پەیامى سەرەخۆشى سکرتێرى گشتیى YNDK بۆ بنەماڵەى خوالێخۆشبوو (عیدۆ بابا شێخ)
بەڕێزان بنەماڵەى خوالێخۆشبوو (عیدۆ بابا شێخ) خوشکى بەڕێزمان خاتوو مریەم بابا شێخ سڵاوێكی گەرم … بەخەم و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی کەسایەتیى ناسراوى کوردستان و ئێزدیخان، تێکۆشەرو یاساناس و نووسەرو ئەندامى پێشووى پەرلەمانى کوردستان کاک (عیدۆ بابا شێخ)مان پێگەیشت، کاک عیدۆ بابا شێخ برایەکى بە وەفاو ئازیزى ئێمە بوو، بەناوی خۆمان و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتی و ئەندامانی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەى بەڕێزتان و خانەوادەکەتان و تەواوى خوشک و برایانى ئێزدى دەكەین و خۆمان بە هاوبەشى خەمتان دەزانین و، ئومێد دەكەین ئەوە دواخەم و ناخۆشیتان بێت و، لە یەزدانی مەزن دەپاڕێینەوە دڵنەوایی و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوویش بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانی خۆی….
هەواڵی کۆچی دوایی (شێخ عیدۆ باباشێخ)/Muna Kahveci
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (شێخ عیدۆ باباشێخ)، رۆشنبیر و نووسەر و ئەندامی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستانم پێگەیشت، کۆچکردوو کەسایەتییەکی دیار و رۆشنبیرییەکی گەورەی ئیزێدییەکان بوو، ئەندامێکی چالاکی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان بوو، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی بنەماڵە بەرێزەکەی و سەرجەم کوردانی ئیزیدی دەکەم، داواکارم لە خوای گەورە سێبوری و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانی خۆیەوە. انا لله وانا الیه را‌جعون.
هاوخه‌مییه‌كان بۆ كۆچی دوایی عیدو بابا شێخ
به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 29-11-2020، عیدۆ بابا شێخ په‌رله‌مانتاری خولی یه‌كه‌می په‌رله‌مانی كوردستان و برای بابا شێخی پێشووتری ئێزدیه‌كان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه له‌ته‌مه‌نی 65 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد. له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا ژماره‌یه‌ك پرسه‌نامه ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ی كۆچكردوو و سه‌رجه‌م ئێزدییه‌كان كراون كه ئه‌مه دهقهكانیانه.. پرسه‌نامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی بۆ كۆچی دوایی عیدۆ بابه‌شێخ به‌داخ و خه‌مێكی زۆره‌وه، هه‌واڵی كۆچی دوایی تێكۆشهرو كه‌سایه‌تی نیشتمانپهروهرو روناكبیری ناسراو عیدۆ بابه‌شێخمان پێگه‌یشت. عیدۆ بابه‌شێخ برای هه‌ریه‌ك لهباباشێخی كۆچكردووی ئێزدییه‌كان و شه‌هیدی سه‌ركرده‌و یه‌كێك لهسیمبولهكانی شۆڕشی نوێ گه‌له‌كه‌مان به‌ڕابه‌رایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان حسێن بابه‌شێخ.ه و بنه‌ماڵه‌كه‌یان پێشه‌نگی خه‌بات و نیشتمانپه‌روه‌ری بوونه و خاوه‌نی ڕابردوویه‌كی پڕ له شانازین. كۆچكردوو عیدۆ بابه‌شێخ تێكۆشه‌رێكی دێرین و كه‌سایه‌تیه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینی ئێزدیدیهكان و ئه‌ندامی یه‌كه‌م خولی په‌رله‌مانی كوردستان بووه‌و…
برووسکا بەهیداریێ ژئالیێ میرێ ئێزدیان ب هەلکەفتا وەغەرا دوماهیێ یا محمود شێخ عبداللە بارزانی.
ب دەستوری ناڤێ خودێ رێزدار جەنابێ سەروك بارزانی. ب خەم و کۆڤانەکا مەزن ڤە دەنگ و باسێ وەغەرا دوماهیێ یا خودێ ژێ رازی محمود شێخ عبداللە بارزانی گەهشتەمە، بڤێ هەلکەفتا دلتەزین پرسە و سەرەخوشیێن خۆ ئاراستەی جەنابێ وە و تەڤایا مالباتا رەحمەتی دکەین و ژ خودێ مەزن دخوازین سەبر و هەدارێ بدەتە مالباتا خودێ ژێ رازی و جهێ رەحمەتی ژی بەهشتا بەرین بت. ئەو ل رێ ئەم ل پێ ئەم هەموو دێ زڤرین بو خودێ میرێ ئێزدیان حازم تحسین بەگ میرێ ئێزدیا ل عراقێ و جیهانێ 21 / 11 / 2020
أحدث التعليقات