هۆڵەندا… گروپی شانۆی بێسنور شانۆگەری دەڵەمە و نارنجوکی نمایش کرد ساسان دەروێش – هۆڵەندا

گروپی شانۆیی بێسنوور لە وڵاتی هۆڵەندا ، ساڵانە جگە لە بەشداربوونی لە چەندین بۆنەی نیشتیمانی وکلتوری هەمەچەشنەیی تێهڵکێشی نەتەوەیی بەکلتوری کوردی ، وەک بەردەوامی چالاکیەکانیان لە ئاستێکی بەرزوباشی هۆڵەندا وبەردەوام وپڕ بەخشیەکانیان هاوکات لەهەمان ساڵیش بەپێی هەلومەرجی ڕووداوەکان لە هەڵبژاردنی دەقێکی شانۆیی نمایش دەکەن کە هەموویان بەزمانی هۆڵەندی کە تیدا بۆ چەندجارێک دووبارەی دەکەنەوە بۆ هەوادارانی شانۆو بینەرانێکی زۆر لە ڕەوەندی کوردوکەسایەتی بیانی وهۆڵەندی ، ئەم ساڵیش لە چەند دەقێکی شانۆییدا بەناونیشانی دەڵەمەونارنجوکیان پێشکەشکرد ،
لەمبارەیەشەوە باکۆسۆرانی هونەرمەندودەرهێنەروسەرپەرشتیاری گروپەکە بۆ خەبات دوا و گوتی ، بەدەرفەتی دەزانم جارێکی تر سوپاسی ڕۆژنامەی خەبات بکەم بۆ هەمیشەوگەیاندنی دەنگوڕەنگمان بەخوێنەرانی کوردوئاشنابوونیان بە چالاکیە هونەریەکانمان ، سەبارەت بە شانۆیی دەڵەمەونارنجوکیش ، ئەم بەرهەمە لەچەند شوێن وکاتی جیاوازدا نمایشت کراوە ، پێشتربەشی یەکەم ودووهەمی ئەم کارە پێشکەشکرا ، ئەمێستاش بەشی سێهەمی لەگەڵ بەشەکانی تر پێشکەش کراوتەواوی بەرهەمەکە لەداهاتووشدا چەندجارێکی تر پێشکەش ئەکرێ ، ئێمە لێرەوە دەمانەوێت وەک زنجیرەیەکی شانۆیی کاربکەین ، پرۆژەیەکی تازەیە بۆ بێسنوورلە نمایشت کردن لەچەند بەشێک وەلەچەند شوێنێکی جیاواز، ویستی ئێمە ئەوەیە پردی کەلتووری لە نێوان خۆمان وبینەراندا دروست بکەین ، هاوکات بەرهەمەکە لەچەند وێستگەیەکدا نمایشت بکەین ، ئێمە ئەم بەرهەمە وەک کارێکی هەمەڕەنگ ئەنەخشێنین کە بەردەوام چیرۆک ودیمەنی تازەی تێکەڵ ئەکەین ، ڕووداوەکانی ئەم کاتە تێکەڵ بەدیمەنەکان ئەکەین بەمشێوەیە کارەکە ئەبێتە زمانحاڵی ڕووداوەکانی ئەمڕۆ ، ئێمە دەقێکی پنتەر وئاراپاڵمان گرێ بەستی یەکتری کردووە ، دوودەقی فرەجیاوازلە کارئەکتەروچیرۆک وکاتدا ، بەڵام هاوکات بەبینینی هەست بەیەک ڕیزی بابەتە ونمایشت دەکەت کە لەلایەن فیۆنا سۆرانییەوە ئامادەکراودەرهێنانی لەلایەن خۆم باکۆ سۆرانی ومۆسیقا حەمە بەکر ، نواندنی کۆمەڵێک ئەکتەری هۆڵەندیی وکوردونەتەوەجیاوازەکانی ترە ،
باکۆسۆرانی دەرهێنەر هاتە سەر باسکردنی ناوەڕۆکی شانۆییەکەیان ووتی ، شانۆییەکەمان باسی لە کێشەکانی جیهانی سەردەمی نوێ دەکرد ، بەتایبەت کێشەی دەسەڵات وزەوتکردنی مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤ وەنەخشە دانان بۆ بەدووژمنکردنی مرۆڤەکان لەگەڵ یەکتریدا ، ئەم دەسەڵاتە لەلایەن ژەرەناڵیکەوەبەڕێوە ئەچێ کە لە شانۆییەکەدابەبێ دیالۆژلەسەرەتاوەتاکۆتایی دەردەکەوێ بۆ بەرجەستەکردنی دەسەڵات ، پێویست بەدیالۆژنییە ، چونکە زووربەی کات دەسەڵات داران بەهیچ شێوەیەک دیالۆژیان نیە ، ووشەکانیان گەلێک زۆرە، بەڵام بێ دیالۆژن ، چیرۆکێکی سەرنج ڕاکێش بوو کە فرەخەندەی خستە سەرلێوانی بینەران وهاوکات تراژیدیایەک بەرجەستەدەکات کە هەست ئەجوڵێنێ بۆ بیرکردنەوە ، ئەم بەرهەمە بەشێوەیەکی کارکاتۆری باس لە جیهانی مۆدێرنە ئەکرد وهاوکات بەوروژاندنی سۆسیال میدیابەرجەستە ئەکرێ ، کە خەریکە میدیا پەیوەندییە مرۆییەکانمان لێ زەوت دەکات .




