تورکیا سزای ئابووری و دارایی دەخاتە سەر سوریا
تورکیا سزای ئابووری و دارایی دەخاتە سەر سوریا
ھەولێر ٣٠ تشرینی دووەم/ نۆڤەمبەر (PNA)- حکومەتی تورکیا بڕیاری دا سزای ئابووری و دارایی بخاتە سەر سوریا بە ھۆی بەردەوام بوونی دەسەڵاتدارانی سوریا لە چەوساندنەوەی خۆپیشاندەران .
بەپێی ھەواڵیکی سایتی BBC وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەحمەد داود ئۆغلۆ رایگەیاند, سزاکان بریتی دەبن لە سڕکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەستاندنی مامەڵە لە نێوان ھەردوو بانکی مەرکەزی سوری و تورکی.
ئۆغلۆ وتیشی: تورکیا رێگە نادات ھیچ جۆرە چەکێک و کەلوپەلێکی سەربازی رووەو سوریا بڕوات بەو ئامانجەی ئەمە ببێتە ھۆکارێک بۆ ناچارکردنی رژێمی سوریا بۆ کۆتایی ھێنان بە دەستدرێژییە ئەمنییەکان لە دژی خۆپیشاندەران.
ئەم بڕیارە دوای چەند رۆژێک دێت لە سەپاندنی سزاکانی کۆمکاری عەرەبی بەسەر سوریا.
Leave A Comment