ئه‌نجومه‌نی شنگال: جموجۆڵی پەکەکە لە شنگال چووه‌ته قۆناغی مهترسیدارەوە “پەکەکە و حەشدی شەعبی پێکەوە هاوکار و هەماهەنگن”
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی قەزای شه‌نگال دوا هۆشداری ده‌دات له هه‌بوونی په‌که‌که له شه‌نگال و ده‌ڵێت دۆخی ناوچه‌که به‌هۆی په‌که‌که‌وه ته‌واو ئاڵۆز بووه و خه‌ریکن به‌ره‌و ناوچه‌ی جزیره‌ی رۆژئاوای شه‌نگال ده‌ڕۆن.
وه‌یس نایف، لەمبارەوە بە (باس‌نیوز)ی ڕاگەیاند: “په‌که‌که به‌ره‌و رۆژئاوای شه‌نگال و جه‌زیره و گرعوزێر ده‌ڕۆن ته‌واوی خانه‌سۆر له‌ژێر کۆنترۆڵی په‌که‌که دایه و بازگه و چه‌کداری په‌که‌که له شنگال دانراوه و له‌ناو سه‌نته‌ری شه‌نگالیش په‌که‌که هه‌یه و حکوومه‌تی عێراق و حه‌شدی شەعبی چاوپۆشیان لێده‌که‌ن و په‌که‌که و حه‌شد پێکه‌وه هاوکاری و هه‌ماهه‌نگییان هه‌یه”.
ئه‌وه‌شی خسته ڕروو: “دۆخی ناوچه‌که به‌هۆی په‌که‌که‌وه چووه‌ته قۆناغێکی مه‌ترسیداره و ئه‌گه‌ر به‌غدا نه‌یەته سه‌رخه‌ت، دۆخه‌که له‌وه خراپتر ده‌بێت”.