كوردي      Kurdî      عربــي

جديد الموقع :

چارشێوی کاروجالاکین عبدالعزیز محسن بارزانی کەچاوە زاروکان دلخوش بکەت -

الأحد, 15 ديسمبر, 2019

ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی ئه‌نجه‌رلیك ده‌كات -

الأحد, 15 ديسمبر, 2019

باتیفا سالا ( 1974 – 1975 ) قه‌زا شوره‌شا ئه‌یلولێ بى نڤێسەر : محمد مراد -

الأحد, 15 ديسمبر, 2019

پارتی هۆشداری له‌باره‌ی دۆخی عێراق ده‌دات/ بڵێسە شاوەیس -

الأحد, 15 ديسمبر, 2019

لە هەولێر دیداری نێودەوڵەتیی ڕۆژنامەنووسان بەڕێوەدەچێت/ شادان قادر -

الأحد, 15 ديسمبر, 2019

فەرماندەكی پێشمەرگە ل شنگال بەحسێ لڤینێن داعش دكەت له‌زگین -

الأحد, 15 ديسمبر, 2019

زۆرینەی فراکسیۆنەکانی پەرلەمان لەسەر تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای چاکسازیی رێککەوتن -

الأحد, 15 ديسمبر, 2019

ئاڤاکرنا کەسایەتی قوتابی د سمینارەکا قوتابخانا مازی دا/Abdulaziz Muhsen Barzani -

الأحد, 15 ديسمبر, 2019

لە شەڕی چاکسازی یەکێتی بێدەنگترین بوو / ئاسۆ حاجی -

السبت, 14 ديسمبر, 2019

رێوشوێنی توندر دژی بازرگانیكردن به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌/ ئیسلام یوسف -

السبت, 14 ديسمبر, 2019

،، تورکیا بەرەو قۆناغێکی نوێی سیاسی ،،/نەوزاد بارزانی -

السبت, 14 ديسمبر, 2019

سه‌رۆكی حكوومه‌ت جگه‌ له‌ خه‌ڵات سوپاسنامه‌ پێشكه‌ش به‌ كارگوزارێك ده‌كات نەورەس عەبدوڵڵا -

السبت, 14 ديسمبر, 2019

(115) سالیا شەھیدبونا شیخێ مەزن شێخ عبدالسلام بارزانی دا/عبدالعزیز محسن بارزانی -

السبت, 14 ديسمبر, 2019

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە بۆریس جۆنسن دەکات -

السبت, 14 ديسمبر, 2019

داودئۆغڵو داوای باشترکردنی پەیوەندی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان دەکات -

السبت, 14 ديسمبر, 2019

القائمة

ده‌سپێک
دەنگوباس
کوردستانی
ئيزدي
عێراقی
جيهاني
زانست
هه‌مه‌ڕه‌نگ
وه‌رزش
جڤاکی
چالاکی
گوتار
بوجوون
بيروزباهي
هونه ر و رؤشنبيري
ساخله مي
په‌یوه‌ندى
K TV

پەیرەو پروگرامی پارتی دیموکراتی کوردستان

K TV

روابط

  • پەیامنێر
  • روژناما خەبات
  • کوردپورتال

أحدث المقالات

  • چارشێوی کاروجالاکین عبدالعزیز محسن بارزانی کەچاوە زاروکان دلخوش بکەت
  • ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی ئه‌نجه‌رلیك ده‌كات
  • باتیفا سالا ( 1974 – 1975 ) قه‌زا شوره‌شا ئه‌یلولێ بى نڤێسەر : محمد مراد
  • پارتی هۆشداری له‌باره‌ی دۆخی عێراق ده‌دات/ بڵێسە شاوەیس
  • لە هەولێر دیداری نێودەوڵەتیی ڕۆژنامەنووسان بەڕێوەدەچێت/ شادان قادر

گەڕان

الأرشيف

ڤەیسبوک

Facebook

دلاوەر ئاژگەیی داوای هاوکاریکردنی پەنابەران لە ئەوروپا دەکات

الكاتب admin on الثلاثاء, نوفمبر 26, 2019 · شاركنا الرأي 

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەوروپا لەگەڵ بەرپرسانی ئۆفیسی سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی یەکێتیی ئەوروپا کۆبووەوە و داوای هاوکاریکردنی بۆ پەنابەران کرد. 
د. دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەوروپا لەگەڵ گابریەل مونوئێرا، بەرپرسی دیسکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا و کەنداو و هەروەها تاین ڤان وینسن، بەرپرسی دیسکی عێراق لە ئۆفیسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا کۆبووەوە.
بەپێی راگەیێندراوێکی کۆبوونەوەکە “د. دلاوەر ئاژگەیی بەوردی تێڕوانین و هەڵوێستی حکومەتی هەرێمی کوردستانی خستەڕوو سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بەگشتی، لەناویاندا پەیوەندیەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، پرسی خۆپیشاندەران لە عێراق و ئەو بارودۆخەی لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا دروستبووە بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکان و قەیرانەکانی پرسی مرۆیی و پەنابەران لە هەرێمی کوردستان”.
د. دلاوەر ئاژگەیی دیدی حکومەتی هەرێمی کوردستانی سەبارەت بەو بارودۆخە سیاسییەی ئێستا لە چەند پارێزگایەکی عێراق دروستبووە شیکردنەوە کە بەهۆی کەڵەکەبوونی کێشەی چەندین ساڵی رابردوو و جێبەجێنەکردنی دەستوورەوە سەریهەڵداوە، پێی راگەیاندن ”حکومەتی هەرێمی پاڵپشتی لە جێبەجێکردنی دەستووری عێراق دەکات کە ئەمەش دەکرێت بە چەند قۆناخێکی جیاجیا کاری لەسەر بکرێت”.
د. دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەوروپا دەڵێت “پرسی بودجە و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان، هەروەها ئاساییکردنەوەی ناوچە دابڕێندراوەکان و گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ئەو ناوچانە لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و بارودۆخی ئاوارە و پەنابەران باسی لێوەکرا”، لەم بارەوە نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەوروپا پەیام و دیدگای حکومەتی هەرێمی کوردستانی گەیاندە بەرپرسانی یەکێتی ئەوروپا.
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەوروپا لە کۆبوونەوەکەدا داوای کرد کە ئۆرگانە پەیوەندیدارەکانی یەکێتیی ئەوروپا ھاوکاری بنەڕەتی بگەیەنن بە ئاوارە و پەنابەرانی هەرێمی کوردستان و بەشداربن لە ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانیان لەگەڵ ئاسانکاری پێویست بۆ گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا داوای زیندووکردنەوەی لیژنە تایبەتییەکانی نێوان یەکێتیی ئەوروپا و عێراق بە بەشداری نوێنەرانی هەرێمی کوردستان لە سەرجەم لیژنە و کۆمیتەکانی نێوان هەردوولا کرا.
جاری بینراو: 8

ضمن قسم دەنگوباس · الكلمات المفتاحية

التعليقات مغلقة.



جميع الحقوق محفوظة 2019 Hekar.net · تابع الخلاصات ·              E-Mail: [email protected]