وەڵامێک بۆ ئەوانەی داوای بایکۆتی سەرتاسەری دەکەن؟ دڵشاد مەولود گەردی
وا دیارە چەند رۆژە ھەندێک پەیج و ئەکاونت بانگەشەی بایکۆتی سەرتاسەری دەکەن لە سەرجەم دام و دەزگاکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ، خەڵکی بەشەرەفی کوردستان لە نیاز و پیلانتان باش تێدەگەن و باش دەزانن ئێوە بەردەوام بە تەمای بچوکترین دەرفەتن بۆ ئەوەی بتوانن کاریگەری لە سەر تاکی ھەرێم بکەن .
وەک ھەمیشە پیلانە تێکدەر و ئاراستەکراوەکانتان ماییە پوچ دەبنەوە، ئەم دەسەڵات و ئازادییە ھێندە بە ئاسانی بە دەست نەھاتووە ، تاکوو بە قسەی داخ لە دڵانی وەک ئێوە خەڵک فریوو بدەن و ئێوەش لە سەر شەپۆلی ناڕەزاییەکان سوار ببن و بە ویستی خۆتان خەڵک ئاراستە بکەن.
خەڵکی کوردستان ئەوخەڵکەیە، کە دژی رژێمی سەدامی گۆڕ بەگۆڕ وەستاوە، دژی تیرۆریستانی داعش و ئاراستەکراوەکانیان وەستاوە، بەرگەی کیمیایی و زیندانی گرت، بەرگەی ئاوارەیی گرت ، شەھید بوونی ھەڵبژارد ، چۆن ئەمڕۆ بە قسەی خۆفرۆشان و خاک فرۆشان دەکەن .
ڕاستە مووچە گرنگە و ھەموومان پێویستمان پیێ ھەیە ، دەزانین حکومەت زیاتر لە ئیمە لە خەمی مووچە دایە ، بەڵام نەناردنی پارە لە لایەن حکومەتی عێراق ھەر بەشێکە لەو پێلانە .
بۆیە حازرین گیانی خۆمان ببەخشێن، بەڵام ناھێڵین خائینان بە مرازە گڵاوەکانیان بگەن، بۆیە تکایە چیتر خۆتان تاقی مەکەنەوە ، چۆن وەک ھەمیشە شەرمەزار و دەست بەتاڵی بۆتان دەمێنێتەوە .
ئیمە بەردەوام چۆن خاوەنی بنیات نانین نەک خاک دەفرۆشتن ، بەڵکوو گەرم وگۆرتریش دەبێن ، نەک بە قسەی ئەوان بایکۆتی ئەم دام و دەزگایانە بکەین کە یەک رووبار خۆێنمان بۆ رێشتووە.
لێرەوەش دڵنیاتان دەکەمەوە، ئەم دۆخەی ئێستاش کاتییە و کوردستان بە سەر بەرزییەوە ئەم ناخۆشییە تێدەپەڕێنێت.
٢٨-١١-٢٠٢٠
Leave A Comment