كوردي      Kurdî      عربــي

جديد الموقع :

چارشێوی کاروجالاکین عبدالعزیز محسن بارزانی کەچاوە زاروکان دلخوش بکەت -

الأحد, 15 ديسمبر, 2019

ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی ئه‌نجه‌رلیك ده‌كات -

الأحد, 15 ديسمبر, 2019

باتیفا سالا ( 1974 – 1975 ) قه‌زا شوره‌شا ئه‌یلولێ بى نڤێسەر : محمد مراد -

الأحد, 15 ديسمبر, 2019

پارتی هۆشداری له‌باره‌ی دۆخی عێراق ده‌دات/ بڵێسە شاوەیس -

الأحد, 15 ديسمبر, 2019

لە هەولێر دیداری نێودەوڵەتیی ڕۆژنامەنووسان بەڕێوەدەچێت/ شادان قادر -

الأحد, 15 ديسمبر, 2019

فەرماندەكی پێشمەرگە ل شنگال بەحسێ لڤینێن داعش دكەت له‌زگین -

الأحد, 15 ديسمبر, 2019

زۆرینەی فراکسیۆنەکانی پەرلەمان لەسەر تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای چاکسازیی رێککەوتن -

الأحد, 15 ديسمبر, 2019

ئاڤاکرنا کەسایەتی قوتابی د سمینارەکا قوتابخانا مازی دا/Abdulaziz Muhsen Barzani -

الأحد, 15 ديسمبر, 2019

لە شەڕی چاکسازی یەکێتی بێدەنگترین بوو / ئاسۆ حاجی -

السبت, 14 ديسمبر, 2019

رێوشوێنی توندر دژی بازرگانیكردن به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌/ ئیسلام یوسف -

السبت, 14 ديسمبر, 2019

،، تورکیا بەرەو قۆناغێکی نوێی سیاسی ،،/نەوزاد بارزانی -

السبت, 14 ديسمبر, 2019

سه‌رۆكی حكوومه‌ت جگه‌ له‌ خه‌ڵات سوپاسنامه‌ پێشكه‌ش به‌ كارگوزارێك ده‌كات نەورەس عەبدوڵڵا -

السبت, 14 ديسمبر, 2019

(115) سالیا شەھیدبونا شیخێ مەزن شێخ عبدالسلام بارزانی دا/عبدالعزیز محسن بارزانی -

السبت, 14 ديسمبر, 2019

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە بۆریس جۆنسن دەکات -

السبت, 14 ديسمبر, 2019

داودئۆغڵو داوای باشترکردنی پەیوەندی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان دەکات -

السبت, 14 ديسمبر, 2019

القائمة

ده‌سپێک
دەنگوباس
کوردستانی
ئيزدي
عێراقی
جيهاني
زانست
هه‌مه‌ڕه‌نگ
وه‌رزش
جڤاکی
چالاکی
گوتار
بوجوون
بيروزباهي
هونه ر و رؤشنبيري
ساخله مي
په‌یوه‌ندى
K TV

پەیرەو پروگرامی پارتی دیموکراتی کوردستان

K TV

روابط

  • پەیامنێر
  • روژناما خەبات
  • کوردپورتال

أحدث المقالات

  • چارشێوی کاروجالاکین عبدالعزیز محسن بارزانی کەچاوە زاروکان دلخوش بکەت
  • ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی ئه‌نجه‌رلیك ده‌كات
  • باتیفا سالا ( 1974 – 1975 ) قه‌زا شوره‌شا ئه‌یلولێ بى نڤێسەر : محمد مراد
  • پارتی هۆشداری له‌باره‌ی دۆخی عێراق ده‌دات/ بڵێسە شاوەیس
  • لە هەولێر دیداری نێودەوڵەتیی ڕۆژنامەنووسان بەڕێوەدەچێت/ شادان قادر

گەڕان

الأرشيف

ڤەیسبوک

Facebook

ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆ لەبارەی رێککەوتنی بودجە و کارەبای هەرێمی کوردستان دەکات

الكاتب admin on الأربعاء, ديسمبر 4, 2019 · شاركنا الرأي 

ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆ لەبارەی رێککەوتنی بودجە و کارەبای هەرێمی کوردستان دەکات

 

ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران کۆبووەوە.

ئەنجومەنی وەزیران جەختی لە داکۆکیکردن لە ماف و شایستە داراییە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە، هەروەها پشتیوانی لە پڕۆژی پێوەری زیرەک بۆ کارەبا كرد بە جۆرێک لە بەرژەوەندی هاووڵاتیاندا بێت.

لە سەرەتای کۆبووەنەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی دوایین دەرئەنجامەکانی گفتوگۆی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی تایبەت بە پڕۆژە بودجەی ٢٠٢٠ لە لایەن شاندی هەرێم بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا خرایەروو.

ئەنجومەنی وەزیران وێڕای دەستخۆشی لە شاندی دانوستاندکار، جەختی لە پابەندبوونی هەرێمی کوردستان بە داکۆکیکردنی لە ماف و شایستە داراییە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە و بەو ئاراستەیەش شاندەکەی راسپارد کە بەردەوام بێت لە هەوڵەکانی تا پەسەندکردنی ئەو رێککەوتنەی لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵ کراوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە رێگەی هەماهەنگیکردن لەگەڵ فراکسیۆنە کوردستانییەکان و فراکسیۆنەکانی دیکە، بەجۆرێک کە بەرژەوەندی هاوبەشی هەرێمی کوردستان و عێراق لە بەرچاو بگیرێت.

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران هەروەها ، گفتوگۆی دەربارەی دۆخی کارەبای هەرێمی کوردستان و گرفت و ئاستەنگەکانی کرد. وەزیری کارەبا کەمال محەمەد ساڵح راپۆرتێکی بەرفراوانی بە داتا و زانیاریی پێویست لە بارەی بەرهەمهێنان و خەرجییەکانی کارەبا و کێشە و ئاستەنگەکان و سەرپێچییەکانی بواری کارەبا خستەڕوو.

لەمبارەیەوە ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری دا هەموو هەوڵێک بخاتەگەڕ بۆ باشترکردنی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا، بۆ ئەم مەبەستەش پشتیوانی پڕۆژی پێوەری زیرەک بۆ کارەبا دەکات بە جۆرێک لە بەرژەوەندی هاووڵاتییاندا بێت. رێوشوێنی تووندیش بەرامبەر سەرپێچیکاران و ئەوانەی زیادەڕۆیی بۆ سەر تۆڕی کارەبا دەکەن دەگرێتەبەر.

جاری بینراو: 1

ضمن قسم دەنگوباس · الكلمات المفتاحية

التعليقات مغلقة.



جميع الحقوق محفوظة 2019 Hekar.net · تابع الخلاصات ·              E-Mail: [email protected]