤ به‌به‌رده‌وام پاشماوه‌ی زیانبه‌خش ده‌خه‌نه نێو ژینگه، به‌ڵام رێژه‌ی ئه‌م پاشماوانه په‌یوه‌ندیه‌كی راسته‌وخۆی هه‌یه به هۆشیاری مرۆڤه‌كانه‌وه، ده‌توانن پیسی بكه‌ن، هه‌ر ئه‌وانیش ده‌توانن ببنه هۆكاری پاكڕاتنی شوێنه‌كان و هێشتنه‌وه‌ی سروشت وه‌كو خۆی.
ژینگه‌ی ته‌ندروست-
هه‌وڵدانه بۆ پاراستنی ژیانی به‌هۆی هاسه‌نگ كردنی كار و چالاكییه مرۆییه‌كان كه كارنه‌كاته سه‌ر ئاو و هه‌وا و خاك و سروشت به شێوه‌یه‌كی گشتی، له سه‌ده‌ی رابردووه‌وه هه‌تا ئه‌مڕۆ به‌شێوازێكی به‌ربڵاو مرۆڤ به شێوازی جۆراو جۆر هاوسه‌نگیه‌كانی سروشتی تێكداوه، به‌هۆی زۆری هۆكاره‌كانی پیس بونی ژینگه.
پاك ڕاگرتنی ژینگه
هه‌وڵێكی به‌رچاو له‌وڵاته پێشكه‌وتووه‌كانی جیهان هه‌یه كه هه‌ست به‌مه‌ترسیه‌كانی پیس بوونی ژینگه ده‌كه‌ن و كاری زۆر بۆ كه‌مكردنه‌وه پیسبوونی ژینگه ده‌كه‌ن، به تایبه‌ت كۆمه‌لێك رێكخراوی ژینگه پارێزی هه‌یه و ساڵانه چه‌ندین كۆنفرانس و كۆنگره ده‌به‌سترێن و بڕیاری گرنگ بۆ پاراستنی ژینگه ده‌درێن و كۆمه‌ڵێك بریار بۆ پاراستنی ژینگه جێبه‌جێ ده‌كرێن. به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵانه له وڵاتێك بۆ وڵاتێكی دیكه ده‌گۆردرێ و وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان توانیویانه تا راده‌یه‌كی زۆر پارێزگاری له ژینگه‌ی خۆیان بكه‌ن.
ژینگه و سروشتی كوردستان
ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێ كوردستان له رووی ژینگه پارێزییه‌وه گه‌وره‌ترین گرفتی هه‌یه و تا ئێستا ژینگه‌ی كوردستان به شێوازی جۆراو جۆر پیس ده‌كرێ، به‌تایبه‌ت له سه‌ره‌تای نه‌ورۆزه كه ده‌ستپێكی به‌هاره و خه‌ڵك روو له سه‌یرانگه‌كان ده‌كات و هۆكاره بۆ پیسبوونی ژینگه له‌و كاته‌ی پاشماوه‌ی گه‌شته‌كه‌ی به پیسكردنی ژینگه‌ی جوانی كوردستان به‌جێده‌هیڵی و خه‌ڵكێكی زۆر كه‌م وشیاری ئه‌وه‌یان هه‌یه پاشماوه‌كانیان له‌ناو نایلۆنه‌كان هه‌ڵده‌گرن و له‌شوێنی تایبه‌ت دایده‌نێن، به‌ڵام به‌شی هه‌ره زۆریان قاپ و قاچاخه‌كانیان له ناو كانیه ئاو سازگاره‌كان ده‌شۆن ئه‌م ئاوه پاكه پیس ده‌كه‌ن و هه‌ندێكیان پاشه‌ڕۆی تێده‌كه‌ن و ئاگر له‌داره‌كان به‌رده‌ده‌ن و پاشماوه‌ی خواردن و خواردنه‌وه له شوێنه‌كان وه‌كو خۆی جێده‌هێلن و به‌مه‌ش ژینگه‌ی جوانی كوردستان پیس ده‌كه‌ن.
