سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان پێشوازى لەشاندى رۆژنامەنووسان و راگەیاندنکارانى باکور دهكات
سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان پێشوازى لەشاندى رۆژنامەنووسان و راگەیاندنکارانى باکور دهكات
30-تشرين الثاني-2011 01:56:00
ئەمرۆ چوار شەممە 30/11/2011 ، دکتۆر کەمال کەرکوکى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان لە هۆڵى پەناگیرى پەرلەمان پێشوازى لەشاندى رۆژنامەنووسان و راگەیاندنکارانى باکور کرد ئەوانەى لە دیدارى راگەیاندنکارانى باکور- باشوور لە رۆژانى 25 و 26 ى ئەم مانگە لە شارى دهۆک بەشدارییان کرد بوو.
لەکۆبونەوەیەکدا کە بەرێزان خاتوو شیلان عبدالجبار و دکتۆر ئەحمەد وەرتى ئەندامانى پەرلەمانى کوردستان ئامادەیبوون، دکتۆر کەمال کەرکوکى بەگەرمى بەخێرهاتنى شاندەکەى کرد و پەرلەمانى کوردستانى بە ماڵى هەموو دیموکراسیخوازێک و ئازادیخوازێک ناوبرد.
پاشان وێراى پێشکەشکردنى پوختەیەک دەبارەى کار و پێکهاتە و رێژەى بەشداربوونى پارتە نەتەوەیى و ئایینەکان و رێژەى ئافرەتان لەپەرلەمان کوردستان، ئەوەى خستە روو کە لەپەرلەمانى کوردستان هەوڵ دەدەین کێشە و گرفتەکانمان لەرێگەى دیالۆگ و گفتوگۆى ئاشتیانە بێنە چارەسەرکردن.
سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان ئەوەشی راگەیاند، ئێستا هەلومەرجێکى نوێ هاتۆتە پێش بۆ ئەوەى کێشەى سیاسی و نەتەوەیى گەلى کورد لەپارچەکانى تر بە رێگەى ئاشتى و دیموکراسی و دیالۆگ بێتە چارەسەر کردن و هەنگاوەکانى رێزدار رجب تەیب ئەردۆغانى سەرەک وەزیرانى تورکیاى بەرز هەڵسەنگاند، بە تایبەتیش لە داننان بەو جینۆسایدەى لە دەرسیم لەنیوەى دووەمى سییەکانى سەدەى رابردوو رووی داو ئاماژەی بەوەشدا کە ئەمە هەنگاوی گرنگی دەستپێکە و دووپاتى کردەوە ئێمە لەگەڵ سیاسەتى کرانەوەى دیموکراتى و بەرەو پێشەوە چوونى سیاسیانەى رەوشی کورد داین و پشتیوانى چارەسەرکردنى ئاشتیانەى ئەو پرسە نەتەوەییە دەکەین و بەهیچ جۆرێک شەڕ و ئاشووب بەرەو چارەسەرییمان نابات و هەرگیز پشتیوانى لێ ناکەین بەڵکو هەرێمى کوردستان بە تایبەت رێزداران سەرۆکى هەرێمى کوردستان کاک مەسعود بارزانى و مام جلال سەرۆک کۆمار و کاک نێچیرڤان بارزانى هەوڵ و تەقەلڵاکانیان بەو ئاراستەیەن کە تەنها ئاشتى دەتوانێ مافەکان دەستە بە ر بکات و خوازیارى ئەوەبوون ئەندامانى کورد لەپەرلەمانى تورکیا رۆڵى بەرچاوى خۆیان بگێرن لەهەموارکردنەوەى دەستور و جێگیر کردنى مافە نەتەوەیى و رۆشنبیرى دیموکراسی و پەروەدەییەکانی نەتەوەی کورد لەو دەستورەدا.
http://www.perleman.org/Default.aspx?page=articles&c=News-Main&id=13137
Leave A Comment