ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٨١)
١. پشکنین: (٤٣٥٦ پشکنینی نوێ) • (١٥٣٢) هەولێر • (٦٥٧) سلێمانی • (٢٠٤٧) دهۆك • (٢٦) هەڵەبجە • (٧٨) گەرمیان • (١٦) ڕاپەڕین • ٢. تووشبوو: (٢٤٨ تووشبووی نوێ) • (٩٧) هەولێر • (٦٩) سلێمانی • (٦٥) دهۆك • (٤) هەڵەبجە • (١٣) گەرمیان • (٠) ڕاپەڕین • ٣. چاکبوون: (١٧٧ چاکبوون) • (١٠٧) هەولێر • (٢٣) سلێمانی • (٧) دهۆك • (٩) هەڵەبجە • (٣١) گەرمیان • (٠) ڕاپەڕین • ٤. مردن: (٩ مردن) • (٤) هەولێر • (٢) سلێمانی • (١) دهۆك • (٠) هەڵەبجە • (١) گەرمیان • (١) ڕاپەڕین ئاماری گشتی: کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو) پشکنین ٨٢٨٦٧٥ (٢٩٢٩٦٢ هەولێر، ١٨٤١٧٥ سلێمانی، ٣٤٤٥٧٩ دهۆك، ٦٩٥٩ هەڵەبجە) تووشبوون ٩٧٥٨٤ (٣٥١١٩ هەولێر، ٢٨٤٥٠…
مووچه‌ی وه‌زاره‌تێكی دیكه دابه‌ش ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو 6/12/2020، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و دیوانی وه‌زاره‌ت و لیواكان و یه‌كه‌ی 70 و 80 دابه‌ش ده‌كرێت. وه‌زاره‌تی دارایی راشیگه‌یاندووه، كه دابه‌شكردنی مووچه، كه مكردنه‌وه‌ی ته‌مولیكردنی 21% ده‌بێت، هه‌رچی مووچه‌ی پله باڵاكان و تایبه‌تیشه، به هه‌مان میكانیزمی پێشوو ده‌بێت. له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه 2ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت رایگه‌یاند، دابه‌شكردنی مووچه ده‌ستپێده‌كات تا ئه‌و كاته‌ی بڕه پاره‌ی هه‌رێم له به‌غداوه ده‌گات، ئه‌و كورتهێنانه له رێگه‌ی قه‌رزه‌وه پڕ ده‌كرێته‌وه، دواتر پاره‌كه‌ی به‌غدا ده‌درێته‌وه قه‌رزه‌كه.
مەسرور بارزانی: حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەموو لایەک زیاتر پەرۆش و خەمخۆری ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستانە
K24 – هه‌ولێر: ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/12/2 بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران ، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە . لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەدا کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەموو لایەک زیاتر پەرۆش و خەمخۆری ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستانە و هەموو هەوڵ و توانای خۆشی خستووەتەگەڕ بۆ دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان . گوتیشی شایستە داراییەکانی هەرێم، مافێکی ڕەوای خەڵکی کوردستانە و هەرگیز سازشی لە سەر ناکەین و بەردەوام دەبین لە گفتوگۆ و دانوستان لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی لە پێناو دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێم . روونیشیکردەوە کە ”لەم ڕۆژانەشدا بەردەوام لە سەر هێڵ بووین لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق مستەفا کازمی و ئەنجومەنی…
مه‌سرور بارزانی: لە بەیانییەوە دەست بە دابەشکردنی مووچە ده‌كرێ
K24 – هه‌ولێر: مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاندووه، كه لە بەیانییەوە دەست بە دابەشکردنی مووچە ده‌كرێ. مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه كه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌سه‌ر هێڵ بووه و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش به‌ڵێنیانداوه كه بابه‌تی ناردنی مووچه له چه‌ند رۆژی داهاتوو چاره‌سه‌ر بكه‌ن. سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك له‌كاتی خۆیدا مووچه‌ی هه‌رێم له به‌غداوه نه‌گه‌یشت، ئه‌وا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و كورتهێنانه به قه‌رز دابین ده‌كات، تا بڕه مووچه‌ی ته‌رخانكراو له به‌غدا ده‌گات و دواتر پاره‌كه‌ی به‌غدا له بڕی ئه‌و قه‌رزه‌ی كه بۆ مووچه وه‌رده‌گیرێت، ده‌درێته‌وه. بڕیاریشه به كەمكردنەوەى تەمويلى 21% مووچە دابه‌ش بكرێت.
أحدث التعليقات