لێدوانێكی نوێی تره‌مپ له‌باره‌ى كورد و توركیاوه
كۆشكى سپی ناوه‌ڕۆكی په‌یه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ى نێوان تره‌مپ و ئه‌ردۆگانى ئاشكرا كرد و ڕای گه‌یاند، سه‌رۆكى ئه‌مریكا ڕای گه‌یاندووه، نابێت توركیا مامه‌ڵه‌ى خراپ له‌گه‌ڵ كورده‌كاندا، بكات.
به‌پێی گوته‌بێژى كۆشكى سپی، دۆناڵد تره‌مپ لە پەیوەندیـیەکی تەلەفۆنیدا، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سەرۆکی تورکیای ئاگادار کردووەتەوە لەوەی زیان بە شەڕڤانانی کورد نەگەیەنێت، : “ئەوانەی هاوپەیمانی هێزەکانی ئەمەریکان لە سوریا”.
سارا ساندەرز، گوتەبێژی کۆشکی سپی، ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕاگەیاندنێکدا گوتی: “سەرۆک خواستی خۆی نیشانداوە بۆ پـێکەوە کارکردن بە ئامانجی چارەسەرکردنی نیگەرانیـیە ئاسایشیـیەکانی تورکیا لە بارەی باکووری سوریاوە”.
گوته‌بێژه‌كه ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، كه تره‌مپ جه‌ختی كردووه‌ته‌وه له‌وه‌ى بۆ ئەمەریکا گرنگە، تورکیا لەگەڵ کوردەکان و ئەوانەی دیکەی نێو هێزەکانی سووریای دیموکرات کە لە گه‌ڵ هێزه‌كانى ئه‌مریكا بۆ شکستهێنان بە داعش، شه‌ڕیان كردووه، مامەڵەی خراپ نه‌كات.
دوای ئەوەی دوێنێ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە ڕێگەی تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەرەوە هەڕەشەی لە توركیا كرد بەوەی سزای ئابووری دەدات ئەگەر دەست بۆ هێزە كوردییەكان ببات، ئەمشەو پەیوەندییەكی تەلەفۆنی بە رەجەب تەیب ئەردۆگان سەركۆماری توركیاوە كرد.
تۆڕی هەواڵی “سكای نیوز” لە زاری گوتەبێژێكی سەرۆكایەتی كۆماری توركیای بڵاو كردەوە ترەمپ پەیوەندییەكی تەلەفۆنی بە ئەردۆگانەوە كردووە و باسیان لە دامەزراندنی ناوچەیەكی جیاكراوە لە باكووری سووریا كردووە.