پاك ڕاگرتنی ژینگه ئه‌ركی هه‌مووانه
پاك راگرتنی ژینگه مافی هه‌مووانه و پاراستنی ژینگه‌ش ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌مووانه، ته‌نیا حكومه‌ت و لایه‌نی په‌یوه‌ندار به‌رپرس نیه له پاكردنه‌وه‌و خاوێن راگرتنی ژینگه، به‌ڵكو تاك، خێزان، سه‌نته‌ر و ڕێكخراوه‌كان،ده‌زگا حكومیه‌كان، لیژنه‌كان، په‌روه‌رده ، كۆمه‌ڵه‌كان، هه‌موولایه‌ك پێویسته پارێزگاری له‌و ژینگه‌یه جوانه‌ی كوردستان بكه‌ن كه هه‌موومان تێیدا ده‌ژین. كاتێ ده‌چنه گه‌شت نایلۆن له‌گه‌ڵ خۆیان ببه‌ن یان له بازگه‌كان وه‌ریبگرن و هه‌ر كاتێ پاشماوه‌یان هه‌بوو بیخه‌نه ناو نایلۆنه‌كه و سه‌ری دابخه‌ن و له‌گه‌ڵ خۆیان بیهێننه‌وه بیخه‌نه ناو حاوییه‌كان، یان له‌سه‌ر شه‌قام له‌شوێنی دیاریكراو بۆ دانانی نایلۆنه زبله‌كان دایبنێین تا ئۆتۆمبێلی كلینه‌ر به ئاسانی هه‌ڵیان بگرێته‌وه.
رێگاكانی پارێزگاریكردن له ژینگه
یه‌كه‌م: بڵاوكردنه‌وی وشیاری پاراستنی ژینگه له لایه‌ن تاك و كۆمه‌ڵگه‌وه، تاوه‌كو بتوانین ئاو و هه‌وا و خاكمان پاك ڕابگرین.
دووه‌م: دانانی یاسای تایبه‌ت به پاراستنی ژینگه و دانانی سزا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌بنه هۆكاری پیسبوون و شێواندنی ژینگه.
سێیه‌م: دانانی كه‌سانی لێهاتوو له‌و ده‌زگایانه‌ی كاریان پاراستنی ژینگه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی له‌و شوێنه داده‌نرێ ئه‌گه‌ر ژینگه‌ی خۆش نه‌وێ نایپارێزێ.
چواره‌م: پاراستنی پاكوخاوێنی تاك ئه‌وه‌ش پاراستنی ژینگه‌ی به‌دواوه دێت، كه‌سه‌كه هه‌ر له‌خۆی و ماڵ و باخچه و كۆڵان و پاركه‌كانی نێو گه‌ره‌كه‌كان ده‌ست پێده‌كات و به‌مه‌ش ژینگه‌یه‌كی پاكمان ده‌بێت.
پێنجه‌م: چاندنی دار و رووه‌ك به شێوه‌یه‌كی زۆر له ناو شار و ده‌رووبه‌ر و له سه‌یرانگه‌كان.
شه‌شه‌م: دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌ی نوێ و سه‌رده‌میانه بۆ له‌ناوبردنی پاشماوه‌كان و سوود وه‌رگرتن لێیان و به‌كارهێنانیان بۆ كاری دیكه، كه مرۆڤه‌كان سوودی لێوه‌ربگرن.
حه‌وته‌م: ناوه ناوه كاری هه‌ره‌وه‌زی و به‌كۆمه‌ڵ رابگه‌ینرێ بۆ به‌شداریكردنی زۆربه‌ی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه بۆ پاككردنه‌وه‌ی شوێن و سه‌یرانگه‌كان له پاشماوه‌كان.




Leave A Comment