دەنگی کۆتایی سەرجەم لیستەکان
[19:59] 2013/Sep/30

هەولێر ٣٠ئەیلوول/سەپتەمبەر (PNA)- سەرچاوەیەکی لە پارتی دیموکراتی کوردستان تایبەت بۆ پێگەی فەرمیی پارتی(KDP.info) ئاشکرای کرد، کە کۆی دەنگەکان لە ئەنجامی هەژمارکردنی سەدا١٠٠ی دەنگەکان بەمجۆرەی خوارەیەوە کە تێیدا پارتی دیموکراتی کوردستان لە پلەی یەکەمە و 743910 دەنگی هێناوە، واتە کۆی کورسییەکانی دەکاتە 38 و گۆڕانیش بە پلەی دووەم دێت و 24کورسی بردۆتەوە و یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیش 18کورسی بردۆتەوە.
بەپێی قسەکانی ئەم سەرچاوەی پارتی دیموکراتی کوردستان دەنگەکان بۆ سەرجەم لایەنەکان بەمجۆرەیە:
پارتی دیموکراتی کوردستان 743910 دەنگ 38 کورسی .
بزوتنەوەی گۆڕان 475475 دەنگ ، 24 کورسی.
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان 351303 دەنگ ، 18 کورسی.
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان 186153 دەنگ، 10 کورسی.
کۆمەڵی ئیسلامی 118860 دەنگ ، 6 کورسی.
بزوتنەوەی ئیسلامی 21710 دەنگ، 1 کورسی.
حزبی سۆسیالسیت دیموکراتی کوردستان 12400 دەنگ، 1 کورسی.
حزبی شیوعی کوردستان 12310 دەنگ، 1 کورسی.
ئاراستەی سێیەم 8600 دەنگ، 1 کورسی.
سەبارەتی بە کۆتای تورکمانەکان، دەنگەکان بەمجۆرەیە
لیستی پێسکەوتووی تورکمان 2 کورسی.
لسیتی اربیل الترکمانی 1 کورسی.
لیستی گۆران و نوێ بوونەوەی تورکمان 1 کورسی.
الجبهە الترکمانیە 1 کورسی.
سەبارەت بە لیستی مەسیحییەکان سەرچاوەیەکە رایگەیاند:
لیستی رافیدەین 2 کورسی.
لیستی تجمع کلدان السریانی، اشوری 2 کورسی.
لسیتی ابنآ الرافیدین 1 کورسی.
هەروەها سەبارەت بە کۆتای ئەرمەنییەکان نوێنەرەکەیان یەک کورسی بەدەست هێناوە.
– See more at: http://www.peyamner.com/PNAnews.aspx?ID=321876#sthash.9fRpJ88v.dpuf
Leave A Comment